جیهان

هێڵی گواستنەوەی غازی خارکێڤ تەقێندرایەوە

27-02-2022
هێڵی گواستنەوەی غازی خارکێڤ تەقێندرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆردوومانەکانی رووسیا کۆمپانیاکانی نەوت و غازی ئۆکرانیاشی گرتەوە و هێڵی گواستنەوەی غازیش، لە شاری خارکێڤ تەقێندرایەوە.

ناتالیا بالاسینۆفیچ، سەرۆکی شارەوانی ڤاسیلکیڤ، لە باشووری رۆژئاوای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا، مووشەکبارانی کۆمپانیای نەوتی ناوچەکەی کردووە و ئاگری گرتووە، هێڵی گواستنەوەی غازیش، لە شاری خارکێڤ تەقێندرایەوە.