Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13755 بابەت
هەواڵ
08-11-2023

ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی حەماسەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئیسرائیل پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکانی پەک خستووە و ئێمە ئامادەین دیل بە دیل بگۆڕینەوە. وتەبێژی قەسام وتی: کوژرانی دیلەکان بە بۆردوومانی ئیسرائیل نیشانەی ئەوەیە، کە پەرۆشی ئازادکرنیان نییە.

هەواڵ
08-11-2023

کەشناسێک پێشبینی دوو رۆژ بارانبارنی بەردەوام دەکات

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێکی کورد، لەنیوەی دووەمی ئەم مانگەدا 2 رۆژ بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، تاوەکو 15ـی ئەم مانگە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە 16ـی مانگەوە شه‌پۆلێكی بارانبارین هەموو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و بۆماوه‌ی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

هەواڵ
07-11-2023

راگەیێندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی

دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی: ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ئه‌مڕۆ، سێشەممە ٧ی ١١ی 2023، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا. هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕوداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و، ڕوبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کورستان. له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاریکرا.  شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو. یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان                                                  پارتی دیموكراتی كوردستان ٧/ ١١/ 2023

هەواڵ
07-11-2023

راگەیەنراوی دژەتیرۆر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە. بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.

هەواڵ
07-11-2023

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی شاندەکەی پارتی دەکەن و، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی حزبەکەیان دەکەن. سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە وتی، ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە هەیە، هەروەها پرسی هەڵبژاردن و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و کێشە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی و فیدراڵی لە کۆبوونەوەکەی سبەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

هەواڵ
06-11-2023

عێراق بەشەخۆراکی ملیۆنێك و 250 هەزار كەس دەبڕێت

وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند، ملیۆنێک و 250 هەزار کەس لە بەشەخۆراكی مانگانە دەسڕێنەوە. موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێڕاق)ی ڕاگەیاند: "نوێکردنەوەی زانیاریەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دروستكردنی كارتی زیرەكی بەردەوامی هەیە و لە پێنج پارێزگا لە کەرکووک، کەربەلا، موسەننا، نەجەف و دهۆک رێژەی نوێكردنەوەی زانیارییەكان گەیشتووەتە 98%."راشیگەیاند: "لە ئەنجامی پڕۆسەكەدا ناوی ملیۆنێك و 250 هەزار كەس لە بەشەخۆراكی مانگانە سڕاونەتەوە، ئەوانەی سڕاونەتەوە، ناوی مردوان و ناوی زیادە و ناوی ئەو كەسانەیە كە گەشتی دەرەوەیان كردووە و شایەتی بەشەخۆراك نین."گوتیشی: "بەپێی رێكارەكان لە کەرخ 80 هەزارکەس ناویان سڕاوەتەوە."بەپێی گوتەی بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی، لە داهاتوودا ئەوانەی بەشەخۆراكیان دەبڕدرێت ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت.

هەواڵ
06-11-2023

لە رانییە دوو کەس بە درۆن کرانە ئامانج

لە گوندی بۆسکێنی سنووری رانیە، درۆن دوو کەسی کردە ئامانج و هەردووکیان بە سەختی بریندارن. کەمێک پێش ئێستا لە گوندی بۆسکێنی سنووری رانیە، درۆن دوو کەسی کردە ئامانج و هەردووکیان بە سەختی بریندارن. بەپێی زانیارییەکان، هەردوو کەسەکە ژنن و یەکێکیان هەردوو قاچی پەڕیوە.

گشتی
06-11-2023

دوایین گوژمەی 700 ملیار دینارەکە گەیشت

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، کەمێك لەومەبەر بڕی 250 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژمارەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.   وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 06-11-2023، کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە، لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.    

هەواڵ
06-11-2023

سوودانی گەیشتە تاران

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.سەردانەکەی سوودانی لەکاتێکدایە کە شەوی یەکشەممە، 5-11-2023 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن سوودانییەوە پێشوازی لێکرا. ئیبراهیم رەئیسی، لە کۆشکی سەعد ئاباد پێشوازی لە سودانی کرد و ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.

هەواڵ
05-11-2023

لە بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکرد

دوای ئەوەی وەزیرى موقتەدا سەدر، پەیامێکى رێبەرەکەى بۆ لایەنگرانى ئەو رەوتە بڵاوکردەوە، داوای خۆپێشاندانى "خێرا" لە گۆڕەپانى تەحریر کرد. دوای داواکە بە چەند خولەکێک خۆپێشاندان دەستیپێکرد. دوای هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا، لەسەر داوای سەدر خۆپێشاندەران چوونەتە گۆڕەپانی تەحریر و ئێستا خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.

هەواڵ
05-11-2023

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئامانجی سەردانەکەی و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی خستەڕوو. رۆژی یەکشەممە (5ـی تشرینی دووەمی 2023) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، هێرش و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمەریکا لە عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی ستافی دیپلۆماسی، سەربازی و هاووڵاتییانی مەدەنی خۆیان. بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا نایەوێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە و ئەوەشمان بە روونی دووپاتکردووەتەوە، کە ئەمەریکا نایەوێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە بەڵام هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی بەژەوەندییەکانمان لە هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بەو وڵاتە. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سوودانی، بەروونی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە ئاراستەی ئەمەریکا دەکرێت لە عێراق و دووپاتیکردەوە، هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە دووبارەنەبنەوە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بلینکن باسی لەوەشکرد، گفتوگۆیەکی راشکاو و گشتگیری لەگەڵ سوودانی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵی ئەوە دەدەن کە جەنگی ئیسرائیل و حەماس تەشەنە نەکات و بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەپەڕێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کاری لە پێشینەی دیپلۆماسییەتی وڵاتەکەی لە ئێستادا رێگریکردنە لە فراوانبوونی بەرەی ئەو جەنگە و لە گەشتەکەیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پەیامەیان بە هەمووان گەیاندووە.

هەواڵ
05-11-2023

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە بەغدا پێشوازیی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە. بڕیارە دوای بەغدا، بلینکن بە سەردانی دوو ڕۆژە بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

1 2 ... 267 268 269 ... 1146 1147