جیهان

سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززە لە لێواری داڕمان دایە

11-11-2023
سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززە لە لێواری داڕمان دایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات كە “هیچ شوێنێك وهیچ كەسێك لە غەززە سەلامەت نییە”.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕاگەیاند، نیوەی نەخۆشخانەكانی غەززە كە ژمارەیان 36 نەخۆشخانەیە و دوو لەسەر سێی ناوەندەكانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی كارناكەن و ئەوانەی كە تا ئێستا كاردەكەن زۆر لە توانای خۆیان زیاترن، سیستەمی چاودێری تەندروستیش لە لێواری داڕمان دایە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر 10خوولەك جارێك منداڵێكی مامناوەند دەكوژرێت و هۆشداریشیدا كە “هیچ شوێنێك وهیچ كەسێك سەلامەت نییە”.

هەروەها گوتی، لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 250 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكان لە غەززە و كەناری ڕۆژئاوا پشتڕاستكردووەتەوە، هاوكات 25 هێرشیش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكانی ئیسرائیل روویداوە.