کوردستان

هونەرمەندێکی دیاری کوردستان توشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت

21-08-2023
هونەرمەندێکی دیاری کوردستان توشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هونەرمەند عبدوڵڵا هەرکی، لەنزیک قەزای شێخان، توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت.

نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2023، عەبدوڵا هەركی، گۆرانیبێژی بەناوبانگ، لە كۆمەڵگەی (چڕە)ی سەر بە قەزای شێخان، تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئیستادا گواسترایەوە نەخۆشخانە، كەمێك زیان بەر ملی كەوتووە، بەڵام ئێستا تەندروستیی جێگیرە و كۆنترۆڵ كراوە."