سوپای ڕووسیا نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرایناوە دوورە، سی ئێن ئێن ڕای گەیاند ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ئەمەریکاییەکان و میدیاکانی ئۆکراین راپۆرت دراوە کە هێرشی ڕووسییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کیێڤ نزیك بۆتەوە. هاوکات سایتە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە کە سوپای ئۆکراینا پردێکی تەقاندەوە بۆ ڕێگرتن لە پێشڕەوی تانکە ڕووسیەکان بەرەو کیێڤ و بە گوتەی سوپای ئۆکراینا پێکدادان لەگەڵ سوپای ڕووسیا بەرەو کیێڤ ڕوویدا و ئاماژەی بەوە کرد کە تانکە ڕووسییەکان بەرەو پایتەخت دەڕۆن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق واژۆ كرد و بڕیاری دا رۆژی 1/10/2022 هەڵبژاردن بکرێت.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر. لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.
شەوی ڕابردوو لەسەرفەرمانی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبوونی نوێنەری سەربازی ئەمریکاو بەریتانیا ئاڵوگۆڕلەپۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاریداکرا جەلال شێخ ناجی بوبەسەرۆکی دەزگای زانیاری لەجێگەی مامۆستا ئەژی ئەمینهیواچاوشین بەڕێوەبەری ئاسایش دەچێتە شوێنی جەلال شێخ ناجی دەبێتەبەرپرسی دەزگای هەواڵگری هێزەکانی ٧٠سەرخێڵ لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەبەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی
پاسەوانی سنووری ئۆکراینا رایگەیاند، هێزی زەمینیی رووسیا لە چەند شوێنێکەوە چوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەی. پاسەوانی سنووری ئۆکراینا رایگەیاندووە، هێزەکانی رووسیا بە تانک و چەکی قورسی دیکەی سەربازییەوە سنووری رووسیا و ئۆکراینایان بەزاندووە و لە چەند شوێنێکەوە چوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەیان. هاوکات پاسەوانی سنووری ئۆکراینا گیانلەدەستدانی یەکەمین سەربازی لە سنووری وڵاتەکەی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-02-2022 بەهۆی داگیرکاریی رووسیاوە کوژرابێت.
بەهۆی هیرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 100 دۆلاری تێپەڕاند. دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكى ڕوسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا ڕاگەیاند، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى‌و به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته 102 دۆلار. لە ساڵی 2014ەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد. ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت. پوتین، داوای لە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات، چەک دابنێن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
رۆژ بە رۆژ ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لاواز دەبێت و ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی لەگەڵ ئەودان کە یەکێتی کاندیدی خۆی بگۆڕێت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی داوا دەکەن کە حیزبەکەیان بە فەرمی پاڵپشتی لە لەتیف ڕەشید بکەن نەک بەرهەم ساڵح. لەپێناو ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پاڵپشتی کاندیدی یەکێتی بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، داوایان كردووە لە بەرپرسانی یەكێتی، بەرهەم ساڵح بگۆڕن. ئێستا فشارەکان لەسەر یەکێتی و پارتی چڕتر بوونەتەوە و پێدەچێ لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە کۆبنەوە.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی "مشه‌وه‌شه"، به‌ڵام "به‌عز" نین و هه‌ر كاتێك ئاره‌زوومان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی بیخوازێت به تێلێك یان مه‌سجێك كۆده‌بینه‌وه. له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی "كوردستان24"، ئاری هه‌رسین، به‌ر له باسه سیاسییه‌كان، باسی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیارده‌ی ژن كوشتنی له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و به‌ستنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی پیاوی به ئافره‌ته‌وه به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدا و پێی وابوو، ئه‌و پیاوانه‌ی شه‌ره‌فیان به ئافره‌ته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و پێیان وایه هه‌ر شتێك رووبه‌ڕووی ئافره‌ته‌كه بووه‌وه، شه‌ره‌فیان له‌كه‌دار بووه، ئه‌وا؛ "ئه‌و پیاوانه هیچ شه‌ره‌فیان نییه". بڕیاره‌كه‌ی دادگا دژی پارتی نییه سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی له دژی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد و هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی كوردی به سامانی سرووشتی خۆیه‌وه به "ناده‌ستووری" له‌قه‌ڵه‌مدا، ئاری هه‌رسین گوتی: "ئه‌و بڕیاره ته‌واو سیاسییه". گوتیشی: ئه‌وه دژی پارتی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س وێنای ده‌كه‌ن، به‌ڵكو دژی هه‌رێمی كوردستانه به گشتیی. ئاری هه‌رسین پێی وابوو، ره‌وشی عێراق جۆرێكه كه هه‌ر كه‌س و وڵاتێك له ده‌ره‌وه ده‌ستی تێوه‌رده‌ده‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ناوخۆدا هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌یانه‌وێت وا وێنای بكه‌ن، كه "پارتی عه‌جووله" و خۆیان به "كوڕی چاك" ناوده‌به‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، "بڕیاره‌كه دژی خه‌ڵكی كوردستانه" نه‌ك ته‌نیا پارتی. ده‌چنه خانه‌ی "جاشایه‌تی" به رای ئاری هه‌رسین، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاسایی سكاڵای هه‌بێت و گیرۆده‌ی كێشه‌ی گوزه‌ران بێت، ئاساییه تووڕه بێت و ره‌خنه‌ش بگرێت، به‌ڵام بۆ لایه‌نی سیاسی