کوردستان

راگەیەنراوی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر

09-11-2023
راگەیەنراوی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 19:15، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.