Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
19-08-2023

پۆلیسی ڕانیە لەسەر کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردو نیاز دەرگەڵەیی لە روداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستداوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، "کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردو تەرمی هاوڵاتی (نیاز جلال بەگ) ناسراو بە نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە ڕوداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لەدەستداوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمی ناوبراو گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە و پشکنین بۆ تەرمی ناوبراو ئەنجامدرا و دەرکەوت شوێنەواری سێ گوللە بەجەستەیەوە هەیە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، "بەوتەی کەسوکاری، روداوەکە لە کاتێکدا بوە کە ناوبراو لە ڕانیە سەر ڕێگای سەرەکی قورەگۆ بۆ پشو سەردانی باغەکەی کردوە و لە ئەنجامدا لە ڕوداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لەدەستداوە". ئەوەشی خستوەتەڕ، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. پێشتر برازایەکی نیاز دەرگەڵەیی، کە شەوی رابردوو لە روداوێکدا تیرۆرکرا رایگەیاندبوو، نیاز دەرگەڵەیی سێ گوللە بە جەستەوەیەتی و لە راپۆرتی پزیشکی دادوەریشدا پشتڕاستکراوەتەوە، دەشڵێت، "پێمانوایە کە ئەو کارە تیرۆریستییە" چونکە وەکو خۆی دەڵێت، یەکێک لەو شانازییانە کە پێیانبڕاوە تائێستا هیچ جۆرە ناخۆشییەکیان لەگەڵ هیچ کەس و بنەماڵە و عەشیرەتێکدا نەبوە تاوەکو گومانیان هەبێت کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەم کارە کرابێت.

هەواڵ
19-08-2023

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

بەگوێرەی پێشبینیەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمینێنەوە. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌19ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌  لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. سبه‌ی یه‌كشه‌م 20ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌.  بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر: 44سلێمانی: 42دهۆک: 43کەرکوک: 46هەڵەبجە: 44زاخۆ: 44سۆران: 42حاجی ئۆمەران: 32گەرمیان: 48.

هەواڵ
19-08-2023

سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری پارێزگای دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە قەزای ئامێدی. ئەمرۆ شەممە 19/8/2023 "سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە و گوێ لە گلەیی و گازاندەی خەڵک دەگرێت". بەگوێرەی زانیاریەکان، سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا لە لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کادیر و ئەندامانی پارتی و چین و توێژەکانی ئەو دەڤەرە کۆدەبێتەوە، سەرۆک بارزانی دەیەوێت لە نزیکەوە گوێ لە گرفت و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە بگرێت. بەرەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی وتی: "هاتنی سەرۆک بارزانی بۆ ئامێدی ئەوە دەگەیەنێت، کە ئەو دەڤەرە لای سەرۆک بارزانی بایەخی تایبەتی هەیە، بۆیە هەموو خەڵکی ئامێدی ئەمڕۆ حەز دەکەن بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی بکەن، بێگومان هاتنی دەبێتە مایەی گۆڕانکاری لە رووی سەقامگیری و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر لەو سنوورە". گوتیشی: "سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین  و توێژەکانی ئامێدی کۆدەبێتەوە و گوێ لە گلەیی و گازاندەی خەڵک دەگرێت".

هەواڵ
18-08-2023

ئه‌مریكا هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاش...

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٨ی ٨ی ٢٠٢٣، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریكا و جێگیركردنی هێز بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو و گەرووی هورمزە لە چالاكییە تێكدەرەكانی ئێران. ووتیشی، " ئێمە پێمان وایە زیادبوونی جێگیركردنی سەربازیی ئەمریكا و هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا كاریگەری دەبێت بۆ ڕێگری لە سەر چالاكییە تێكدەرەكانی ئێران ". راشیگەیاند "ئەمریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و جوڵەی كەشتییە بازرگانییەكان بپارێزرێت".

هەواڵ
18-08-2023

پارێزگاری هەولێر پێشوازی له وەزیری دەرەوە و وەزیری کاری عێراق کرد

ئەمشەو هەینی 18-8-2023 لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە دکتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد جاسم ئەلئەسەدی وەزیری کاری عێراقی فیدڕال و شاندی یاوەریانکرد کە لە ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوبراو پێکهاتبوون.لە گفتوگۆیەکدا جەخت لەسەر مەبەستی سەردانەکە کرایەوە کە بریتییە لە بەسەرکردنەوەی مەیدانی کەمپەکانی هەولێرو دهۆک، هەروەها سازدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا. شایەنی ئاماژە بۆکردنە هەریەك لە زەکیە سەید سالح بریکاری وەزرەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کاك مەریوان بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی بەغداو دڵشاد مەحمود بەرێوەبەری گشتی دیوان و مەریوان بەگۆك بەرێوەبەری گشتی بیمەو خانەنەشینی کرێکاران لە پێشوازیکردنەکەدا یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون

هەواڵ
18-08-2023

وردبینی لە ناوی حاجیان دەکرێت

دوای کۆتاییهاتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ، بڕیارە پڕۆسەی ناونووسینی حەج بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەست پێ بکات نەبەر ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: ناونووسین تەنیا بۆ ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) دەبێت و ڕەنگە هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردووی هەبێت. دوایین پرۆسەی ناونووسینی حەج دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و زیاتر لە ٨٦ هەزار کەس ناوی خۆیان نووسی، لەو ژمارەیەش زیاتر ٢٠ هەزار کەس حەجیان کرد. نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوانەی لە ٥ ساڵی ڕابردوو نەچوونەتە حەج، وردبینی لە ناوەکانیان دەکرێت، پاش نووسینی ناوە نوێیەکان لەگەڵ ناوە کۆنەکان کۆیدەکەینەوە و بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار، تیروپشک ئەنجام دەدەین. لە وەرزی حەجی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی حاجییان کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی: بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت. لەبارەی دابەشکردنی ناوەکانەوە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی: بەپێی دانیشتووانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

هەواڵ
18-08-2023

تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 کەسە و تا 16ـی ئەم مانگەش 147 هەزار و 983 دەنگدەریش زانیارییەکانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە. لەبارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران رایگەیاند،تاوەکو 16ـی ئەم مانگە لە هەولێر 60 هەزار و 258 کەس و لە دهۆک 27 هەزار و 898 کەس و لە سلێمانی 59 هەزار و 827 کەس زانیارییەکانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە. راشیگەیاند، 22 هەزار و 971 دەنگدەری نوێ هەن کە لە هەولێر هەشت هەزار و 877 کەس، لە دهۆک پێنج هەزار 507 کەس و لە سلێمانی هەشت هەزار و 587 کەس و لەدایکبووی ساڵی 2005ـن و یەکەمینجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەکەن. وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری رایگەیاند، لە هەولێر 93 هەزار و 944 کارت، لە دهۆک 98 هەزار و 111 کارت، لە سلێمانی 108 هەزار و 637 کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان دابەشکراون.

هەواڵ
18-08-2023

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە سەبارەت بە دۆخی عێراق

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە ڕۆژی پێنجشەمە 17ی ئابی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە. لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان تاوتو کران. هەر لەم دیدارەدا د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتو دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت وغاز، یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی. سەرۆک بارزانی لە وتەیەك دا دووپاتی کردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێكی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەكانیش دا لە پڕۆسەی سیاسی دا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.

هەواڵ
17-08-2023

لە بالکێش ئەنجامی خولی دووەمی پۆلی 12 وەرگرەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیاند دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە https://azmwnakan.com/

هەواڵ
17-08-2023

کۆمپانیایەکی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردەو...

گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی DNO، ئەو بڕە نەوتەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێندرێت و بە نرخێکی کەمتر بەراورد بە رابردوو لە بازاڕەکانی ناوخۆ مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧/٨/٢٠٢٣ کۆمپانیای DNOـی نەرویجی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێیە بەشێوەیەکی سنووردار لە مانگی رابردوو دەستیپێکردووەتەوە و بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی دەرەوە، بە کۆمپانیاکانی ناوخۆ دەفرۆشرێت. ئاماژە بەوەشدراوە، کە کێڵگەی تاوکێیە رۆژانە نزیکەی 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بەشێکی لەرێگەی تەنکەرەوە بە کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت.

هەواڵ
17-08-2023

راگه‌یاندراوێك له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌

ئەمرۆ پێنجشەممە 17/8/2023 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنماییە دەرچووەکانى ئەمساڵى (2023) بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ کە بریتین لە ڕێنماییەکانى:1- ڕێنمایی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان، بۆساڵی خوێندنی (2023-2024).2- ڕێنمایى گواستنەوەى قوتابیان، بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.3- ڕێنمایی هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە (3ی ساڵی (2022)ی خوێندنی باڵا/دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.4- ڕێنمایی هەمواری دوەمی ڕێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی (2022)ی خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.5- ڕێنمایی هەمواری سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی (2022ی خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.6- ڕێنمایی شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى.7- ڕێنمایی شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیی کلینیکى.8- ڕێنمایی شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر.9- ڕێنمایی شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.

هەواڵ
17-08-2023

کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی كه‌شناسی هه‌رێم: ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. کەشناسی راشیگه‌یاند: پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوه‌ بە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ. له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 18ی ئابی 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆ: هەولێر: 43 پلەی‌ سیلیزی‌ سلێمانی: 41 پلەی‌ سیلیزی‌ دهۆک: 43  پلەی‌ سیلیزی‌ کەرکوک: 46 پلەی‌ سیلیزی‌ هەڵەبجە: 44 پلەی‌ سیلیزی‌ زاخۆ:  44 پلەی‌ سیلیزی‌ حاجی ئۆمەران: 29 پلەی‌ سیلیزی‌ سۆران: 41  پلەی‌ سیلیزی‌ گەرمیان: 48  پلەی‌ سیلیزی‌

1 2 ... 305 306 307 ... 1146 1147