جیهان

فرانس24: روسیا ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا بکات

25-02-2022
فرانس24: روسیا ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا بکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەگوێرەی ھەواڵێکی فرانس 24ی ئینگلیزی، روسیا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا دەربڕیوە.

لە ھەواڵەکەدا ھاتووە کە دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین، رایگەیاندووە کە روسیا ئامادەیی خۆی نییشاندووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆکراینا، شاندێک بنێرێتە مینسکی پایتەختی بیلاروسیا.

ئەم ڕاگەیەندراوە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە مۆسکۆ ھێرشی سەربازی بۆ دراوسێیەکی خۆی لە باشووری وڵاتەکە دەستپێکرد.

ئەمرۆ ھەینی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا وتی، مۆسکۆ تەنها ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ، بەڵام سوپای ئۆکراینا چەند جارێک کردەی سەربازی ئەنجام داوە.

حكومەتی ئۆكراینا هێشتا وەڵامی هەواڵەكەی نەداوەتەوە.