کوردستان

راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

26-02-2022
راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پاش روداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین  مستەفا) لە ئێوارەی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر.   

تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی

(عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی ، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن  ڕووبەرووی هێزەکە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە.   دوای تەواو بونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو. 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

 ٢٦شوبات ٢٠٢٢