فڕۆکەی Antonov AN-225 کە بە گەورەترین فڕۆکە دادەنرێت لە جیهاندا، لە ئەنجامی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سووتێنرا. بە گوێرەی هەواڵێكی ویبسیاتی "CNN" فڕۆکەی ئەنتۆنۆڤ AN-225 کە لە ئۆکرانیا بە "میریا" یان بە "خەون" ناسراوە لە فڕۆکەخانەیەکی نزیک کیێڤ بە مەبەستی چاککردنەوەی دانرابوو، بەڵام بەپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن لەلایەن "رووسیای داگیرکەر"ـەوە هێرشی کراوەتە سەر و سووتێنراوە. دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە تویتێکدا گوتی "لەوانەیە رووسیا میریای لەناوبردبێت، بەڵام هەرگیز ناتوانن خەونی بوون بە دەوڵەتێکی ئەوروپی بەهێز و دیموکرات و ئازاد لەناوببەن، ئێمە بەسەریاندا زاڵ دەبین." "Ukroboronprom" کۆمپانیایەکی بواری سەربازی سەربە حکومەتی ئۆکرانیایە کە کۆمپانیای بەرهەمهێنی فڕۆکەکە بەڕێوە دەبات، لە لێدوانێکدا رایانگەیاند، فڕۆکەکە تێکشکێندراوە بەڵام دووبارە بە بودجەی 3 ملیار دۆلار بونیات دەنرێتەوە، بودجەکەشی لەلایەن رووسیاوە دابین دەکرێت. 24.krd
دوای ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١، ئۆکرایناو ١٤ وڵاتی تر لە سۆڤیەت جیابوونەوەو سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، ئۆکرانیا یەکێک لەو وڵاتانە بوو دوای ئەو ھەڵوەشانەوەیە بووە خاوەنی نزیکەی ١٩٠٠ چەک و کڵاوەی ئەتۆمی و دەتوانین بڵێن کەوتە رێزبەندی سێیەم وڵاتی جیھان بۆ خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لەدوای روسیاو ئەمەریکا کە یەکەم و دووەم بوون. لەکاتێکدا ئۆکراینا دوای سەربەخۆبوونی خاوەنی ئابوریەکی لاواز بوو، سیستەمە سیاسیەکەشی جێگیرنەبوو و نغرۆی گەندەڵی بوو و حکومەتەکەشی ساوا بوو، لەوکاتەدا ھێزە رادیکاڵیە ئیسلامیەکان و رێکخراوە توندڕەوە تیرۆریستیەکان لەناوچەکانی بەلقان و باشوری ئاسیا و رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا لەبەھێزی و پەرەسەندنێکی خێرادابوون، باندە مافیاييەکانی بازرگانی چەکیش لەوکاتەدا لەوپەڕی جموجۆڵ و چالاکیدابوون، ھەروەھا پاراستن و صیانەکردنی بەردەوامی ئەو جبەخانە ئەتۆمیە زەبەلاحەی ئۆکراینا ساڵانە بودجەیەکی یەکجار گەورەی پێویست بوو کەدابینکردنی ئەو بودجە زەبەلاحە تەنھا لەتوانایی وڵاتێکە خاوەنی ئابوریەکی بەھیز بێت، ئەم ھۆکارانە وای کرد مەترسی لەسەر ئەو جبەخانە گەورە ئەتۆمیە دروست بێت بە دزین یان فرۆشتن یان بڵاوبونەوەیان، بۆیە وڵاتانی زلھێز بەتایبەت ئەمەریکاو بەریتانیا و روسیا و ئێرلەندای باکور بۆ ئەوەی ئەو مەترسیە بڕەوێننەوە نەبادا ئەو کڵاوە ئەتۆمیانە بگەنە دەستی ھێزە رادیکاڵیەکان یان ھەندێ وڵات کەھەوڵی بەدەستھێنانی ئەو چەکەیان دەدا، کەدواتر بەھۆی دەستکەوتنی ئەو چەکەوە ببنە ھەڕەشەی گەورە بۆ سەر تەواوی جیھان یان ھاوسەنگیە ھەرێمیەکانی ئەو ناوچانەی پێ تێکبدەن: بۆ رەواندنەوەو بنبڕکردنی ئەو مەترسیانە، رێککەوتنامەی (بۆدابست لەساڵی ١٩٩٤ واژوو کرا لەنێوان وڵاتەکانی روسیاو ئەمەریکاو بەریتانیا و ئێرلەندای باکور، ناوەرۆکەکەی بریتی بوون لە: رێز لەسەربەخۆیی ئۆکراینا بگیرێت و دان بەسەروەری بەسەر خاکەکەیدا بنرێت.پاراستنی ئۆکراینا لەھێرشی دوژمنکاری دەرەکی و نابێ ھێرشی بکرێتە سەر.ھیچ گوشارێکی ئابوری لەسەر ئۆکراینا نەکرێت تا سیاسەتی بگۆڕێت.ئۆکراینا پارێزراو بێ لەھێرشی ناوکی. لەبەرامبەر ئەو رێککەتننامەیە ئۆکراینا دەستبەرداری ئەو ١٩٠٠ کڵاوە ئەتۆمیە دەبێت و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ روسیا، ھەروەھا تەواوی سەکۆموشەکی و موشەکە بالیستیەکیشور بڕە ستەراتیژیەکانی، ھەڵبوەشێنێتەوە.روسیا لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئەوکڵاوە ئەتۆمیانە، دەبێ سوتەمەنی ناوکی بۆ کورەئەتۆمیەکانی ئۆکراینا دابین بکات، ئەمەریکاش خەرجی و تێچووی ھەڵوشاندنەوەی ئەو جبەخانە ناوکی و موشەکیەکانە بدات بەئۆکراینا و نەتەوەیە یەکگرتوەکانیش ھاوکاری دارایی بە ئۆکراینا بدات چونکە دەچێتە رێزی ئەو وڵاتانەی کەواژویان کردووە خاڵی بن لە چەکی ئەتۆمی و رێگرن لەبڵاوبونەوەی . بەم جۆرە ئۆکراینا تا ساڵی ١٩٩٦ دەستبەرداری تەواوی جبەخانە ئەتۆمەکانی بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکراینا خۆی خاوەنی تەکنۆلۆجیای ناوکیەو ھەرکاتێک بیەوێت، دەتوانێت ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. لە ساڵی ٢٠١٤ و دوای روداوکانی نیمچەدورگەی قرم، روسیاو ئۆکراینا یەکترین تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی ئەم رێککەوتنامەیە، ھەریەکیان بیانوەی خۆی بەدەستەوە بوو، ئۆکراینا دەڵێت: بەگوێری رێککەوتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتان خاوەنی سەروەری خۆیانن و ئازادن بچنە ناو ھەر رێککەوتنامەیەکەوە بۆ دابینکردنی زیاتری ئاشایشی وڵاتەکەیان، روسیاش دەڵێت: نابێت وڵاتان ئاسایشی خۆیان لەسەر حیسابی ئاسایشی وڵاتێکی تر دەبین بکەن، ھەر ئەوەش جەوھەری ملاملانێی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە. ئەم ساڵ لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی روبەروی ھەڕەشەو ھێرشی روسیا بۆتەوە، رێکەوتننامەی بۆدابیستی پێشێل کردووە، لەسەر ئەو وڵاتانە پێویستە روبەروی روسیا ببنەوە چونکە بەھۆی ئەو رێککەوتنامەیەوە ئێمە داماڵراین لەچەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئەو چەکەمان ھەبوایە ئێستا روسیا نەیدەتوانی ھەڕەشەو ھێرشمان بکاتە سەر، ئەگەریش ئێوە ئەوانەی تەرەفن لەم رێککەوتننامەیە بێدەنگ بن ئەوا ئێمەش ھیچیتر ئیعتیبار بۆ ئەم رێککەوتننامەیە دانانێین دەست بەدروستکردنی چەکی ناوکی دەکەینەوە، ھەر بۆیە دوای تەواو بوونی کۆنگرەکە و ئەو ھەڕەشەیەی زیلینسکی، بە چەند رۆژێک دواتر روسیا ھێرشی سەر ئۆکراینی دەست پێکرد.ئێستاش کە ئەو وڵاتانەی یارمەتی ئۆکراینا دەدەن بۆ پاراستنی ئاوی رووی خۆیانە، چونکە نەیانتوانیوە ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا رابگرن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنھا گەلی ئۆکراینا بونەتە قوربانی و باجەکەی دەدەن. تێبینی:لێرە ھەندی ساویلکە ھەن بەردەوام باسی ئەوە دەکەن کە بارزانی گوێی بەنامەکەی تیلرسن نەدا لەکاتی ریفڕاندۆم.پێمان ناڵێن نامەیەک چ ئیعتیبارو پابەندیەکی ھەیە بۆ ئەمەریکا لەکاتێکدا خۆی و بەریتانیا زامنی رێکەوتننامەی بودابستن بۆ پاراستنی ئۆکراین دوای داماڵینی لە چەکی ئەتۆم و جێبەجێشی کرد! نیازحاجی
رووسیا ڕایگەیاندووە کە دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا گرتووە، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، بەڵام ئۆکراینا ئەوە ڕەتدەکاتەوە. ئینێرگۆتۆم، کۆمپانیای ئەتۆمیی دەوڵەتی ئۆکراینا ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی رووسیا کە باس لەوە دەکەن دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا گرتووە، "درۆیەکی شاخدارە و ساختەیە". بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 28-02-2022 رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی دەستیان بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا-دا گرتووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن. جەنەراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، "هێزەکانی رووسیا بەتەواوی کۆنترۆڵی ناوچەکانی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا دەکەن و پاسەوانیی دەکەن".
