رۆژی 18ى تشرینى یەکەمى 2022، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە پەرلەمان دەکات رۆژى شەممە 22ى مانگ، دیاری بکات بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێى عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت. بەگوێرەى زانیارییەکان، بەگوێرەى دابەشکاریى بەرایی، 12 وەزارەت لە حکومەتى داهاتووی عێراق بەر ئەو هاوپەیمانێتییە دەکەوێت. لەو 12 وەزارەتە چوار وەزارەتیان بۆ هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا دەبێت کە نوورى مالیکى سەرۆکایەتى دەکات، چوار وەزارەتى دیکە بۆ هاوپەیمانیى فەتح دەبێت کە هادى عامرى سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها دوو وەزارەت بۆ سەربەخۆکانى نزیک لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى و دوو وەزارەتى دیکەش بۆ لایەنەکانی دیکە دەبێت. وەزارەتی شیعەکان بریتین لە: ناوخۆ، نەوت، دارایی، کارەبا، تەندروستی، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، گواستنەوە و گەیاندن، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەرزش و لاوان، سەرچاوە ئاوییەکان و گەیاندن. د. عەلى دیفاعى، گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراقى ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە دابەشکاریی وەزارەتەکان بەو شێوەیە دەبن لەنێو چوارچێوەى هاوئاهەنگى و گوتی: "تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 20ى تشرینى یەکەم دابەشکارى وەزارەتەکان بەتەواوى یەکلایی دەکرێنەوە." پشکی کورد 4 وەزارەت دەبێت کە سیانیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە. هەروەها مەلا شوکر کەریم، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پۆستێکی وەزاریی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. بەپێی زانیارییەکان، پۆستە وەزارییەکانی کورد بریتین لە وەزارەتەکانی: دەرەوە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان، ژینگە و داد. سەبارەت پشکی سوننە، 6 وەزارەتە، 4 وەزارەت بۆ هاوپەیمانیی سەروەریی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و محەممەد حەلبووسی. وەزارەتەکانی سوننەکان بریتین لە، بەرگری، پلاندانان، پەروەردە، پیشەسازی و کانزا‌کان، بازرگانی و رۆشنبیری. لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا کریستیانەکان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران-یان پێ دەدرێت. هاوکات ئەگەر هەیە تورکمانەکان و سەربەخۆکان وەزارەتێکیان پێ بدرێت. ژێدەر رووداو
دوای کوژرانی عەقید هاوکار لەلایەن دەستەیەک چەکداری ناو یەکێتییەوە، ئێستا دۆخی یەکێتی تەواو مەترسیدار بووە و بەجۆرێک، هەموو بەرپرسە سەربازی و حیزبییەکان لە ژیانی خۆیان دەترسن. کەسێکی نزیکی لاهوری شێخ جەنگی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شێخ لاهور زۆربەی کاتەکانی لە هەولێر بەسەر دەبات لەترسی ئەوەی تیرۆری بکەن. ئەو سەرچاوە گوتی: زانیاری دزە پێکراو هەن کە تاقمە (بکوژەکە)ی ناو یەکێتی لە نزیکی بافڵن، هەوڵی تیرۆرکردنی لاهور دەدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، لاهور شێخ جەنگی لە هاتوچۆکانیدا بەردەوام ئۆتۆمبێل درگۆڕێت و ڕێگە لاوەکیەکانیش بەکاردێنێ، ئەمەش بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆیەتی کە ئێستا (ژیانی لە مەترسیدایە).
وەرزشوانێکی ئێرانی دوای دەرکەوتنی بەبێ لەچک لە کاتی نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی شاخەوانی، داوای لێبوردنی کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 ئەلناز رێکابی، کچە وەرزشوانی ئێرانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، کە داوای لێبوردنی کردووە لەسەر ئەو "نیگەرانیانەی کە دروستی کردووە". لەسەر بەشداری کردنی لە یارییەکەدا بەبێ لەچک. رێکابی لەسەرنەکردنی لەچکەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکرا و پێش وادەی خۆی بانگهێشت کراوە بۆ یاری و یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیای وەرزشەکە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەرێوەچوو. بەهۆی لەسەر نەکردنی لەچکەوە ڕێکابی ڕۆژی دووشەممە بووبووە مانشێتی ڕۆژنامەکانی جیهان و چەندین لێکدانەوەی بۆ کرا، چونکە داکەندنی لەچک بۆ ژنان لە ئێران نایاساییە و بە یاسا سزای لەسەرە. خانمە تەمەن 33 ساڵەکە لە یارییەکە پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و لە کاتی پێشبڕکێکەدا بەبێ ئەوەی سەری داپۆشێت بەشداری کرد و هەزاران وێنەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکرانەوە.
