ڕوونکردنەوە ئەمڕۆ کۆمەڵێ دەزگای ڕاگەیاندن بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ئەتەکییەتی ڕۆژنامەوانی بەبێ هیچ بەدواداچوونێک هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانیان بڵاو کردەوە ، بەهەموولایەکی ڕادەگەێنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی سوپاس بۆ خوای گەورە فەرماندە ئاکام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات. ڕاگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقییەو، بەداخەوە نەقیب (زوهێر محەمەد) شەهیدبوو و فەرماندە (ئاکام عومەر) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چوار پێشمەرگە برینداربوون. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەهید نەقیب زوهێر محەمەد دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبووری خانەوادەکەیان بداتەوە. ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند لەگەڵ هاوتا روسیەكەی ڤلادیمێر پوتین رێككەوتوون بۆ پێكهێنانی ناوەندێكی گازی سروشتی لە توركیا. ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان وتی: پوتین ڕایگەیاندووە کە ئەوروپا دەتوانێت لە رێگەی تورکیاو گازی سروشتی بەدەستبهێنێت. هەفتەی رابردوو میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە ئەردۆغان پشتگیری لە بیرۆکەی کرێملین دەکات بۆ دروستکردنی ناوەندێکی نێودەوڵەتی گاز لە تورکیا و دەیەوێت حکومەتەکەی بە خێرایی پلانەکانی جێبەجێکردن بخاتەڕوو. پوتین پێشنیاری کردووە کە گازی سروشتی لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ باشووری ئەوروپا بگوازرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نزیکەی تەواوەتی پڕۆژەی نۆرد ستریم-ی روسیا بە ئەوروپاوە پچڕا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/١٩ ھێزێکی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لەدژی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی زینانە، بۆمبی چێندراو بە لە ئۆتۆمبێلەکانی ھێزەکەدا تەقیەوەو لە ئەنجام دا ئەفسەرێک بە ناوی ملازمی یەکەم (زوھێر فایەق)شەھید بوو ،ھەروەھا فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ (ئاکام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون کە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.لە داھاتودا روونکردنەوەی زیاتر رادەگەیەنینفەرماندەیی ھێزەکانی یههكهی ٧٠
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا رایگهیاند، حكومهتی عێراق شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014ـی خهرجكرد. سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە 37 ملیار دینارە و تایبەتە بە شایستەی ساڵی 2014. گوتیشی، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی چەک بڕیاری خەرجکردنی دراوە و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بڕیاریشە لە چەند رۆژی ئایندەدا دابەش بکرێت. ئهم بڕیاره له كاتێكدایه، رۆژی دووشهممه (3ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق لهمیانی بهشداریكردن له مهڕاسیمی پێنجهمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جهلال ئاشكرایكرد، رۆژی یهكشهممه 2ـی تشرینی یهكهم واژۆی لهسهر خهرجكردنی شایستهی دارایی جووتیارانی ههرێمی كوردستان كردووه. لهلایهن خۆیهوه، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له وهزارهتی بارزگانی و پیشهسازی حكومهتی ههرێمی كوردستان، جهختی لهسهر ئهوهكردهوه، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، سهرۆكوەزیرانی عێراق، دووپاتی واژۆكردنی فهرمانی خهرجكردنی شایستهی دارایی جووتیارانی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵهكانی (2014، 2015 و 2016) كردووهتهوه. K24
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا یاسای سەربازیی لە دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا راگەیاند، کە پێشتر ئەو چوار ناوچەیەی ئۆکراینای لە رێگەی راپرسییەکەوە خستە سەر رووسیا. پوتین راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، فەرمانی دامەزراندنی یاسای سەربازی لە دۆنباس و خێرسۆن و زاپۆریژیا واژوو كردووە. پوتین هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی زیاتری بە فەرمانڕەواکانی ئەو ناوچانە داوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ڕێکخستنی کاری کارگە و دامەزراوەکان بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی. پوتین حكومەتی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمەكان. لە 30ی ئەیلولدا، لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ، پوتین بڕیاری لکاندنی 4 ناوچەی ئۆکرانیای ڕاگەیاند، نوێنەرانی ئەو ناوچانەش فەرمانەکانیان واژوو کرد. بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەخنەی توندی لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رایگەیاند کە ئەم بڕیارە هیچ شتێک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناگۆڕێت و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ، ڕوسیا لە ئێستادا 72%ی شاری زاپۆریژیا لەژێر دەستی دایە، لە کاتێکدا نزیکەی 80%ی زەویەکانی خێرسۆن-یشی کۆنترۆڵ کردووە، لە کاتێکدا ئۆکراینا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەیان دەدات.
کۆریای باکوور وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە مانۆڕە سەربازییەکانی کۆریای باشوور، بۆ زیادکردنی تواناکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییەکان، تۆپبارانی کەناراوەکانی کۆریای باشووری کرد. سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە کۆریای باکوور نزیکەی 250 مووشەکی ئاراستەی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە کردووە.
ئاکام عومەر فەرماندەی کۆماندۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا
لە کاتیکدا کە ئەوروپا ئامادەکاریی بۆ سەپاندنی سزای نوێی سزا بەسەر ئێراندا دەکات، بەهۆی پشتیوانیکردنیان لە هێزەکانی ڕوسیا بە پێدانی فرۆکەی ىیفرۆکەوان، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە 223 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان لەناوبردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە 19-10-2022 هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕوونیکردەوە، کە یەکەم فڕۆکەی دروستکراوی ئێرانیان لە 13ی ئەیلولی ڕابردوودا لە شاری کۆبیانسک خستووەتە خوارەوە. ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووهتهوه کە ئهو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی خراونەتە خوارەوە لە جۆری شههید 136 بوون لە هەمان کاتدا دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا بەڵگەی متمانەپێکراویان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە کە پشتڕاستی دەکەنەوە لەوەی تاران فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ هێزەکانی ڕوسیا دابین کردووە. ههروهها سوپای ئۆکرانیا ڕایگهیاند که لەم مانگەدا زنجیرهیهک هێرشی ڕوسیا دهیان شاری کردۆته ئامانج، لهوانە کیێڤ-ی پایتەخت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ / ١٠ / ٢٠٢٢ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە. لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندوۆی کوردستان برینداردەبن.
یەکێک لە بریندارانی تەقینەوەی بۆمبەکە لە سنوری گەرمیان گیانی لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە کە ملازم بۆتان گەرمیانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. بەپێی زانیاریەکان ئاکام عومەر، بەڕێوەبەری هێزی کۆماندۆ و سێ ئەفسەری دیکە بریندارن.
ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2022 لەگوندێکی نەوجولی سەربە ئیدارەی گەرمیان بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلی ئاكام عومەر، بەرپرسی ھێزی كۆماندۆی یەكێتیدا تەقیەوە و بەھۆیەوە برینداربووە.