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 28-2-2022 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتییەکەنی ھەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد. - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان - سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دژی نەوتی کوردستان، دەکەن.
دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە هێزی تایبەتی ئەتۆمیی وڵاتەکەی کرد کە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن؛ وەزیری بەرگریی بەریتانیاش رایگەیاند، چەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان دەخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. هۆشدارییش دەدات لەوەی کە "چەکی ئەتۆمی وەڵامەکەی چەکی ئەتۆمی دەبێت".بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، پێیوانییە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا چەکی ئەتۆمی لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا بەکاربهێنێت، دەشڵێت، "چەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەمان دەخەینە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە". وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێت نیگەرانبین کە دەوڵەتێکی وەکو رووسیا باوەڕی وایە کە یاساکان بۆ ئەوان نین"، دەشڵێت، دەبێت خۆیان ئامادەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دێتەپێش.
کاتژمێر(٨:٣٠) خولەکی ئەمشەو گەنجێک بە ناوی عەبدوڵڵا عومەر، کە کوڕی مەلا عومەری دارەتووە و تەمەنی ٢٠ ساڵە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقەی لێکرا و کوژرا. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە بکوژەکە دەستگیر کراوە. ڕاگەیەنراوی پۆلیس لەسەر کوژرانی گەنجەکەی هەولێر دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی دارەتوو، دەست بەجێ بنکەی پۆلیسی دارەتوو گەشتنە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (عبداللە عمر قادر)، تەمەن (٢١) ساڵ، بەگوللـە زامدار کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش هێڵکاری و پشکنینی شوێنی ڕووداو کرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ج. ی.) دەستگیر کرا، تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەکەی کە دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان بە گوللـە لێی داوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتووش داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاژێر ٧:٣٠ دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردوە و لە لایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران. روونکردنەوە ئەمشەو کاژێر ٧:٣٠ دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردوە و لە لایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی وپۆلیسی ١٠٤ ھاوکار بون وھەردوکیان لە ژێر لێکۆلینەوەن لە ئاسایش و چاورێی لێکۆلینەوەی ئەوانین . وتەبێژی کۆمەڵ ٢٧-٢-٢٠٢٢
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران صادق اسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە". وتیشى "ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە".
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سنووری ئاسمانی 27 وڵات به رووی رووسیادا دادهخرێت. هاوکات یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، شەڕی گەیشتۆتە سنووری وڵاتەکانیان و " چەک و پێداویستیش بۆ ئۆکراینا دەنێرن". لەلایەکی تریشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 350هەزار ئۆکرانی ئاوارە بوون.
هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوان (پارتی دیموکراتی کوردستان، سەدرییەکان و سەروەری سوننەکان) لە بەغداد کۆبوونەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونهوهى سێ قۆڵى نێوان (سهدر، پارتى و سوننهكان) کە هاوپەیمانێتییەکی سێقۆڵییان پێکهێناوە لە بەغداد کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕەییان کلدانی ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا. جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەڕاکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.
سوپاسالاری ئۆکراینا ڕایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا هێزە ڕووسییەکان نەیانتوانیوە لە سەنگەرەکانی شەڕ بە تەواوی بێنە ناو خاکی ئۆکرایناوە. ڤالۆری زالۆژنی، سوپاسالاری ئۆکراینا ئەوەشی ڕاگەیاند کە سوپاکەیان 18 هەلیکۆپتەر و 16 فرۆکە و 504 زریپۆشیان لەناو بردووە. سوپاسالاری ئۆکراینا ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووسیا مووشەکی بالیستیان لە هێرشەکانیان بەکارهێناوە. ڤالۆری ئەوەشی خستەڕوو کە هێزە ڕووسییەکان کێشەی کەمی پشتگیریان هەیە و سەربازەکانیان حەز بە جەنگ ناکەن لەگەڵ ئۆکراینا.