سه‌رۆككۆماری سووریا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید ده‌كات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18-10-2022 به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سووریا، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ئاڕاسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق کرد. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌تیف ره‌شید له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له باڵیۆزی سوریا له عێراق كردووه و ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندووه. سه‌رۆككۆماری سووریا، جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدای كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید، پێشوازی له‌و داوایه‌ی سه‌رۆك كۆماری سووریا كردووه و ئاماده‌یی عێراقی نیشانداوه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه. رۆژی پێنجشه‌ممه 13-10-2022 بە ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
ئەمرۆ سێشەممە 18-10-2022 ریاز مالیکی، وەزیری دەرەوەی فەلەستین رایگەیاند، ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی حکومەتی پێشووی ئوسترالیا له بارەی پێگەی شاری قودسی "داگیرکراو" هەنگاوێکی گرنگە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا دەبێت ئوسترالیا بەرەو گرنگترین هەنگاو هەنگاو بنێت، کە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، وەک بەرجەستەکردنی پابەندبوونی بە بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت". لە لایەکی دیکەوە یایر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل, بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئوسترالیا گرت و ئەو هەنگاوەی بە "وەڵامێکی پەلە" وەسف کرد. دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئوسترالیای بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزایی فەرمی پێشکەش بکات.
ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه‌رەوە. لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18-10-2022، رایگەیاند به‌پێویستی دەزانیت رێکاری جددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بگیرێته‌به‌ر و وتی: "ئامارەکان مەترسیدارن. " وتیشی: "ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پاشان رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت." داوا هاوکاری نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەو پێیەی مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بە تەنها ناتوانێت رووبەڕووی بێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 18-10-2022 ئوسترالیا پاشگەزبوونەوەی خۆی لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل راگەیاند پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا, جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە ڕێگەی دانوستانی ئاشتی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە، نەک بە بڕیاری تاکلایەنە. فەلەستینییەکان ستایشی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئوسترالیایان کرد سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، ئەمەش بە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارێک کە لە حکومەتی پێشووی ئوسترالیا درابوو.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و ده‌ربڕینی په‌رۆشی خۆی بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستیی بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی پردێ، چاوی كه‌وت به سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24. له میانی ئه‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی خۆی بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستی سۆران كامه‌ران دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه به بایه‌خه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندرووستیی سۆران كامه‌ران و سه‌رجه‌م بریندارانی په‌لاماره‌كانی سه‌ر كۆیه و پردێ و زڕگوێزی كردووه و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه هه‌رچی پێویست بێت بیكه‌ن بۆ رزگاركردنی ژیانی برینداره‌كان. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، كه ته‌ندرووستیی و ژیان و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له هه‌موو شتێك گرنگتره. گوتیشی: سه‌ره‌تا زۆر خه‌مبار بووم به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونت و سووپاس بۆ خودا، كه هه‌واڵه‌كه راست نه‌بوو. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سووپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و كۆششی هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 ده‌ربڕی، كه له یه‌كه‌م چركه‌ساتی رووداوه‌كه، هه‌وڵی رزگاركردنی سۆران كامه‌رانی دا و سه‌ره‌نجام توانی له شوێنی بۆردومانه‌كه رزگاری بكات و بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له به‌رامبه‌ردا، په‌یامنێری كوردستان24، سۆران كامه‌ران، سووپاس و پێزانینی خۆی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه، كه له یه‌كه‌م چركه‌ساتی رووداوه‌كه‌وه، هه‌ستی به‌و بایه‌خپێدان و چاودێرییه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه و سووپاس و پێزانینی بۆ په‌رۆشی خه‌ڵكی كوردستانی به گشتیی ده‌ربڕی. رۆژی (28ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) له ئاكامی بۆردومان و مووشه‌كبارانی چه‌ند ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له میحوه‌ری پردێ بریندار بوو.
