بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی (ڕەیان محموود جمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە. بە گوتەی پۆلیس، دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە ڕێژەی سوتانەکەی لە (٪٨٠) لاشەی داگرتووە. دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە.
ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت وه له ناوچهكانى گهرميان ساماڵ دهبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم مهوداي بينين (8-9) كلم دهبێت . سبەى بەیانى ڕۆژیى چوار شەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بێت لە گەڵ دەست پێکردنى شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا کە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە. پلەکانى گەرما بە جێگیرى دەمێنێتەوەبارین بارینەکە لە نێوان نمە باران و بارانى مام ناوەند دەبێتئهمهى خوارهوهش بارانى 12 كاتژمێرى رابردوهههولێر 6.9 ملمشهمامك 0.6 ملمپيرمام 1.9 ملمسلێمانى 0.3 ملمزاخۆ 2.8 ملمئاكرێ 0.2 ملمئامێدى 0.4 ملمبامهرنێ 1.2 ملمبازيان 0.4 ملمدوكان 0.2 ملمحاجى ئۆمهران 8.2 ملمههڵشۆ 1.0 ملمكانى ماسى 6.4 ملمسۆران 0.2 ملم
دوای دوو مانگ، بڕیارە سبەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بگەڕێتەوە دەوامی ئاسایی خۆی. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، بڕیاری گەڕانەوەی داوە و سبەی بەشداری كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
ڕۆژی سێ شهممه ڕێکەوتی (2022/4/26) یەك باری ئاوتەماتەی(٨٣٠ غم) ی بە بڕی (25) تەن و (80) کیلۆگرام بۆ ووڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە بە هۆی ئەوەی لە پشکنینی تاقیگەیی کە له لایهن هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک بۆی ئهنجامدرا لهپشكنیندا دهرنهچوو ، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەدەگونجا. بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نەدرا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران ئاوتەماتەکە گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی سەرچاوە. ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ئێران ئەم مەلایە دادگایی دەکات بە ھۆی ئەوەی کە کێک و بنێشت دەفرۆشێت و ئەم کارەی بە سوکایەتی بە ناوبانگی مەلا لێکدراوەتەوە. وەحید ھروئابادی ناوی ئەو پیاوە ئاینییەیە کە دوای سزادانی لە بەرامبەر وتارێکی ڕەخنەگرانەیدا، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و ئەویش لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران دەست دەکات بە فرۆشتنی نوقڵ و بنێشت و کێک.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی ھێزی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە. لە كۆبوونەیەكدا كە شاڵاو کۆسرەت رەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمهرگه و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە و جموجووڵی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش. ئەمە یەکەمجارە بافڵ تاڵەبانی و دەزگاکانی یەکێتی، جەلال شێخ ناجی، بە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی ھەرێمی کوردستان بناسێنن. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەكان كردەوە و رایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و راهێنانی بەردەوامی هێزەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان كۆڵەكەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەك بكەین. لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا هەواڵگرییەكان كرد و وتی، دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان كردە سەربازییەكان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستانیش لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت. هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوایین جموجووڵ و چالاكییەكانی داعش تاوتوێكران و بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەكانی راسپارد بە هەمووشێوەیەك دژی هەر جوڵە و پلانێك بوەستنەوە كە ئارامیی هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش كاری هاوبەش و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە گرنگ وەسفكرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشی كردەوە هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی كوردستان پارێزەری راستەقینەی سەر و ماڵی خەڵكن. بۆیە رێگە بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەمووشێوەیەك دژی دەوەستینەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەلوپەلی سەربازیدا گرتووە کە مووشەکی دژەتانک و تی ئێن تی یان تێدایە و "پەکەکە ویستوویەتی لە هەرێمی کوردستان بەکاریبهێنێت." https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/1129419381181294
ژمارەیەک ئەندام و لایەنگری پەکەکە، ھێرش دەکەنە سەر نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە سویسرا. ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2022 کاژێر 11:30 بەکاتی سویسرا، ژمارەیەک خۆپێشاندەر بە ئاڵا و دروشمی پەکەکەوە چوونە بەردەم باڵەخانەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا. د. فەوزی قەدوور، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا رایگەیاند، خۆپێشاندەرەکان ئاڵا و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان پێبوو و درووشمی بژی کوردستان و بژی سەرۆک ئاپۆیان دەگوتەوە؛ دوای کەمێک گردبوونەوە، نۆ لە خۆپێشاندەرەکان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دوای چەند خولەکێک هێزێکی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەمیان دەستگیرکران.
لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ لەلایەن ھۆبەی كەرەنتیینەی كشتوكاڵی مەرزەكەوە، بڕی حەوت تۆن كاھو (خاس)ی خراپ بوو دەستی بەسەرداگیراکاهوەکان شیاونەبوو بۆ خواردن و دەبوونە هۆی زیانی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوكردنەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو بڕە كاھوە خراپ بووە درا.
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سوبهاش كەین، كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.پەیجی فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەکر نووسیویەتی: سەردانەکە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی بووە بۆ سەردانە فەرمییە سەرکەوتووەکەی بۆ وڵاتی هیندستان و پێشکەشکردنی چەند کتێبێک بە زمانی هیندیی و ئینگلیزیی بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی سەردانیان کردبوو.هەڤاڵ ئەبوبەکرد نووسیویەتی: "کونسوڵی هندستان سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانیان بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عیراق و هیندستاندا ناوبردو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ کارو بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەو وڵاتە دەربڕی".
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد كە پێك هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە رێککەوتنێک بۆ کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە بڕی 44 ملیار دۆلار. بە گوێرەی ئاژانسەکان، لەدوای هەواڵی رێککەوتنەکە، پشکەکانی تویتەر نزیکەی لەسەدا شەش بەرزبوویەوە.