جیهان

ئوسترالیا لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز دەبێتەوە

18-10-2022
ئوسترالیا لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی سێشەممە 18-10-2022 ئوسترالیا پاشگەزبوونەوەی خۆی لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل راگەیاند

پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا, جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە ڕێگەی دانوستانی ئاشتی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە، نەک بە بڕیاری تاکلایەنە.

فەلەستینییەکان ستایشی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئوسترالیایان کرد سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، ئەمەش بە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارێک کە لە حکومەتی پێشووی ئوسترالیا درابوو.