دوای ئەو هێرشانەی لە دە ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ڕوسیاوە ئەنجامدرا و دامەزراوە ژێرخانییە گرنگەکانی ئۆکراینای کردبووە ئامانج. دەزگای فریاکەوتنی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە هەزار و 100 شارۆچکەی ئۆکراینا بێ کارەبان، ئۆلێکساندر خورۆنجی وتەبێژی فریاکەوتنی ئۆکرانیا ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 رایگەیاند: "لە ئێستادا هەزار و 162 شارۆچکە هێشتا بێ کارەبان". 4000 شارۆچکە تووشی پچرانی کارەبا بوون.هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا چوار هەزار شارۆچکە تووشی پچڕانی کارەبا بوون. پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پشتڕاستی كردەوە كە هێرشەكانی روسیا 30%ی وێستگەكانی كارەبایان لەناوبردووە، ئەمەش بە "هێرشی تیرۆریستی" وەسفی كرد. هه‌روه‌ها له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و هێرشانه بۆته هۆی پچڕانی كاره‌با له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵاته‌كه.
لە حاڵێکدا کە تۆمەتەکان بەردەوامن بۆ سەر ئێران بە دابینکردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ هێزەکانی ڕوسیا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، کە پێشنیارێکی پێشکەش بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ئێرانی بە تەواوی لە وێرانکردنی وڵاتەکەی بە بەرپرسیار زانی. ئۆکراینا داوای یارمەتی لە ئیسرائیل دەکات بەپێی هەواڵێکی رەیتەرز، "رۆیتەرز" دیمیترۆ کولێبا، یاداشتێکی فەرمی بۆ ئیسرائیل دەنێرن بۆ ئەوەی داوای دەستبەجێ پێداویستی بەرگریی ئاسمانی بکەن بۆ ئۆکراینا. ئه‌م پێشنیازه دوای ئه‌وه هات كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا روسیا بە فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئۆکراینا، لە نێویاندا کییڤ. لە كاتێكدا ئێران ئەمەی رەت كردووەتەوە، کۆسکی كرملین-ش ئەمڕۆ رەتی كردەوە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاكی ئۆكراینا بەكاربهێنرێت.
پۆلیسی زاخۆ شێواز و وردەکاری دزینی پارە و ئاڵتونی ژنێکی ئێزدی لەلایەن براکەیەوە ئاشکراکرد. پۆلیسی زاخۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2022، بڵاویکردەوە رایگەیاند، "دوای چەندین ساڵ ژنێکی ئێزدی بە ڕەنج و شانی خۆی پارە و ئاڵتونی کۆکردووەتەوە، بەڵام پێش دوو مانگ برایەکی خۆی بە هاوکاری کەسێکی تر، نزیکەى 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدزێت و هەمووی دەخوات. پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە ماددەی 444 بەند دەکرێن. ڤیدیۆ https://www.facebook.com/watch/?v=1448029689019956
لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە کە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران ڕابگرن و ئەو منداڵانەش ئازاد بکرێن کە دەستگیر کراون. ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 وتەبێژی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد کە “بەکارهێنانی هێز لە دژی خۆپیشاندەران ڕابگرن و داوای ئازادکردنی خێرای ئەو کەسانەشی کرد کە بە دەستبەسەر کراون”. ڕاڤینا شەمدەسانی، وتەبێژی نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مامەڵەی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕاپۆرتەکانی دەستبەسەرکردن و کوشتن و دەستبەسەرکردنی منداڵان، جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە. شەمداسانی داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد کە لێکۆڵینەوەی خێرا و بێلایەن و سەربەخۆ لە هەموو پێشێلکارییە گوماناوییەکان ئەنجام بدەن و دڵنیابن لەوەی کە ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە دادگا دەدرێن. ئاماژە بەوەشکراوە کە لە خۆپیشاندانە ئەم دواییەی ئێران‌دا، لانیکەم 23 منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژراون، سەدان کەسیش برینداربوون، هەروەها هەزاران کەس دەستگیرکراون یان ئەشکەنجە دراون. هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێران پەنایان بردە بەر سەرکوتکردن و توندوتیژی، جا چ بە بڕینی ئینتەرنێت بێت، چ بە بەکارهێنانی هیزی سەربازی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، یان دەستگیرکردنی خوێندکارانی زانکۆ و تەنانەت منداڵانی قوتابخانەکان.