ئهمڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له عيرفان عەلی عهبدولعهزيز، رابهرى گشتیی بزووتنهوهى ئيسلامى له كوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە رابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات كە “هیچ شوێنێك وهیچ كەسێك لە غەززە سەلامەت نییە”. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕاگەیاند، نیوەی نەخۆشخانەكانی غەززە كە ژمارەیان 36 نەخۆشخانەیە و دوو لەسەر سێی ناوەندەكانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی كارناكەن و ئەوانەی كە تا ئێستا كاردەكەن زۆر لە توانای خۆیان زیاترن، سیستەمی چاودێری تەندروستیش لە لێواری داڕمان دایە. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر 10خوولەك جارێك منداڵێكی مامناوەند دەكوژرێت و هۆشداریشیدا كە “هیچ شوێنێك وهیچ كەسێك سەلامەت نییە”. هەروەها گوتی، لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 250 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكان لە غەززە و كەناری ڕۆژئاوا پشتڕاستكردووەتەوە، هاوكات 25 هێرشیش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكانی ئیسرائیل روویداوە.
کەناڵی عەرەبییە بڵاویکردەوە، شەڕو پێکدادانەکان لە کەرتی غەزە بەردەوامەو ئەمڕۆ هەینی پێشڕەوییەکی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوەندی شاری غەزە بەدیکراوە. بەپێی قسەی پەیامنێری عەرەبییە، هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی چەند ناوچەیەکیان لە کەرتی غەزە بۆردومان کردووەو پێشڕەویان کردووە. هەروەها ڕوونیشی کردەوە، کە تانکەکانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار گەیشتوونەتە ناوەڕاستی کەرتی غەزە، لە نزیک نەخۆشخانەی "الرنتیسی". لە کاتێکدا وێنەکان دەریدەخەن، ئەو تانکانە بۆ یەکەمجار لە دەوروبەری نەخۆشخانەکەدا پێشڕەویان کردووە، هەروەها ئەمڕۆ بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەی کلینیکی دەرەوەی ناو نەخۆشخانەی ئەلشیفای کردووە ئامانج و لە ئاکامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر دەوروبەری ٣ نەخۆشخانەی (ئەلشیفا، الرنتیسی، ئەندەنوسیا) چڕترکردووەتەوە بە مەبەستی چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی لە شاری غەزە، کە خەڵکی مەدەنی فەلەستینی چەند هەفتەیەکە پەنایان بۆ بردوون. هاوکات ئەمڕۆ فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەزە ڕایگەیاند، کە ئیسرائیل بە نزیکەی ٣٢ هەزار تۆن تەقەمەنی و زیاتر لە ١٣ هەزار بۆمب بۆردومانی کەرتی غەزەی کردووە و بە تێکڕا ٨٧ تۆن تەقەمەنی لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا بەکارهێنراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 50%ی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە غەزە بەهۆی هێرش و بۆردومانی ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات 40 هەزار یەکە نیشتەجێبوون بە تەواوی ڕووخێنراون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لە سنووری موسڵ، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی هێزێكی هاوبەشی ئەمریكی و عێراقیدا دەتەقێتەوە. هێرشەكە لە نزیك بەنداوی موسڵ بووە و هێزە ئەمریكییەكە بە یاوەری دژە تیرۆری عێراقی لە ناوچەکە بوون. تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراون
بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 19:15، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. سەر لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراقی سەردانی هەولێریان کردووە.
کەمێک پێش ئێستا، لە فڕۆکەخانەی هەریر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێوهەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 00:40، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان, کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگهیاند. بەگوێرەی پێشبینییهكان، رهوشی كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی بەمشێوەیەیە: ئهمڕۆ پێنجشهم 9ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دهبێت، پلهكانی گهرما كهمێك بهرزدهبێتهوه به بهراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، سبهی ههینی 10ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان پهڵه ههور دهبێت پاشان دهگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلهكانی گهرماش نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر: 28 پلەى سیلیزىسلێمانی: 27 پلەى سیلیزىدهۆک: 27 پلەى سیلیزىکەرکوک:30 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى زاخۆ: 27 پلەى سیلیزىگەرمیان: 30 پلەى سیلیزىحاج ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزىسۆران: 26 پلەى سیلیزى
ئەمریکا بە فڕۆکەی ئێف15 هێرشیکردە سەر دوو بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا. لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ بەرگریکردن بووە لە خۆمان و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن بووە. وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێ: ئەمریکا ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات و هەنگاوی دیکەش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانی.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی بڕینی حەوت ماڵ دەستگیر دەکات. چوارشەممە 08-11-2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م ، ن، ر) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر بکەین". ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکە کاری گەیاندن (دلیڤەری) دەکات و بەو هۆیەوە چاودێری چەند ماڵێکی کردووە و لە کاتێکی گونجاودا دزی لە حەوت ماڵ کردووە. هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی گرانبەهای دزیوە. https://www.facebook.com/Asaishy.hawler/videos/649613657243776/