سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات و ئومێدەوارە ببێتە "مایەی تەبایی گەلی کوردستان." رۆژی 1ـی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم رۆژانی جەژن بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێد دەخوازێت، "ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا."
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستا ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:29ی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە سنووری چەمچەماڵ ڕوویداوە.ئاماژەی بەوە کردووە، بومەلەرزەکە لە دووری 21کم لە سەنتەری شارەکە ڕوویداوە و گوڕەکەی 3.2 پلەی ڕێختەر بووە.
یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکرا کە ھاووڵاتیەکە لە شاری کەرکوک. بەپێی زانیاریەکان، ھاوڵاتییەکە گۆشتفرۆشە و ئەمڕۆ لە پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی پەتاکە بووە.
د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رۆژی ٢٠٢٢/٤/٣٠ لە ڕێگەی راگەیاندراوێکەوە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کودستان دەکات لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیەکان دەربکات. بەپێی ناوەڕۆکی راگەیاندراوەکە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەو زیندانیانەی بە هەر هۆکارێک چەندین ساڵە لە زیندان راگیراون و ماوەی تەواو کردنی حوکمەکانیان نزیک بۆتەوە لە کۆتایی یان هەیانە چەند ساڵێکە بەبێ دادگایی کردن زیندانی کراون بە مەرسومێکی تایبەت لێبوردنی گشتیان بۆ دەر بکرێت تاوەکو بەم جەژنە پیرۆزە بە ماڵ و منداڵ و کەسوکاریان شاد ببنەوە.
لە بازگەی كۆیەی سەر بەیەکێتی لەلایەن ئاسایشی یەکێتی هێرشکرایە سەر وتەبێژی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی مەحمود خۆشناو، گوتەبێژی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی لە فەیسبووک نووسیویەتی:"ئەوەی لە بازگەی كۆیە، ئەوەی یەکێتی بەسەر منیدا هێنا بازگەی پارتی و بەعس بەسەر هیچ كەسێكیاندا نەهێناوە". دوای ماوەیەک، مەحمود خۆشناو، پۆستەکەی سڕیەوە و داوای لێبوردنی لە هاوڕێیان فەیسبووکی کرد.
بهشی "پێشبینی" له بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی عێراق بڵاویكردهوه، ئهمشهو شهپۆلێكی خۆڵبارین له باكووری كیشوهری ئهفریقیاوه روو له زۆربهی ناوچهكانی عێراق و بهشێكی ههرێمی كوردستان دهكات. حهیدهر حهبیب، بهڕێوهبهری پێشبینی له بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی عێراق رایگهیاند، درهنگانی ئهمشهو 30ـی نیسان / ئهپرێڵی 2022 شهپۆلێكی خۆڵبارین له باكووری ئهفریقیاوه روو له بهشی باكوور و رۆژئاوای عێراق دهكات. ئهو بهڕێوهبهره راشیگهیاند، خۆڵبارینهكه پارێزگاكانی كهركووك و نهینهوا دهگرێتهوه، جیا لهوهش بهغدا و ژمارهیهك پارێزگای دیكهی ناوهڕاستی عێراق دهگرێتهوه. كهشناسی عێراق راشیگهیاند، ئهو خۆڵبارینه بارسته ههوایهكی گهرمیش لهگهڵ خۆی دههێنێ، بههۆیهوه پلهكانی گهرما تاوهكو 30 پلهی سیلیزی بهرز دهبێتهوه. كهشناسی عێراق روونیكردهوه، خۆڵبارینی ئهفریقی تا ئێوارهی دووشهممه بهردهوام دهبێت، ئاستی بینین كهم دهكاتهوه. K24
ڕاگەیاندنی فەرمی سعودیە ڕایگەیاند ”سبەی یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممە یەكەم ڕۆژ جەژنی ڕەمەزانە”. ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەوبارەوە نەداوە.
گوتەبێژی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکەیان لەگەڵ پارتی و عەرەبی سوننە دەکاتەوە و دەشڵێ: ئەوان پێداگیرن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاشکرای دەکات : موقتەدا 40 ڕۆژی وەکو دەرفەت دایە لایەنەکانی تر تا حکوومەت پێکبهێنن و عێراق لە چەقبەستوویی ڕزگاری بێت، تەنانەت ئەگەر کوتلەی سەدریش ببێتە ئۆپۆزسیۆن بە ڕۆحی وەرزشیەوە وەریدەگرین، بەڵام هەنگاونان بۆ نزیکبوونەوە لە لایەنەکانی تر لە پێناو دەستبەرداربوون لە حکوومەتی زۆرینە لە ئارادا نیە، تا ئێستا سەید موقتەدا پێداگیرە لەسەر ئەوەی حکوومەتی داهاتووی عێراق زۆرینە بێت، جا لەلایەن هەر لایەکەوە پێکبهێنرێت".سەڵاح عوبەیدی ئاماژەی بەوە کرد: گەر لایەنەکانی تر، توانیان حکوومەتی زۆرینە بەبێ ڕەوتی سەدر پێکبهێنن، پشت بەخوا کوتلەی سەدری دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانتارانی کوردستان عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد کردووە. بزوتنەوەی گۆڕان، داواکاریەکەی بە فەرمی داوەتە ئەو دوو پەرلەمانتارە و دەیەوێ دوو کەسی دیکە بخاتە شوێنەکەیان. باڵکێش زانیویەتی، کە بزوتنەوەی گۆڕان زانیویانە کە عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستیان دەبێ، بۆیە دەیانەوێ لە فراکسیۆنەکەیان دەریان بکەن. بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو پەرلەمانتارە وەکو کادیری گۆڕان دەمێکە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام ئامادەنین بچنە ژێر باری داواکەی گۆڕان و دەڵێن: بە دەنگی خەڵک بووینەتە پەرلەمانتار و بە دەنگی ئەوانیش وازێنین.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و 11ی تریش برینداربوون. پێشمەرگەکان لەنێو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی جۆری ( زیل یان ئیڤا) بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمیی كوردستان بڵاویكردهوه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیكردهوه، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لە پێناو بەردەوام بوونی کار و چالاکییەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (2021-2022)، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. ئاماژه بهوهش كراوه، بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بودجەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت.
بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەینین، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە. نە لەرابردوو نە لەئێستا و داهاتوو نەبووەو نابێت، هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان. لەوبارەیەشەوە، چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەینەوە. ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، دووپاتیدەکەینەوە، شەهیدانمان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵاو خاکی پیرۆزی کوردستانن.