باره‌كه به جۆرێكی دیكه‌یه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی رای وابوو، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه خه‌ڵك هانبدات و ره‌وایی بداته بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی "جاشایه‌تی" و "خۆفرۆشی"ییه‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاری هه‌رسین باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ی خۆی، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه رێگه‌ی خۆی گرتووه. گوتیشی: هه‌ر كه‌سێك پێی وابێت له رێی ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌كرێت له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وا؛ زۆر دواكه‌وتووه، چونكه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ی خۆی و به‌و جۆره بڕیار و فشارانه پاشه‌كشێ ناكات". گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی گرنگه له ناوچه‌كه و لێدان له پێگه‌ی هه‌رێم كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت". ئه‌و رای وایه، هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆرئاواییه‌كان ده‌ڵێن "عێراقێكی دیكه‌یه" و كورد له عێراقدا "ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه" و ره‌نگه هه‌ندێك پێیان وابێت به "مشه‌وه‌ش" كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ره‌وشی ناوچه‌كه "مشه‌وه‌ش" بكه‌ن. پارتی و یه‌كێتی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرد و گوتی: "ره‌وشی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و یه‌كێتی مشه‌وه‌شه". گوتیشی: "له پێچه‌كانی مێژوودا پێویسته ئێمه یه‌ك ده‌نگ بین، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه هه‌ندێكجار كێشه‌ی تێبكه‌وێت". ئاری هه‌رسین، جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته پارتی و یه‌كێتی "له‌م پێچانه‌دا به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌به‌رچاو بگرن و یه‌كڕیز بن و لووت به‌رز نه‌بن به‌رامبه‌ر به یه‌ك". ده‌رگا كراوه‌یه سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پێگه و به‌ركه‌وته‌كانی كورد له به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، كه به جیا پاڵێوراویان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه و هیچ رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌یان نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: ئێمه هه‌میشه ده‌رگای نێوانمان كراوه‌یه. گوتیشی: "نێوان ئێمه و یه‌كێتی یه‌ك شتی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش هه‌رگیز نه له ئێستا و نه له داهاتوودا ده‌رگاكانمان داناخرێن". روونیشیكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی ئێستا نه "به‌عز"ن و له یه‌كیش تووڕه‌ن، به‌ڵام هه‌ر چركه ساتێك ئاره‌زوویان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی بیخوازێت به تێلێك یان مه‌سجێك له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه. k24 https://youtu.be/kJKtUHqBpxE
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کوژرانی شنیار هونەر ئەو ژنەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێنرا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر رووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە." دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زۆر نیگەران و خه‌مبارم به ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ شه‌ڕەفێک له ژن كوشتندا نییه. لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە. تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێ‌تاوان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە ده‌بێت بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی دادگا دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە. من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه له مه‌ترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە به‌شداریی هه‌موومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و به‌رپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان ، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا ھەیە . ئێمە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران،کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن خستەڕوو. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەموو دیدارەکانماندا، هەڵوێستی هەرێمی کوردستان‌مان دەربارەی هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکان ڕوونکردەوە و جەختمان لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . پاشان لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی 2022/2/15 کرد تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان . دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی 2005 دەنگیان بەو دەستوورەدا .لە هەمانکاتدا، حکومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە. لە دوا بڕگەی کارنامەی کۆبونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران، ڕەشنووسی ڕۆژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان پەسەندکرد کە لە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو. هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەخۆشی لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح کرد بۆ کۆچی دوایی پووری.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: - خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا. - خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. - خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق