کوردستان

هێزێکی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر نشینگەی سلێمانی

28-04-2022
هێزێکی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر نشینگەی سلێمانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێزێكی چەكداری سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڵیانكوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نشینگەی سلێمانی کە بەڕێوەبەرەکەی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە.
هێزەكە دەمامكداربوون و جلیان ڕەش بووە، هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەی ساڵح عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی نشینگەی سلێمانی و سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
چەند میدیایەكی سلێمانی بڵاویان كردۆتەوە كە هێزەكە سەرجەم دۆسیەكان و كۆمپیوتەری نێو ئۆفیسەكەی بەڕێوەبەری گشتیی نشینگەی سلێمانییان دەست بەسەردا گرتووە.
ساڵح عوسمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە و تا ئێستا نازاندرێت هێزەكەی یەكێتی بۆچی هەڵیانكوتاوەتە سەری.