کوردستان

لە هەولێر (10) شوێنی فرۆشتنی گۆشت داخرا

28-04-2022
لە هەولێر (10) شوێنی فرۆشتنی گۆشت داخرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوا بەدواى کۆبوونەوەى ڕۆژی چوارشەممە 2022.4.27، لە دیوانى پارێزگا، لەبارەى نەخۆشی (تای خوێن به‌ربوون) (الحمی النزفیه‌) کە نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و بڕیاری پارێزگای هەولێر کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان، ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2022.4.28، لەژێرفەرمانی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی پەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەس و شوێنانەی کەپێشیلی ئەم بڕیارە دەکەن و ئاژەڵ لەدەروەی سەربڕخانەی فەرمی سەردەبڕن و دەبنە هۆی درووست بوونی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان، هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجامدا و لەئەنجامیدا (10) شوێن داخران و ئەو بڕە گۆشتەی کەلەشوێنەکانیش بوو دەستیان بەسەر دا گیراو ڕێکاری پێویستی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانی شوێنەکانیش دەگیرێتەبەر.