سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دەرکردنی ئەژی ئەمینی پەسەندکرد. مەڵبەندی دراساتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دەرکردنی سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمینی پەسەندکردووە. بڕیاری دەرکردنی سەلمان لە ریزەکانی یەکێتی لە رۆژی ٨-٨-٢٠٢٢ لەلایەن مەڵبەندی دراساتی گشتییەوە دەرکراوە, پاش بڕینی هەموو رێکارە پەیڕەوییەکان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کاری کردووە و بۆ سەرۆکی یەکێتی بەرزی کردۆتەوە بەمەبەستی پەسەند کردن. رۆژی ١١-٨-٢٠٢٢ بە ئیمزای هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری ناوبراو پەسەندکراوە و لە رۆژەوە سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمین بە دەرکراو لە ریزەکانی یەکێتیی دادەنرێ. ئەمە لەکاتێکدایە، کە ماوەیەکە ئەژی ئەمین پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە و لە سنووری هەولێر نیشتەجێ بووە.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرێمی کوردستانی جێهێشت. بەپێی زانیاریەکان، دوێنێ شەممە لاهور جەنگی لە فڕۆکەخانەوە کوردستانی جێهێشتووە و چووە بۆ بەریتانیا و لەوێ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. لاهور شێخ جەنگی، پێشتر لە بەریتانیا ژیاوە و ناسنامەی ئەو وڵاتەی هەیە. بەپێی زانیارییەکان، بۆ گەیاندنی گلەییەکانی لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی، دەچێتە ئەو وڵاتە، هەروەها داوای پاڵپشتی دەکات بۆ هەنگاوە سیاسیەکانی لە داهاتوودا. دوای قووڵبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کوژرانی عەقید هاوکار لەلایەن گرووپێکی سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی. لاهور جەنگی وەکو جاران بە ئازادی ناگەڕێت و کەسێکی نزیکی پێشتر بە باڵکێشی وتبو: مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و بەردەوام رێگە و شوێنی خۆی دەگۆڕێت.
سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی فرقەكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەکات. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-10-2022 فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی 70 ، 80 و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی دوو فیرقەی سەربازی كرد، كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی "سیاقاتی عەسكەری بۆ تەئمینكردنی قیادە و سەیتەرە"، بڕیاری پێكهێنانی لەسەردرابوو. سەرۆكی ئەركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تیشكی خستە سەر گرنگی پێكهێنانی فرقەكان و هەماهەنگی لەنێوان میحوەركان و یەكە سەربازییەكانی دیكه. دووپاتیشیكرده‌وه، وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ رێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگه ده‌ركراون.
دەقی ڕاگەیەندراوە بەشێکی دیکەی شاخی گۆیژە سەوز دەکرێت پرۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لەسەر ڕووبەری ٤٠ دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، قایمقامی سلێمانیش بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات و دەڵێت، سەوزکردنی شاخی گۆیژە خەمێکی گشتی و ئەرکێکی نیشتیمانیە. لەچوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەکانی تایبەت بە سەوزکردنی شاخی گۆیژە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣/١٠، ئاوات محمد، قایمقامی سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو رێکخراوی (CDO) و (CECVI) کۆبووەوە و باس لە میکانیزم و دیاریکردنی شوێنی چاندنی نەمامەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەی (سەوزکرنی شاخی گۆیژە لەسەر رووبەری ٤٠ دۆنم زەوی) کرا، کە بە هاوکاری و هەوڵ و ماندووبونی هەردوو رێکخراوەکە پرۆژەکە پێیناوەتە قۆناغی جێبەجێبوونەوە. لای خۆیەوە، ئاوات محمد بە گرنگییەوە باسی لە هەماهەنگی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی حکومی کرد و رایگەیاند، "رێکخراوەکانی کۆمەڵکەی مەدەنی هاوشانی کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە سەوزکردنی شاخی گۆیژەدا و لەو پێناوەدا کاریان کردووە، وە هاوکاری باشی پرۆژەکان بوون و جێدەستیان دیاربووە". لە بارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و دیاریکردنی زەوی بۆ چاندنی نەمامەکان، ئاوات محەمەد باسیلەوەكرد، رووکاری شاخی گۆیژە بەڕووی سلێمانی نزیکەی دوو هەزار دۆنم سەوزکراوە هێشتا