کوردستان

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

19-08-2023
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە داخێکی زۆرەوە،  هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان ، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان