جیهان

هێرشەکانی ڕوسیا زیاتر لە هەزار شارۆچکەی ئۆکراینای بێ کارەبا کردووە

18-10-2022
هێرشەکانی ڕوسیا زیاتر لە هەزار شارۆچکەی ئۆکراینای بێ کارەبا کردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەو هێرشانەی لە دە ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ڕوسیاوە ئەنجامدرا و دامەزراوە ژێرخانییە گرنگەکانی ئۆکراینای کردبووە ئامانج.

دەزگای فریاکەوتنی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە هەزار و 100 شارۆچکەی ئۆکراینا بێ کارەبان، ئۆلێکساندر خورۆنجی وتەبێژی فریاکەوتنی ئۆکرانیا ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2022 رایگەیاند: "لە ئێستادا هەزار و 162 شارۆچکە هێشتا بێ کارەبان".


4000 شارۆچکە تووشی پچرانی کارەبا بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا چوار هەزار شارۆچکە تووشی پچڕانی کارەبا بوون.

پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پشتڕاستی كردەوە كە هێرشەكانی روسیا 30%ی وێستگەكانی كارەبایان لەناوبردووە، ئەمەش بە "هێرشی تیرۆریستی" وەسفی كرد.

هه‌روه‌ها له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ بۆته‌ هۆی پچڕانی كاره‌با له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌.