کوردستان

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە 

29-04-2022
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەزووترین كات جارێكی دیكە تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ - ناوتاق چەمەرگەش  قیرتاو دەكرێت.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تونێلی دەربەندیخانی بەسەركردەوە و لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی تونێلی دەربەندیخانی كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری زیانەكان بێت. كە بەر تونێلەكە كەوتووە.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتیشی: "بەزوترین كات جارێكی دیكە تونێلەكە نۆژەندەكرێتەوە و رێگەی بەردەكەڕ - ناوتاق چەمەرگە قیرتاو دەكرێت.

دوێنی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگری به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ بەردەم تونێلی دەربەندیخان سووتان، هه‌رچه‌نده‌ زیانێكی زۆری ماددی درووست بوو، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌.

k24