کوردستان

یەکێتی: ئەژی ئەمین لە حیزب دەرکرا

23-10-2022
یەکێتی: ئەژی ئەمین لە حیزب دەرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دەرکردنی  ئەژی ئەمینی پەسەندکرد.

مەڵبەندی دراساتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دەرکردنی سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمینی پەسەندکردووە.

بڕیاری دەرکردنی سەلمان لە ریزەکانی یەکێتی لە رۆژی ٨-٨-٢٠٢٢ لەلایەن مەڵبەندی دراساتی گشتییەوە دەرکراوە, پاش بڕینی هەموو رێکارە پەیڕەوییەکان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کاری کردووە و بۆ سەرۆکی یەکێتی بەرزی کردۆتەوە بەمەبەستی پەسەند کردن.

رۆژی ١١-٨-٢٠٢٢ بە ئیمزای هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری ناوبراو پەسەندکراوە و لە رۆژەوە سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمین بە دەرکراو لە ریزەکانی یەکێتیی دادەنرێ.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ماوەیەکە ئەژی ئەمین پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە و لە سنووری هەولێر نیشتەجێ بووە.