هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستیان گرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، پێنج کەسیش بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کە ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: "هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین، دوای لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 19/8/2023، لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی راپەڕین، (پێنج) تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ( 6000 ) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ماریجوانە و شیشە) تۆمەتباران: ( آ، ڕ، س ) لەدایکبووی 1969 ( ئ، ن، ی ) لەدایکبووی 1983 ( آ، ق، آ ) لەدایکبووی 1985 ( ه، ن، ح ) لەدایکبووی 1994 ( ئ، ن، ن ) لەدایکبووی 1996 ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بە ماددەکانی ( 25 و 26 و 30 ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
هونەرمەند عبدوڵڵا هەرکی، لەنزیک قەزای شێخان، توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت. نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2023، عەبدوڵا هەركی، گۆرانیبێژی بەناوبانگ، لە كۆمەڵگەی (چڕە)ی سەر بە قەزای شێخان، تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان بوو”. ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئیستادا گواسترایەوە نەخۆشخانە، كەمێك زیان بەر ملی كەوتووە، بەڵام ئێستا تەندروستیی جێگیرە و كۆنترۆڵ كراوە."
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 153500 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 165500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2019 دیناری عێراقی
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، لهم ههفتهیه وهزیری دهرهوهی توركیا سهردانی ههرێمی كوردستان دهكات. پێشهوا ههورامانی گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیوویهتی: "لەم هەفتەیەدا بەڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لەهەولێر لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی ( اربیل ئینتەرناشناڵ)ی ئەهلی. وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراویان كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە (١١٢) لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٨/٢٠ و پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێنمایی جێبەجێكردنی ڕێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕاسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە: ١- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە. ٢- سڕكردن و لەكار ڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ. ٣- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا ڕێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی. ٤- داخستن و ڕاگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم. ٥- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی. ٦- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڕێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی. ٧- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کۆبووەوە. سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لەسەر هێڵە نیشتمانی و کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، هەروەها جیاکردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسیی لایەنەکان و نێوان هەرێم و بەغدا لەپێشینەی کارەکانمانە و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان لای یەکێتی هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەک داکۆکی لێدەکەین. بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ستراتیژی نەگۆڕمان لەخزمەتی گەلەکەماندایە و کەرکوکیش کە بەشێکە لە جەستەی یەکێتی، وەک قودسی کوردستان دەمێنێتەوە و پارێزگاری لە گیانی پێکەوەژیان دەکەین. کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک ئەنجامدرا، تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕ و بەرپرسانەی لەبارەوەکرا و وەک ئیستحقاقی حزبی، دیموکراسی، لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، بڕیاردرا رۆژی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.
كاتژمێر 11:30 خولهكی شهوی ڕابردوو هاوڵاتییهك لهسهر شهقامی گشتی بازیان - سلێمانی نزیك چێشتحانهی دهروێش ئوتۆمبێل لێیداوهو گیانی لهدهستداوهو هیچ ناسنامهیهكی پێ نییه. تهمهنی كهسهكه نزیكهی 60 ساڵه كراسێكی شینی خهت خهتی لهبهردایه. لهئێستادا تهرمهكهی لهپزیشكی دادوهری سلێمانییه. داوا لهكهسوكاری دهكهین یان ههر كهسێك كه زانیاری لهبارهیهوه ههیه سهردانی پزیشكی دادوهری بكات بهمهبهستی وهرگرتنهوهی تهرمهكهی.
سهرۆك بارزانی له لاپهڕه 204ی بهشی یهكهم له بهرگی شهشهمی كتێبی بارزانی و بزووتنهوهی رزگاریخوازی كورد، ئاماژهی بهوه كردووه: رۆژی 8/11/2006، لافاوێكی گهوره گوندی سمێلانی گرتهوه و چهند كهسێک گیانیان لهدهست دا.سهرۆك بارزانی دهشڵێت: بهیانی رۆژی كارهساتهكه سهردانی شوێنهكهم كرد، له گوندی سمێلان بههۆی بارانی زۆر و لافاوی توندهوه تاشهبهردی زۆر گهوره له چیا و بهرزاییهكانهوه خلۆر بووبوونهوه ناو گوند و سهر ڕێگهكان.له گوندی سمێلان موعجیزهم بینی، ئاو بهرده گهوره و قورسهكانی له سهرهوه ههڵكهندبوو و ڕایماڵیبوون و هێنابوونیه خوارهوه و پردهكان پڕ بووبوون له قوڕ و بهرد، زهبری ئاو ههموو خانووهكانی تهخت كردبوو، مزگهوتهكه له ناوهڕاستی گوندهكهدا بوو، به ههردوو دیوی مزگهوتهكهدا ههرچی ههبوو ڕایدهماڵی، كهچی مزگهوت له شوێنی خۆی مابوو، هیچ زیانێكی بهرنهكهوت. سوبحانهڵڵا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 20/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ سەبارەت بە کەشوهەوای سبەى کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 21/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 43 پلەى سیلیزى سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى دهۆک: 44 پلەى سیلیزى کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى سۆران : 32 پلەى سیلیزى گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى
لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی سەرۆك مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ یەك شەممە 20-8-2023، لەگەڵ چین و توێژەكان زاخۆ كۆدەبێتەوە. دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆك مەسعود بارزانی لە قەزای ئامێدی لەگەڵ چین و توێژەكان و پێشمەرگە و هەڵگرانی مەدالیای بارزانی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان و پێكهاتەكان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و جەماوەری سنورەكە لە سنوری لقی 18ی ئامێدی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە. ئەمرۆش یەکشەممە، سەرۆك مەسعود بارزانی لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ چین و توێژەكان زاخۆ كۆدەبێتەوە. سەرۆک بارزانی لەو كۆبوونەوەکانیدا وتەیەک پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات و ڕاگۆڕینەوە لەسەر كێشەكانی هاووڵاتییان و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ڕێكخستنە حزبیەكان و بەدواداچوونی ئەنجامەكانی كۆنگرەی 14ـی پارتی دەکات.
لاهور شێخ جەنگی، پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " شەهیدکردنی هەڤاڵ نیاز خەسارەتێکی گەورەیە و پێویستە بەزووترین کات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکرێت و ئەنجامدەرانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن". بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان بەرێزان / خانهواده و کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو نیاز دەرگەڵەیی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی هەڤاڵ(نیاز دەرگەڵەیی) پێشمەرگە و فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم بیست، کە لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردم. بۆ ئەو کۆستە گەورەیە هاوبەشیى خەم و پەژارەتانم، پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. کاکە نیاز کەسایەتیەکی دیاری دەڤەری باڵەکایەتی و فەرماندەیەکی ئازا و بە ئەمەک و تێکۆشەرێکی دیاری نێو شۆڕش و نیشتیمانپەروەرێکی دڵسۆزبوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و تێکۆشاندا خۆی و بنەماڵە خەباتگێڕەکەی خزمەتێکی زۆریان بە گەل و نیشتیمانەکەیان کردووە. هەربۆیە شەهیدکردنی هەڤاڵ نیاز خەسارەتێکی گەورەیە و پێویستە بەزووترین کات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکرێت و ئەنجامدەرانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن. لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى کاکە نیاز بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی نەبڕاوەی شاد بکات، سەبوری و دڵنەواییی بە خێزان و خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەی و سەرجەم هاورێ و دۆستانی ببەخشێت. انا لله وانا الیە راجعون لاهور شێخ جەنگی
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان ، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان