جیهان

ئەمریکا هێرشیکردە سەر چەکدارانی نزیکی ئێران لە سووریا

08-11-2023
ئەمریکا هێرشیکردە سەر چەکدارانی نزیکی ئێران لە سووریا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمریکا بە فڕۆکەی ئێف15 هێرشیکردە سەر دوو بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ بەرگریکردن بووە لە خۆمان و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن بووە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێ: ئەمریکا ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات و هەنگاوی دیکەش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانی.