ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبهرەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ئهمڕۆ سێشهممه 18-10-2022، رایگەیاند بهپێویستی دەزانیت رێکاری جددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بگیرێتهبهر و وتی: "ئامارەکان مەترسیدارن. "
وتیشی: "ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پاشان رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت."
داوا هاوکاری نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەو پێیەی مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بە تەنها ناتوانێت رووبەڕووی بێتەوە.