پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان27 ی شوباتی 2022
بۆردوومانەکانی رووسیا کۆمپانیاکانی نەوت و غازی ئۆکرانیاشی گرتەوە و هێڵی گواستنەوەی غازیش، لە شاری خارکێڤ تەقێندرایەوە. ناتالیا بالاسینۆفیچ، سەرۆکی شارەوانی ڤاسیلکیڤ، لە باشووری رۆژئاوای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا، مووشەکبارانی کۆمپانیای نەوتی ناوچەکەی کردووە و ئاگری گرتووە، هێڵی گواستنەوەی غازیش، لە شاری خارکێڤ تەقێندرایەوە.
سێ رۆژ پاش ھێرشەکانی رووسیا بۆ ئۆکراینا، پۆتین پەیامێکی توندی ئاڕاستەی وڵاتانی رۆژئاوا کرد. ڤلادیمر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، زۆر بە سادەیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ھەبونی ڕووسیا دلگرانن و ھەموو ئابڵوقەکانیان دەخەنە سەر ڕووسیا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێمە دەپچڕێنن. پۆتین ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئابڵوقە خستنە سەر ڕووسیا پێویستان بە ھیچ بیانوویەک نییە، بەڵام ئۆکراینا بۆ ماوەی 8 ساڵ، بەردەوامبوون لە کوشتنی ھاوڵاتی سیڤیل و ھەڵگیرساندنی جەنگ لە دۆنباس، ئێوە (وڵاتانی رۆژئاوا) ھەرگیز نەتانبینی و بگرە ھاوکاری ئۆکراینتان کرد بە چەک و پارە. سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە ماوەی 3 ڕۆژە ڕووسیا سەرقاڵی گێڕانەوەی دادپەروی و وەدەرنانی شەڕەنگێزەکانە لە سنورەکانی دۆنباس و وڵاتانی رۆژئاواش ئابڵوقە "شێتانەکانیان" بە ھێستریاوە جێبەجێ دەکەن. ھەر لەسەر ئابڵوقەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ڕووسیا، وتی کە وڵاتەکەمان بەبێ ڕۆژئاواش زیندوو دەمێنێت، ئەمەش بە مێژوو سەلمێندراوە و پرسیارەکەش ئەوەیە کە ئایا ڕۆژئاوا بە بێ ڕووسیا زێندوو دەمێنێت؟پۆتین لە وەڵامدا وتی: بەم نزیکانە بۆمان ئاشکرا دەبێت ئەوروپا، دواتر دەتبینمەوە! یو ئێس ئەی (کە مەبەست لێت ئەمریکایە)، دەتبینمەوە!
پێترۆ پرۆشینكۆ، سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا رایگەیاند: سوپای رووسیا تەنها 2 کیلۆمەتر لە سەنتەری کێێڤی پایتەختەوە دوورە و له ماوهی 72 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 3 ههزار سهربازی رووسی كوژراون و زیاتر له 20 فڕۆكه و 100 تانكی رووسیش تێكشكێندراون و جهختیشیكردهوه، ئەمڕۆ له كیێڤ، پوتن دۆزەخ بەچاوی خۆی دەبینێت. پرۆشینكۆ له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا له كیێڤی پایتهختی وڵاتهكهی گوتی: "ئێمە لە سەنتەری کێڤین. ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان. رووسەکان زیاتر لە 2 کیلۆمەتر لێرەوە دوورن". سهرۆكی پێشووی ئۆكرانیا دووپاتیكردهوه، "لە 72 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار رووسی کوژراون. زیاتر لە 20 فرۆکەی رووسیمان خستوونەتە خوارەوە و زیاتر لە 100 تانکی سهربازیشیان تەقێندراونەتەوە. زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لەوناوبراون". پرۆشینكۆ گوتی: "ئهو زیانانهی به رووسهكان گهیهندراون، ئەوە دەگەیهنێت کە چۆن خەڵك و سوپای ئۆکرانیا سیناریۆکانی پوتنیان لەگۆڕنا". جهختیشیكردهوه، "ئەمڕۆ لە کیێڤ پوتن دۆزەخ بەچاوی خۆی دەبینێت. سەربازەکانی رووسیا کە هاتوون بمانکوژن، باجێکی سەخت دەدەنهوه. ئەمە شەڕە تەنها بۆ ئێمە نیە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانی ئازادە، چونکە کەس نازانێت سبەی پوتن له کوێی دیکەوە سەردەردههێنێت، هەربۆیە هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ ئێمە زۆر گرنگه". K24 https://youtu.be/uKYzP7iVmbE
پاش روداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر. تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی (عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی ، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن ڕووبەرووی هێزەکە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە. دوای تەواو بونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ٢٦شوبات ٢٠٢٢
پێگەی فەرمی کۆشکی کرملن (کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا) و حکومەتی روسیا لەکارکەوت. ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی بەرفراوانی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ماڵپەڕی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی رووسیا و لە ئەنجامدا ماڵپەڕی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ناسراو بە کرێملین لەکارکەوت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، سبەی بەشی یازدەیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ ٢٦ی شوبات شەممە، نەوزاد شیخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد سبەی بەشی یازدەیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێم و دوای تەواوکردنی رێککارەکان پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت، ئەو بڕە پارەیەش کە ماوەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دابەشدەکرێت. وتیشی" ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٢٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بە بەهای ٦٥ ملیار و ٧٦٣ ملیۆن وەرگیراوە، بەشێوەیەک پشکی مانگی تشرینی یەکەمی هەولێر بریتییە لە ملیارێک و ٦٨ ملیۆن، پشکی سلێمانیش ملیارێک و ٦٧٢ ملیۆن، هەروەها پشکی دهۆکیش بریتییە لە ١٦٢ ملیۆن".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، فەرمانی لابردنی ئەژی ئەمین بەرپرسی ئاژانسی پاراستن زانیاری دەرکردووە، بەڵام تا ئەمڕۆش ئەژی ئەمین لەدەزگای زانیاری دەوامی خۆی کردووە. لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەموزی ساڵی ڕابردووی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەفەرمانێکی هەرێمی کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرکرابوو، ئەژی ئەمین وەک بەرپرسی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەک بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر دەستنیشانکران.دوای جێگیرکردنی ئەو بەرپرسە نوێیەی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر، لەسەر چەندین پرسی ناوخۆیی ئەو دوو دەزگایە کێشە دەکەوێتە نێوان هەر یەک لەئەژی ئەمین و وەهاب هەڵەبجەیی. لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، چەندینجار کێشە هەبووە لەنێوان هەر یەک لەئەژی ئەمین و وەهاب هەڵەبجەیی، ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە کە وەهاب هەڵەبجەیی پابەند نەدەبوو بۆ بڕیارەکانی ئەژی ئەمین، بەو پێیەی لە ڕووی ئیدارییەوە دژە تیرۆر، بەشێکە لە دەزگای زانیاری و پۆستەکەی ئەژی ئەمین لەسەروی وەهاب هەڵەبجەییەوە بووە، بەڵام وەهاب هەڵەبجەیی خۆی بەهاوشانی ئەژی ئەمین زانیوە. بەپێی زانیارییەکان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی نێوان ئەو دوو بەرپرسە ئەمنییە، بافڵ تاڵەبانی، پێشنیاری ئەوە دەکات هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی بکات بەهێزێکی سەربەخۆ و لە ڕووی ئیدارییەوە بخرێنەسەر هێزەکانی یەکەی حەفتای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام بەهۆی هۆشدارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی دژە تیرۆر، ئەم بیرۆکەیەی بافڵ تاڵەبانی جێبەجێ ناکرێت.دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەژی ئەمین لەپۆستەکەی، ئێوارەی 24ی شوبات، قوباد تاڵەبانی لەنوسینگەی خۆی لەبارەگای ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەئەژی ئەمین کردو ئەو گۆڕانکارییانەی ڕاگرت کە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری لەبارەوە دابوو. ژێدەر بوار نیوز
قەرەباڵغترین شەقامی کیێڤ چۆڵە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە. بارزان گەیلانی، کە بازرگانێکی کوردی خەڵکی کیێڤ-ـە، ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی باڵکێش ناردووە و دەڵێت: سوپای روسیا کیلۆمەترێک لەناو سەنتەری کیێڤ دوورە. بارزان گەیلانی دەشڵێت: خەڵکی کیێڤ لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردان و لە هەر کات و ساتێکدا ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای ئۆکراین و ڕوسیا هەیە لە شارەکەدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکردووە و چەندین شار و ناوچەی وڵاتەکەی داگیر کردووە. لینکی ڤیدیۆ https://fb.watch/boJWWemTCc/
بەگوێرەی ھەواڵێکی فرانس 24ی ئینگلیزی، روسیا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا دەربڕیوە. لە ھەواڵەکەدا ھاتووە کە دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین، رایگەیاندووە کە روسیا ئامادەیی خۆی نییشاندووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆکراینا، شاندێک بنێرێتە مینسکی پایتەختی بیلاروسیا. ئەم ڕاگەیەندراوە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە مۆسکۆ ھێرشی سەربازی بۆ دراوسێیەکی خۆی لە باشووری وڵاتەکە دەستپێکرد. ئەمرۆ ھەینی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا وتی، مۆسکۆ تەنها ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ، بەڵام سوپای ئۆکراینا چەند جارێک کردەی سەربازی ئەنجام داوە. حكومەتی ئۆكراینا هێشتا وەڵامی هەواڵەكەی نەداوەتەوە.
ڤلادیمر پۆتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئێمە ئاشتیمان دەویست و ویستمان بە پێی ڕێککەوتننامەی مینسک دانوستان بکەین. سەرۆکی رۆسیا ئاماژەی بەوەشکرد کە، دەرفەتیان بە ئۆکراین دا تا کۆماری دۆنباس ڕێکبخاتەوە و هێرش بۆسەر ناوچەی نیشتەجێبوون ڕابگرێت، دەشمانویست دیالۆگ لەگەڵ ئەوروپا و ئەمەریکاش بکەین، بەڵام پشتگوێ دەخراین. ڤلادیمر پۆتین وتیشی: بۆیە ئەمڕۆ یارمەتی خەڵکی ئۆکراین دەدەین تا ئازاد بێت.
ڤلادیمێر زیلنسکی: دوژمن خودی منیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام سوێند بێ من لە پایتەخت دەمێنم. زیلنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەوانە دەیانەوێت ئۆکراین بە لە نێوبردنی سەرۆککۆمارەکەی لە نێو ببەن. دوژمن بە پلەی یەکەم خۆم و بە پلەی دووەمیش خێزانەکەمیان بە ئامانج گرتووە. بەڵام سوێند بێت خۆم لە پایتەخت و خێزانەکەیشم لە ئۆکراین دەمێنێتەوە. ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: نیگەرانی ژیانی سەرۆککۆمارین، ئەڵبەت نیگەرانی ئاسایشی تەواوی دۆستەکانیشمانین لە ئۆکراین. لە لایەکی ترەوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی زیلنسکی، جارێکی تر ئەڤغانییەکانی دژ بە سەرۆکە ھەڵھاتووەکەیان تووڕەکردووە. چونکە بیریانکەوتەوە کە چۆن پێش کەوتنی کابووڵ، ئەشرەف غەنی لە ١٥-٨ی ساڵی ڕابردوو ھەڵھات و وڵاتی بەجێھێشت.