ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند، ڕوسیا بە شێوەیەکی چڕ ژێرخانی وڵاتەکەی كردۆتە ئامانج، بەڵێنیش دەدات کە تواناكانی سوپای ئۆكرانیا بەرەوپێش ببات.
زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە بۆردومانی چڕ و فراوان دەکرێتە سەر ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشە مووشەکییانە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری ئۆکراینایان کردۆتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەوە ڕوو کە ئۆكراینا لە توانایدا نییە كه هەموو موشهك و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانی روسیا لهناوببات، بهڵام زۆربهی مووشهكه كروزهكان و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانیان خستۆتهخوارهوه