ڕووبەرێکی زۆری ماوە کە پێویستی بە سەوزکردن هەیە، لەو ڕووبەرەدا بە هەماهەنگی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان رووبەری ٤٠ دۆنم زەوی دیاریدەکەین تاوەکو رێکخراوەکە دەستبکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە. لەو رووەشەوە قایمقامی سلێمانی هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دوپاتکردەوە و ووتی، "سەوزکردنی شاخی گۆیژە ئەرکێکی نیشتیمانییە و هەستکردنە بە پەرپرسیارێتی، هاوکات خەمێکی گشتییە و لەڕووی ژینگەیەوە خزمەتێکی گەورە بە شاری سلێمانی دەکات". ئەم پرۆژەیە هەردوو رێکخراوی (CECVI , CDO) کاریان لەسەر کردووە، وە هەروەها رێکخراوی خۆبەخشی ئیتاڵی (AICS) ئەرکی تێچوونی پرۆژەکەی خستۆتە ئەستۆی خۆی. راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی
دەزگای هەواڵگری SBUی ئۆکرانیا رۆژی یەکشەممە 23-10-2022 رایگەیاند، دوو بەرپرسی کۆمپانیای مۆتۆر سیچ کە بزوێنەری فڕۆکەی ئۆکرانیایان دروستکردووە، بە گومانی کارکردن لەگەڵ روسیا دەستگیرکراون. لە بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری هاتووە، "سەرۆکی کۆمپانیای مۆتۆر سیچ دەستگیرکراوە و گومان دەکرێت لەگەڵ ڕوسیا کار بکات". هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکەیان بۆ چالاکییە ئابوورییە دەرەکییەکان دەستگیرکردووە. دەزگا هەواڵگرییەکە ئەوەشی راگەیاند، دەستگیرکردنیان بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری لەبارەی "دابینکردنی نایاسایی کەلوپەلی سەربازی بۆ فڕۆکە هێرشبەرەکانی ڕوسیا، لە لایەن کۆمپانیای مۆتۆر سیچەوە ". دەزگا هەواڵگرییەکە ئاشکرای کرد، کە بەڕێوبەرانی کارگەی کۆمپانیاکە لە ناوچەی زاپۆریژیای باشووری ئۆکرانیا کە بەشێکی لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە"بە هاوکاری" لەگەڵ کۆمپانیای بەرگری ڕوسیا ڕۆستێک کاریان کردووە. تۆمەتبارەکان بە نایاسایی بزوێنەری فڕۆکەی ئۆکراینایان بۆ روسیا دابینکردووە و روسیا لە چاککردنەوەی کۆپتەرە هێرشبەرەکانی بەکاری هێناوە. مۆتۆر سیچ بزوێنەری هێلیکۆپتەر و فڕۆکە دروست دەکات، هەروەها تۆرباینەکانی پیشەسازیش دروست دەکات.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوو لە ئێران، بە ئیدانەکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە دەستی پۆلیسی رەوشتی تاران، گرووپی هاککەری "Anonymous" بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ماڵپەڕە حکومییەکانی ئەو وڵاتە. رۆژی یه‌كشه‌ممه 23-10-2022 ، گرووپه‌کە رایگەیاند، کە ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانیان هاك كرد. دوای هاککردنەکە پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ گەلی ئێران بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دووپاتی دەکەنەوە کە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیان هاککردووە. "ئۆپەراسیۆنی ئێران"جێگای ئاماژەیە کە ئەم گرووپە مانگی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندبوو، کە "ئۆپەراسیۆنی ئێران"یان دەستپێکردووە، کە بووە هۆی پەکخستنی زۆرێک لە ماڵپەڕەکانی ڕژێمی ئێران، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی. لەو کاتەوە تا ئێستا زۆرێک لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران تووشی هێرشی ئەلیکترۆنی گەورە بوون، وەک ماڵپەڕی وەزارەتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریی ئێران، ماڵپەڕی دەستەی کاروباری باج، ماڵپەڕی ڕێکخراوی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئێران و… ماڵپەڕی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وزەی ئەتۆمی. هەروەها ماڵپەڕی وتەبێژی حکومەت و ماڵپەڕە فەرمییەکانی میدیاکان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
رۆژی یەکشەممە 23-10-2022 ماڵپەڕی گویدۆ فۆکس کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات بڵاویکردەوە، کە ریشی سو‌ناک تا ئێستا رەزامەندی 151 پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا بۆریس تەنها رەزامەندی 75 پەرلەمانتاری وەرگرتووە، سەبارەت بە بێنی مۆردۆن کە بە پەرلەمانتارە سێکسییەکەی بەریتانیان ناسراوە، تا ئێستا 28 رەزامەندی کۆکردۆتەوە. 103 پەرلەمانتار بڕیاریان نەداوەتا ئێستا 103پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران یەکلایان نەکردووەتەوە دەنگ بە کام کاندید دەدەن. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، هاوکات لەگەڵ ئەم داتایانە، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ جۆنسۆن ڕاگەیاندووە. لە کاتێکدا سوێلا براڤەرمان، وەزیری پێشووی ناوخۆ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی لەکار کێشایەوە، پشتگیری خۆی بۆ ریشی سو‌ناک پشتڕاستکردەوە. هەروەها ستیڤ بەیکەر وەزیری دەرەوەی ئێرلەندای باکوور ڕایگەیاند کە دەنگ بە سو‌ناک دەدات دابەشبوونی مێژوویی لە حیزب‌دا ریشی سو‌ناک چەند مانگێک لەمەوبەر گورزێکی لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو داوە، کاتێک بۆریس لە تەمموزی ساڵی رابردوودا ناچارکرا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی سو‌ناک ریشی وەزیری دارایی بووە هۆی یاخیبوونێکی فراوانتر لە کابینەکەی جۆنسن، کە وایکرد وەزیرەکانی ئەوکات بە کۆمەڵ حکومەت جێبهێڵن. شایانی باسە ئەم کێبڕکێیە هاوکاتە لەگەڵ لێکترازانێکی مێژوویی لە حیزب‌دا، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی ئابوری قەیراناوی ئەو وڵاتە، لە نێوان هەڵاوسانی جیهانی و بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی وزە.
دوای زیاتر له ساڵێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمارێك هه‌ڵده‌بژێرێت و كۆماری عێراق ده‌بێت به خاوه‌ن سه‌رۆك. ئه‌م هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه، دوای ململانێ و قه‌یران و چه‌قبه‌ستوویی و ناسه‌قه‌ماگیرییه‌كی زۆر هاته كایه‌وه. دواتر به‌پێی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كه (محه‌مه‌د شیاع سوودانی)یه و ده‌بێت له ماوه‌ی دیاریكراودا، حكوومه‌تێكی تازه پێكبهێنێت به به‌شداریی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگ و قه‌باره و كورسییه‌كانی دواین هه‌ڵبژاردن كه له عێراقدا ئه‌نجام دراوه. حكوومه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراق، یه‌كێكه له ئالنگاری و كاره هه‌ره سه‌خته‌كان، ره‌نگه ئه‌م ئاڵۆزی و سه‌ختییه پێوه‌ندی به سروشتی ململانێ و دینامیكیی سیاسییه‌وه هه‌بێت له عێراق و پێوه‌ندی به‌و دابه‌شبوون و جه‌مسه‌رگیری و لێكدابڕانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت جیۆگرافییه‌ش هه‌بێت كه له عێراقدا ئاماده‌ن. هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته عێراق و عێراقییه‌كانی له ناودا ده‌ژین، حكوومه‌ت لای عێراق هه‌م ده‌زگا و هه‌میش كرده‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند و ئاڵۆزه، چ له‌ڕووی پێكهێنانه‌وه و چ له ڕووی ئه‌كته‌ره‌كانی ناوی و ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و مانا و چوارچێوه‌ی بۆ دیاری ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سی كاندیدكراو بێ پارتی سیاسی بێت و هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی پاڵپشتی راسته‌قینه‌ی نه‌كه‌ن، له‌و گۆڕه‌پانه‌كه ته‌نیا و بێ دۆست و هه‌ڤاڵی سیاسی و دیپلۆماسی بێت. نه‌بوونی حكوومه‌تی به‌هێز و كارا و كاریگه‌ر، گرفتی گه‌وره بۆ حوكمداری و بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی دروست ده‌كات له عێراق، به‌تایبه‌ت كاتێك فه‌لسه‌فه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نادروست و چه‌ند پێوه‌رێكی نازانستی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م/ حكوومه‌تی نوێ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له سیستمی سیاسی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا، دوو بنه‌ما و سیاسه‌ت هه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته ده‌كرێن: بنه‌مای یه‌كه‌م، سیاسه‌تی ناوخۆ كه زیاتر پێوه‌سته به كاروباری ناوخۆ، هاوشێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی باج، پرسی ئاسایش، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌تاییه‌كان و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی به‌گشتی. بنه‌مای دووه‌م، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، واته پێوه‌ندی و پێگه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی و وڵاتانی تر و هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دوای ٢٠٠٣وه گۆڕانی ریشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌تایبه‌ت كاتێك كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ژموونێكی یه‌كجار گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ردوو سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته تازه‌یه پێناچێت گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت، به جۆرێك كه له پێش خۆی نه‌چێت و دید و په‌یامه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت. به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌رانبه‌ر ئێران و پاشكۆ و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران. له‌لایه‌كی تره‌وه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌كته‌ره‌كانی تر و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هه‌ژموون و باڵایی و بڕیارن به‌سه‌ر عێراقدا، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا عێراق له‌ڕووی داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی لاوازه و ناتوانێ ناسنامه و پێگه و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو زیاتر وه‌ك كارتێكراو و یاریپێكراو ده‌رده‌كه‌وێت و زیاتر له حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی وڵاتانی تر ده‌چێت، ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره لاوازه‌كانی هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی عێراق له دوای ٢٠٠٣ و به‌ته‌واوی له سه‌ربه‌خۆبوون و بڕیاری سیاسیی سه‌ربه‌خۆ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عێراق، دووری خستووه‌ته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندووه، هه‌م له ئاستی سیمبولی و هه‌میش له ئاستی كرداری و له گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشدا. سێیه‌م/ دۆسیه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و بێكاری دیاره كۆمه‌ڵێك پرسی دوورمه‌ودا و هه‌نووكه‌یی به‌رۆكی عێراقی گرتووه و ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ری به‌په‌له و گشتگیر و زانستییانه‌ی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ره‌نگه قه‌یرانی سیاسی گه‌وره‌تر و قووڵتر رووبه‌ڕووی عێراقییه‌كان بكاته‌وه. یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پرۆسه‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی و كۆچی گوندنشینانه بۆ شار و پیسبوونی هه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یه. ره‌نگه به‌شێكی پرسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ئاوه‌وه هه‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و دراوسێی وه‌ك ئێران و توركیاوه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تر پێوه‌سته به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی له عێراق و نه‌بوونی سیستم و به‌ڕێوه‌بردنێكی هاوچه‌رخ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ ئاو و به‌فیڕۆنه‌دانی ئاوی خواردنه‌وه. گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به گشتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زۆرترین كه‌س و بوار و لایه‌ن داده‌نێت، به جۆرێك ره‌نگه حكوومه‌تی عێراق نه‌توانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسه بێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه و هاووڵاتییان له زیانه‌كانی بپارێزێت. دۆسیه‌ی بێكاری و له ناویشیدا بێكاری گه‌نجان، یه‌كێكی تره له ئاسته‌نگه هه‌ره گه‌وره‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و داتا و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به بێكاری، یه‌كجار مه‌ترسیدارن و رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی عێراق ته‌نانه‌ت له دوای ته‌واوكردنی خوێندن و زانكۆیش، بێكارن و ناتوانن نه له كه‌رتی تایبه‌ت و نه له كه‌رتی گشتیدا ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌یش گوشارێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری توندوتیژی و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له كۆتاییدا شێوه‌یه‌كی تر له ناسه‌قامگیری رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-10-2022 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک زیاتر لە پێنج هەزار دابەزیووە: زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٤ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ١٨ به ٣٠٢ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦٠ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٩٢ هەزار دینارە.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کردووە، وەزارەتێکی خزمەتگوزاری یان پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بە پێکهاتەی تورکمان بدرێت. ساڵحی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، دووپاتیکردەوە ئەوان نایانەوێ دەستوەرانی دەرەکی لە کێشە ناوخۆییەکانی عێراقدا بکرێت، "بەڵام ئەگەر هیچ رێگەچارەیەک نەما، پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەین". ئەو گوتی: داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تێك به پێكهاته‌ی توركمان بدرێت، به‌و پێیه‌ی كابینه‌ی نوێ، كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه، داوامان له سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌وه‌یه، وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری یان دوو وه‌زاره‌ت یان جێگری سەرۆککۆماری عێراق بۆ پێكهاته‌ی توركمان ده‌ستنیشان بكات. هەروەها لەگەڵ ئاماژەدان بە "توانایی سوودانی و بوونی نیەتی ئەنجامدانی چاکسازی"، رایگەیاند: فشاره سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌رهه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو هه‌بووه، وڵات له دۆخێكی خراپدایه و داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی نوێ زوو پێكبهێنرێت. نیگه‌رانی و هه‌ڵوێستی خۆمان به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یاندووه، كه‌وا له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا پێكهاته بانگهێشت نه‌كراوه. سەرۆکی بەرەی تورکمانی گوتیشی: تائێستا نه‌مانویستووه ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر سكاڵا نێوخۆییه‌كان سوودیان نه‌بوو، ئه‌وا سكاڵا ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و په‌نای بۆ ده‌به‌ین. نامانه‌وێ كێشه نێوخۆییه‌كان بگوازینه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وێ چاره‌ی بكه‌ین، ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ی عێراقییه‌وه بێت، پێمانوایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی توانای چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه كه له رابردوودا کراون. بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان، کابینەکەی سوودانی لە 22 یان 24 وەزارەت پێکدێت و لایەنی شیعە لە کۆی وەزارەتەکان 12 پۆست، سووننە 6 وەزارەت، کورد 4 وەزارەت و رەنگە دوو وەزارەتیش بە پێکهاتەکان بدرێت. K24
ڕۆژی یەکشەممە 23-10-2022 سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگایەکی سووتەمەنی تەقاندووەتەوە کە 100هەزار تۆن سووتەمەنی فڕۆکەوانی ئۆکراینای تێدا بووە، ئەمە جگە لە کۆگاکانی تەقەمەنی. وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان "کۆگایەکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئۆکرایناشی کردووەتە ئامانج". لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: "کۆگایەک کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار تۆن سووتەمەنی هێزی ئاسمانی ئۆکراینای تێدابووە، لە نزیک شارۆچکەی سمیلا لە ناوچەی چێرکاسک تەقێندراوەتەوە". جێگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرایناا ڕایگەیاندبوو کە 11فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی میکۆلایڤ لە باشووری ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە. بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، سوپای ئۆکرانیا هەوڵێکی بۆ پێشڕەوی و هێرشەکانی هێزەکانی روسیا لە میحوەرەکانی پاخموت، پاخمۆتسکی، ئیڤانگراد، مارینکا، سۆلیدار، ئۆزاریانیڤکا و ئۆدرادێڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک پووچەڵ کردووەتەوە. هەروەها لە میحوەری خێرسۆن، سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی 6 یەکەی چەک و کەرەستەی سەربازی lلەناو ببات و نزیکەی 150سەربازی ڕوسیش بریندار بوون.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند، ڕوسیا بە شێوەیەکی چڕ ژێرخانی وڵاتەکەی كردۆتە ئامانج، بەڵێنیش دەدات کە تواناكانی سوپای ئۆكرانیا بەرەوپێش ببات. زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە بۆردومانی چڕ و فراوان دەکرێتە سەر ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشە مووشەکییانە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ئۆکراینایان کردۆتە ئامانج. ئەوەشی خستووەتەوە ڕوو کە ئۆكراینا لە توانایدا نییە كه هەموو موشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی روسیا له‌ناوببات، به‌ڵام زۆربه‌ی مووشه‌كه كروزه‌كان و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان خستۆته‌خواره‌وه