سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 204ی به‌شی یه‌كه‌م له به‌رگی شه‌شه‌می كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: رۆژی 8/11/2006، لافاوێكی گه‌وره گوندی سمێلانی گرته‌وه و چه‌ند كه‌سێک گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: به‌یانی رۆژی كاره‌ساته‌كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌م كرد، له گوندی سمێلان به‌هۆی بارانی زۆر و لافاوی تونده‌وه تاشه‌به‌ردی زۆر گه‌وره له چیا و به‌رزاییه‌كانه‌وه خلۆر بووبوونه‌وه ناو گوند و سه‌ر ڕێگه‌كان.
له گوندی سمێلان موعجیزه‌م بینی، ئاو به‌رده گه‌وره و قورسه‌كانی له سه‌ره‌وه هه‌ڵكه‌ندبوو و ڕایماڵیبوون و هێنابوونیه خواره‌وه و پرده‌كان پڕ بووبوون له قوڕ و به‌رد، زه‌بری ئاو هه‌موو خانووه‌كانی ته‌خت كردبوو، مزگه‌وته‌كه له ناوه‌ڕاستی گونده‌كه‌دا بوو، به هه‌ردوو دیوی مزگه‌وته‌كه‌دا هه‌رچی هه‌بوو ڕایدهماڵی، كه‌چی مزگه‌وت له شوێنی خۆی مابوو، هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وت. سوبحانه‌ڵڵا.