لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە. لێرەدا بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی. ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە. بارەگای بارزانی٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٢
وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مهسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەزووترین كات جارێكی دیكە تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ - ناوتاق چەمەرگەش قیرتاو دەكرێت. دانا عهبدولكهریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومهتی ههرێمی كوردستان تونێلی دەربەندیخانی بەسەركردەوە و لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی تونێلی دەربەندیخانی كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری زیانەكان بێت. كە بەر تونێلەكە كەوتووە. وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتیشی: "بەزوترین كات جارێكی دیكە تونێلەكە نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ - ناوتاق چەمەرگە قیرتاو دەكرێت. دوێنی پێنجشهممه بههۆی رووداوێكی هاتووچۆوه ژمارهیهك ئۆتۆمبێل و بارههڵگری بههۆی گڕگرتنی تانكهرێكی سووتهمهنییهوه بەردەم تونێلی دەربەندیخان سووتان، ههرچهنده زیانێكی زۆری ماددی درووست بوو، بهڵام زیانی گیانی نهبووه. k24
دوا بەدواى کۆبوونەوەى ڕۆژی چوارشەممە 2022.4.27، لە دیوانى پارێزگا، لەبارەى نەخۆشی (تای خوێن بهربوون) (الحمی النزفیه) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی زۆر مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و لهڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه و بڕیاری پارێزگای هەولێر کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان، ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2022.4.28، لەژێرفەرمانی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی پەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەس و شوێنانەی کەپێشیلی ئەم بڕیارە دەکەن و ئاژەڵ لەدەروەی سەربڕخانەی فەرمی سەردەبڕن و دەبنە هۆی درووست بوونی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان، هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجامدا و لەئەنجامیدا (10) شوێن داخران و ئەو بڕە گۆشتەی کەلەشوێنەکانیش بوو دەستیان بەسەر دا گیراو ڕێکاری پێویستی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانی شوێنەکانیش دەگیرێتەبەر.
لیزا فەلەكەدین- هیڤیدار ئەحمەد/ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی: هەموو بابەتی دارایی و ئابووری لەسەر دوو پایە شیدەكرێنەوە، ئەویش (داهات و خەرجی)یە هەر كاتێكیش بڕی داهاتی كۆكراوە كەمتربوو لە كۆی خەرجییەكان ئەوە بابەتێكی دیكە دێتە ئاراوە كە بریتییە لە كورتهێنان.نەبوونی بودجە لە هەرێمی كوردستان هۆكارێكی سەرەكی دروستبوونی گرفتی داراییە، كە لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوەو شەڕی داعشو قەیرانی دارایی تاوەكو ئێستا بودجە نەهاتووەتە پەرلەمانی كوردستان. بەڵام كە بودجە نەبوو، مانای ئەوە نییە، داهات دیار نەمینێت و لە خزمەتی خەڵكدا خەرج نەكرێت كە خاوەنی یەكەم و كۆتایی داهاتی هەرێمی كوردستان خەڵك خۆیەتی.خوێندنەوەی هەڵە و پشت نەبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو بۆ پرسە داراییەكان قەیرانێكی تری بۆ هەرێم دروستكردووە، هێنانەوەی داتاو ژمارەی نادروست هۆكارێك بووە لەنەمانی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و حكومەت و دەرئەنجامی ئەمەش شڵەژانێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی لێ بەرهەم هاتووە. وەكو دوو ئەندام لە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان، لەڕێگەی ئەم نوسینەوە هەوڵدەدەین بە پشتبەستن بە داتاو بەڵگەی باوەڕپێكراو ژمارە داراییەكانی پەیوەست بە داهات و خەرجی بخەینە ڕوو، لەپاڵ ئەمەشدا باس لە سستی دابەشكردنی موچە لە پارێزگای سلێمانی (هەڵەبجە، گەرمیانو ڕاپەڕین) دەكەین. یەكەم: داهات سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان: داهاتی نەوتیداهاتی ناوخۆ (داهاتی نانەوتی)هاوكاری هاوپەیمانان200 ملیاری بەغداد: بەهۆی پابەندنەبوونی بەغداد بە ناردنی ئەم بڕە پارەیە لەكاتی خۆیدا ناتوانین بەشێوەیەكی جێگیر پشت بەم سەرچاوە داهاتە ببەستین. بۆیە لەم سۆنگەیەوە حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی جێگیر پشت بە داهاتەكانی خۆی دەبەستێت، لەم ساڵدا بەغداد تەنها یەك جار 200 ملیارەكەی بۆ هەرێم ناردووە.داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان:هەرێمی كوردستان بەتێكڕا لە ڕۆژێكدا 420 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، پێویستە بۆ خوێنەران ئەوەش ڕوون بكەینەوە كەوا سەرهەڵدانی كێشەی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا قەیرانێكی وزەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی ئەوەی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی ڕوسیا بەشدارە لە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەمەش كێشەیەكی كاتی بۆ فرۆشتنی بڕی 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ مانگی ئادار دروستكردووە. بۆیە تێكڕای فرۆشی نەوت بۆ مانگی ئادار 360 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێكدا. حكومەتی هەرێم لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.لە مانگی ئادار تێكڕای نرخی فرۆشتنی بەرمیلێك نەوتی هەرێم (99.97$) بووە. واتا داهاتی مانگی ئادار لە نەوت ملیارێك و 118 ملیۆن دۆلار بووە. لەو بڕە (577) ملیۆن دۆلار بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و كرێی گواستنەوە و قەرزەكان رۆیشتووە، ئەوەی كە ماوەتەوە (541) ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە.داهاتی ناوخۆ: تێكڕای مانگانەی داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان (295) ملیار دینارە كە دەكاتە 28٪ی كۆی گشتی داهاتی هەرێمی كوردستانو بەم شێوەیە دابەشدەكرێت: یەكەم/گومركتێكڕای داهاتی گومرك لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگێك 126 ملیار دینارە. دەكاتە 42٪ی كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ.بڕی ئەم داهاتە لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك 87 ملیار دینارە كە لە 69%ی داهاتی گومرك پێك دەهێنێت.لە پارێزگای سلێمانی 39 ملیار دینارەو لە 31%ی داهاتی گومرك پێكدەهێنێت. دووەم/ باجكۆكردنەوەی داهاتی باج یەكێكە لە گرفتە سەرەكییەكان و گفتوگۆی زۆری لەسەر دەكرێت. تێكڕای داهاتی باج بۆ مانگێك 39 ملیار دینارە. 13٪ی كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیە.لە هەولێر و دهۆك ئەم داهاتە بە تێكڕا بۆ مانگێك 32 ملیار دینارە كە دەكاتە لە 82٪ی داهاتی باج بۆ مانگێك.پێشتر لە سلێمانییەوە داواكارییەك هەبوو كە ناكرێت كارێك لە سلێمانی بكرێتو بڕی باجەكەی لە هەولێر بدرێت. ئەو كێشەیە لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانو ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بانكی ئاشتی لە سلێمانی بڕیاری چارەسەركردنی درا، كە هەر پڕۆژەیەك لە سلێمانی بێتو كۆمپانیای جێبەجێكار لە هەولێر بێ، دەبێت داهاتی باجەكەشی هەر بۆ خودی سلێمانی بێت. سێیەم/ رسومات:لە كۆی 19 وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان 11 وەزارەت داهاتی هەیەو بڕی داهاتی بەدەست هاتوو لەم وەزارەتانە بەتێكڕا بۆ مانگێك (130 ملیار دینارە). دەكاتە 44٪ی لە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ.ئەویش بەم شێوەیە:وەزارەتی كارەبا:73٪ لەهەولێرو دهۆك27٪ لە سلێمانیهاتوچۆ (وەزارەتی ناوخۆ):74٪ لە هەولێرو دهۆك26٪ لە سلێمانیتۆماری خانووبەرە:70٪ لە هەولێرو دهۆك30٪ لە سلێمانیشارەوانی:79% لە هەولێرو دهۆك%21 لە سلێمانی دەرئەنجام كۆی گشتی داهاتی مانگی ئاداری ئەمساڵ 2022 بەمشێوەیەیە، نزیكەی ترلیۆنێك و 41 ملیۆن دینار (720 ملیۆن دۆلار). ئەمە لەگەڵ 200 ملیار دیناری عێراق كە تەنها بۆ مانگی سێ نێردرا.دووەم: خەرجیخەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگێكدا ترلیۆنێكو 41 ملیار دینارەو بەم شێوەیە دابەشكراوە: دابینكردنی مووچە 909 ملیار دینار.نەسرییەو بودجەی تەشغیلی و پڕۆژەكان 132 ملیار دینار.كورتهێنان (عجز):مانگی یەك و دوو حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی نەناردووە بو هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی موچەی مانگی یەك بڕی 138 ملیۆن دۆلار (200 ملیار دینار)ی لە داهاتی نەوتی مانگی دوو دابینكردووە.ئەم كورتهێنانە لە مانگی دوو بەردەوام بووە. لەگەڵ هاتنی 200 ملیارەكەی بەغدادو زیادبوونی داهاتی نەوت بۆ مانگی سێ 181 ملیۆن دۆلار داهات زیاد بووە. لەم بڕە 138 ملیۆن دۆلار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان بووەو 43 ملیۆن دۆلاریش دراوە بۆ پەرەپێدانو چاككردنەوەی وێستگەكانی كارەباو پارەكە هەمووی ڕادەستی كۆمپانیای ماس كراوە. هۆكاری پشت سستی دابەشكردنی موچە لە پارێزگای سلێمانی (هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین) چییە؟نزیكەی 55 ملیار دینار داهاتی مانگانەی سلێمانی ئەوەی كە (بەفەرمی) كۆدەكرێتەوە ناگەرێتەوە نێو بانكەكان.ئەم شیكردنەوە داراییە بەرچاوڕوونییەكمان لا دروست دەكات و دەمانگەیەنێتە ئەم دەرئەنجامە:كێشەكە لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆدایەو كە بەدوایخۆیدا كێشەی نەختێنەی بۆ بانكەكانی سلێمانی دروستكردووەو ئەمەش هۆكاری سەرەكییە لە سستی دابەشكردنی مووچە، كەمی دەرمان، پاكنەكردنەوەی شارەكان لە زبڵ و خاشاك…بۆ بەڕێوەبردنی داهات و خەرجی هەرێمی كوردستان چەندین ساڵە سیستەمێكی دارایی تایبەت جێبەجێ دەكات، كە ئەم سیستەمە بەم شێوەییە : (57% هەولێرو دهۆك)و (43% سلێمانی).لە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆی هەرێم كە 295 ملیار دینارە، تەنها 78 ملیار دیناری لە پارێزگای سلێمانییەوەیە! لەكاتێكدا بەپێی سیستەمی ڕێژەیی دارایی هەرێم بێت پێویستە داهاتی سلێمانی مانگانە نزیكەی 130 ملیار دینار بێت، واتە 40٪ی لە داهاتی سلێمانی مانگانە دیار نییە كە دەكاتە نزیكەی 55 ملیار دینار.ئەمە جگە لە كارە نایاسییەكانی خاڵە سنوورییەكانی پارێزگاكە بەتایبەت قاچاغچییەتی. سەبارەت بەم بابەتە ساڵی پێشوو وەكو لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان سەردانی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانمان كردو بە بەڵگە و دۆكیۆمێنت بۆمان ڕوون بوویەوە كە قاچاغی لە باشماخ و پەروێزخان بەڕۆژی ڕووناك بەردەوامە. لەم بابەتە شیكاریەدا ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئەو داهاتەیە كە بەشێوەیەكی یاسایی و فەرمی كۆدەكرێتەوە، ئەگەر تەواوی داهاتاكە ئەوەی بە فەرمی كۆدەكرێتەوە وەكو خۆی بچێتە خەزێنەی حكومەت و بەشێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەببردرێت كافییە بۆ ئەوەی كۆتایی بە قەیرانی دارایی لە سلێمانی بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هۆڵەندی کرد بە سەرۆکایەتی لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان.لە کۆبوونەوەکەدا کە میشێل ڕێنتەنار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئامادەی بوو ،وەزیری دەوڵەتی هۆڵەندا بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی دەربڕی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی هۆڵەندای کرد و ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ ئابووری کوردستان .دەرفەتەکانی باشترکردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، پشتگیریکردنی بزنسی بچووک، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لە سەر ئابووری ، و پرسی کۆچبەران، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
هێزێكی چەكداری سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڵیانكوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نشینگەی سلێمانی کە بەڕێوەبەرەکەی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە.هێزەكە دەمامكداربوون و جلیان ڕەش بووە، هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەی ساڵح عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی نشینگەی سلێمانی و سێ کەسیان دەستگیر کردووە.چەند میدیایەكی سلێمانی بڵاویان كردۆتەوە كە هێزەكە سەرجەم دۆسیەكان و كۆمپیوتەری نێو ئۆفیسەكەی بەڕێوەبەری گشتیی نشینگەی سلێمانییان دەست بەسەردا گرتووە.ساڵح عوسمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە و تا ئێستا نازاندرێت هێزەكەی یەكێتی بۆچی هەڵیانكوتاوەتە سەری.
لەبەردەم تونێلی دەربەندیخاندا بارھەڵگریک وەرگەڕا و ئاگری گرت. بەھۆیەوە شەش ئۆتۆمبێلی تر سوتان. بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوەکەدا چەند کەسێک سووتاون و گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی٢٠٢٢/٤/٢٨، لەمەرزی تەوێڵە ـ شۆشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پەتاتەی خراپ بوو كەشیاو نەبوو بۆ خواردن.لێپرسراوی ھۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی مەرزی ـ تەوێڵە لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن كەرەنتینەكەیانەوە دەستگیرا بەسەر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پەتاتەی خراپ و لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوكردنەوەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی درا و گەڕێندرایەوە.
100 دۆلاری: 147,650 100 یۆرۆ : 157,985 100 پاوەند: 186,777 100 لیرەی توركی: 10,113 100 هەزار تمەن :5,369 100 پاوەند : 126.5 100 یۆرۆ : 107
ئێوارەی ئەمڕۆ، ھێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان نەدا لاھور جەنگی، ئێوارە خوانێک بۆ خەڵک رێک بخات. ئێوارە خوانەکەی لاھور جەنگی لە قەزای کەلار بوو، کاتێ پێداویستییەکانیان بردە شوێنەکە، ھێزێک چوون ھەموو پێداویستییەکانیان ھەڵگرت و بردنیان.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٢ تاوەکو ٥ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە. د.جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لە رۆژی یەک شەممە، 1ـی ئایار تا پێنج شەممە، 5ـی ئایار پشووی فەرمی بێت و رۆژی یەکشەممە، 8ـی ئایار دەوام دەست پێ دەکاتەوە.