Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
24-10-2022

لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی دەرکەوت 

پەیجەکانی نزیک لە لاهور جەنگی چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە لە شەقامی ئۆرزدی سلێمانی گیراون. ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەنگۆیانەی باس لە جێهێشتنی سلێمانی دەکرا لەلایەن لاهور جەنگییەوە.

هەواڵ
24-10-2022

ئەنجومەنی ئاسایش 28 کەس دەستگیر دەکات

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر 28 کەس بە تۆمەتی هەڕەشە و لێدان، سەرانەسەندن، مامەڵەکردن بە دۆلاری لیبی و دراوی ساختە دەستگیر دەکەن. ڤیدیۆ https://fb.watch/gmpmFBWZ0Z/

هەواڵ
24-10-2022

ریشی سوناک: یەک چانسمان هەیە بۆ چاکسازی و گەڕاندنەوەی یەکڕیزیمان

دوای ئەوەی بوو بە سەرۆكی پارتی پارێزگاران لە بەریتانیا، ریشی سوناك دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنی وەزیرەكان لەسەر بنەمای ناو و کەسایەتی نابێت، بەڵكو لەسەر بنەمای لێهاتوویان دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کار لەسەر سیاسییەكان دەكات نەك كەسایەتیەكان. ناوبراو لە وتارێکدا بۆ ئەندامانی پارتی پارێزگاران، رۆژی دووشەممە 24-10-2022، وتی "یەک چانسمان هەیە بۆ چاکسازی و گەڕاندنەوەی یەکڕیزیمان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو باڵەکانی حزبەکە نوێنەرایەتییان لە حکومەتدا دەبێت". هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە پێشینەی حکومەتەکەیەتی. کشانەوەی جۆنسۆن و شکستی مۆردۆن: ئەمڕۆ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ریشی سوناکی وەک سەرۆکی خۆی هەڵبژارد و بەم شێوەیە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ، دوای ئەوەی نەیارەکەی پێنی مۆردۆن نەیتوانی ئەو 100دەنگ کە پێویست بوو بۆ پشتگیریکردنی کاندیدبوونی، نەیتوانی لە لایەن پەرلەمانتارەکانەوە دەستەبەری بکات. درەنگانێکی یەکشەممە 23-10-2022 بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە کێبڕکێکە کشایەوە و کێبڕکێیی لە نێوان سوناک و مۆردونی بەجێهێشت. مۆردۆن تەنها 26 لایەنگری هەبوو، کە زۆر کەمتر بوو لەو 100پەرلەمانتارەی کە پێویستی پێی بوو، ئەمەش وای لێکرد بکشێتەوە.

هەواڵ
24-10-2022

نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هەزار و 500 دینار دابەزی

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کتوپڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینارە. ئەمڕۆ دووشەممە 24-10-2022 ئامانج ساڵح میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 145 هەزار و 500 دینار دابەزیوە و لەبارەی هۆکاری دابەزینەکەش گوتی، "لەبەر زۆریی فرۆشتن و کەمیی خواستە." ئامانج ساڵح میرزا ئەوەشی خستەڕوو، "دوای ئەوەی 41 پەرلەمانتاری عێراق بە نووسراوێک داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار کۆببنەوە و نرخی دۆلار کەم بکەنەوە، خەڵک دۆلار دەفرۆشێت و دینار دەکڕێت، ئەمەش نرخی دۆلاری دابەزاندووە و هۆکارەکەش هیچ پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی عێراقەوە نییە." 41 پەرلەمانتاری عێراق بە نووسراوێک کە واژۆیان لەسەری کردووە، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کۆببنەوە. لە نووسراوەکەدا کە لەلایەن حەمید عەباس شبلاوی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە و 41 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات، بەتایبەتی لەسەر ئەو کەسانەی کە داهاتیان سنووردارە رووداو

هەواڵ
24-10-2022

لە سلێمانی هەزار و 720 دۆنم زەوی بە 72 وەبەرهێنەر دراوە

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چوار ساڵدا هەزار و 720 دۆنم زەوی بە 72 وەبەرهێنەر دراوە. رەمەزان نامیق لە راگەیەندراوێکدا رۆژی دوو شەممە 24/10/2022، بڵاویکردووەتەوە، ساڵی 2009 نزیکەی 16 پڕۆژەی وەبەرهێنان  لە سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 575 دۆنم زەوی . ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی 2020 نزیکەی 18 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 200 دۆنم زەوی. هەروەها  ساڵی 2021 نزیکەی 14 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە ڕووبەری نزیکەی 560 دۆنم زەوی. سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە،  ساڵی 2022 تا ئێستا نزیکەی 24 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 385 دۆنم زەوی . رەمەزان نامیق دەڵێت: ئەم زەوییانە بۆ نزیکەی 72 پڕۆژەی وەبەرهێنان دابینکراوە، واتە تەنها 72 وەبەرهێنەر سوودیان لەم زەوییانە وەرگرتووە و پێیان دراوە بە مەتر دەکاتە ( 4٫250٫000٫000 ) چوار ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار مەتر دووجا . سەرۆکی لیژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردووەتەوە: "ئەم پڕۆژانە هیچ سوودێکیان بەبێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان نەبووە و تەنها بۆ قازانجکردن دروستکراون". K24

هەواڵ
24-10-2022

کرێملین: پاریس و بەرلین گوێ لە هەڵوێستی روسیا ناگرن

کرێملین ڕۆژی دووشەممە 24-10-2022 ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هیچ خواستێک نیشان نادەن بۆ بەشداریکردن لە نێوەندگیری لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاشتی پەیوەست بە ئۆکراینا. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی: سەبارەت بە ماکرۆن و شوڵز، ئەوان لەم ماوەیەی دواییدا هیچ خواستێکیان نیشان نەداوە بۆ گوێگرتن لە هەڵوێستی ڕوسیا و بەشدار نەبوون لە هیچ هەوڵێکی نێوەندگیریدا. دیمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەنقەرە هەڵوێستێکی جیاواز لە پاریس و بەرلین دەگرێتەبەر و ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی نێوەندگیری ڕاگەیاندووە. لە کۆتایی هەفتەدا سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا پەیوەندی بە هاوتا ئەمریکی و فەرەنسی و تورک و بەریتانیەکانیەوە کرد. شویگو بە هاوتاکانی راگەیاندووە "نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئەگەری بە بەکارهێنانی "بۆمبێکی کیمیایی" لە لایەن ئۆکرانیاوە دەربڕی. هەر زوو دوای ئەوە واشنتۆن و لەندەن و پاریس بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "وڵاتەکانمان بە ڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەموومان ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە ڕوسیا دەڵێت ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی بۆمبێکی کیمیایی بۆ سەر خاکەکەی".

هەواڵ
24-10-2022

بەریتانیا: ڕوسیا بەردەوامە لە بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران...

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، روسیا بەردەوامە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە سەرانسەری ئۆکراینا. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ڕوسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهد-١٣٦ی ئێرانی بەکاربهێنێت بۆ چوونە ئاسمانی ئۆکرانیا و وەک بەدیلێک بۆ چەکی وردی دوور مەودا کە لە ڕووسیا دروستدەکرێت. وەزارەتەکە هەوڵەکانی ئۆکراینای بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە سەرکەوتوو وەسف کرد.

هەواڵ
24-10-2022

سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا

ریشی سوناک، بووە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.

هەواڵ
24-10-2022

گەنجێک ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاند و پۆلیس دەستگیری دەکات

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جه‌مال قدووری، رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی درەنگانێکی شەوی پێنجشەمە 21ی10ی2022، لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری، هه‌واڵمان پێگه‌یشت كه‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە جۆری (کیا-ریو) لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان سووتێنراوه‌”. دوای تۆمار کردنی سکاڵا له‌ لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون كرد و پۆلیس کوڕی شۆفێرەکەی دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە ناکۆکی لەگەڵ باوکیدا هەبووە، بۆیه‌ درەنگانێکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاندوە. ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 477 تۆمەتبار بەندکراوە

هەواڵ
24-10-2022

هەولێر.. جووتسایدێکی سەرەکی بۆ 4 مانگ دادەخرێ

وته‌ بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە، کە لە بەیانی ڕێکەوتی 2022/10/25، جووتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن، بۆماوەی 120ڕۆژ، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە،دادەخرێت. لەو ماوەیە شۆفێران وەکوو ڕێگای بەدیل، دەتوانن جووتسایدی عەدالەی نوێ بەکاربێنن.

هەواڵ
24-10-2022

هۆشدارییەکی تووند لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: نوێنەری تەندروستی لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بەخاوەن مارکێت و فرۆشتگای خوێندنگاکان دەدات و دەڵێت؛ روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێنەوە. ئەمڕۆ دوشەممە، د. باوان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەیان پێدراوە لە فرۆشتگای خوێندنگەکان بفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکان کراوە، بەدەر لەو لیستە هەر خواردن و خواردنەوەیەک بەخوێندکاران بفرۆشرێت، خاوەنی فرۆشتگاکە روبەڕوی سزادەکرێتەوە. سەبارەت بەپاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی وتیشی: لەرێگەی راگەیاندنەکان و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، سەرجەم مارکێتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڤایپ، پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە. د. باوان عەبدولڕەحمان داوا لە دایکان و باوکان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن. راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

هەواڵ
23-10-2022

دادگا داوای لێکۆڵینەوە لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکات و بە تۆمەتبار نا...

سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) و ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات و بە تۆمەتبار ناویان دەبات. سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات، لە رانیەوە بۆ هەولێر. لە نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی رانیەی كردووە نووسیویەتی: گشت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ئەم تۆمەتبارانەمان بۆ نێرن كە لە بنكەی پۆلیسی رانیەن ناوەكان: بافڵ جەلال حسامەدین تاڵەبانی قوباد جەلال حیسامەدین تاڵەبانی سەلمان مەلا ئەمین (ئەژی ئەمین) وەهاب مەجید هەڵەبجەیی شێخ ئەحمەدی نۆكان هاوڕێ دارا نوری هەرچەندە پەڕاوەكە هیچ ئاماژەیەكی بە دۆسیەكە نەكردووە، بەڵام پێدەچێت دۆسیەكە پەیوەندی بە كەیسی (موراد كانی كوردەیی)یی و هاوڕێكانیەوە هەبێت كە ساڵی رابردوو لە رانیە كوژران

1 2 ... 494 495 496 ... 1147 1148