ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/16 دراوە بیانییەکان بەم شێوە لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا مامەلەیان پێوە کرا. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 750 دینارە. 100 یۆرۆی ئەورەپی بە 143 هەزار و 500 دیناری. 100پاوەنی بەرییانی بە 158 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار و 750 دینارە.
لە رۆژئاڤای کوردستان دوو تووشبووی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستاندا ئاماژە بەوە داروە کە 22 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە پیاوێکی 83 ساڵ و ژنێکی 49 ساڵ بوون و خەڵکی حەسەکە و قامشلۆن. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوە کرد کە 22 تووشبووی نوێ تۆمارکراون. حەسەکە: پێنج تووشبوو قامشلۆ: حەوت تووشبوو دێرک: چوار تووشبوو شەهبا: پێنج تووشبوو رمێلان: تووشبوویەک
ئەمڕۆ شەممە، 16ی ئابی 2020 نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە. نرخی نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
رۆبەرت ترەمپ، برای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ترەمپ دەڵێ"ڕۆبەرت برای بچووک و هاوڕێم بە کاتێکی سەختدا لە نەخۆشخانە تێپەڕی و شەوی رابردوو لە نیویۆرک گیانی لەدەستداوە". رۆبەرت ترەمپ، بەرپرسی کارەکانی دۆناڵد ترەمپ و خێزانەکەی بووە لە بواری بازرگانی خانووبەرەدا.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان ڕێککەوتن • بڕیاردرا بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت. ئەمڕۆ شەممە 2020/8/15 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد. لەم پەیوەندییەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر ڕێککەوتنێک، دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات. ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەردوولا ئاماژەیان بە پێشڤەچوونی ڕەوتی دانوستانەکان کرد، کە بەرھەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستانکارەکانی ھەردوولا بوو.لە سەر بنەمای ئەو لەیەکگەیشتنانەش، لە سەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم ڕێککەوتن و بڕیاردرا ، بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان بە ئاراستەی چارەسەریی ھەموو کێشەکان کردەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەدواداچونیان بۆ پرسی "قاچاخ"ی خاڵە سنوورییەکان کردووە، لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنووری باشماخ ڕاگیراوە و پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی تریش ڕابگیرێت. عەلی حەمە ساڵح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی"لە ئەمڕۆوە قاچاخی لە خاڵی سنووری باشماخ ڕاگیراوە و ھیوادارم نەکرێتەوە، ھەنگاوێکی باشە سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەین کە ھەوڵیانداو ھاوکاربوون. ھیوادارم نەکرێتەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی دیکەش قاچاخی ڕابگیرێت و پێویستە گرفتی کۆمپانیاکان لە ھەموو خاڵە سنوورییەکان چارەسەر بکرێت، لێکۆڵینەوەیەکی وردمان بۆ سەرجەم خاڵە سنوورییەکان کردووە، ھەرچی گەندەڵی و قاچاخی و فێڵە دیاریمان کردووە". ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە ئاسۆ قادر لەیل، سهرپهرشتیاری دهروازهی نێودهوڵهتیی پهروێزخان رایگەیاند، رۆژانه شهش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی له دهروازهكهیدا دهكرێت، بەشێوەیەک رۆژانه حەوت كۆمپانیا و هەشت قهپان پاره له شۆفێر و بازرگانان وهردهگرن و كهمترین داهات بۆ خهزێنهی حكومهت دەگەڕێتەوە. ئاسۆ لەیل وتی” ئەو كۆمپانیا و قەپانانە مۆڵەتیان پێدراوە تا رۆژانه مامهڵهی شۆفێران و بازرگانان ڕایی بكەن، ئەوانیش بڕی جیاواز پارهیان ل ێوهردهگرن و لهو پارهیهش كهمترین پشکی بۆ حكومەت دەگەڕێننەوە، به جۆرێك كۆمپانیا ههیه (١٠) دۆلار له ههر بارههڵگرێك وهردهگرێت، تهنها (٢٠٪)ى ئهو پارهیه بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و (٨٠%)ى بۆ كۆمپانیاكهیه. ئاماژەی بەوەشکرد ”رۆژانه له دهروازهكهوه، هێلكه و مریشك و دووگ و پیاز و خهیار و ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامهڵهی نایاساییان پێوه دهكرێت و بڕێكی زۆر داهاتی بۆ چهند بهرپرسێك لێوه پهیدا دهكرێت“.
رۆژی یەکشەمە 16ی ئاب، بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی پارەی جووتیاران لە بەغداوە بگاتە هەولێر. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی یەکشەمە 16ی ئاب، دەست بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێت و جووتیاران دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی بانک. هێمن سەید موراد وتی" ئەو پارەیەی دابەش دەکرێت، هی قۆناغی یەکەمە و بەو جووتیارانە دەدرێت کە لە 14و15و16ی مانگی حوزەیران گەنمیان داوەتە سایلۆ". لە 10ی حوزەیران لە هەولێر و 14ی حوزەیران لە دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە لە سایلۆکاندا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ"بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە، تووشبوون و گیان لەدەستدانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبن و پارێزگای هەولێریش لە خراپترین دۆخدایە. بۆ پێشگیری لەو ڤایرۆسە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیار و پلانێکی ئامادە کردووە، د.محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی لە خراپترین دۆخی تەندروستیدان، بۆیە وەزارەتی تەندروستی دەیەوێ دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە بۆ ئەوەش ژمارەی نەخۆشخانەکان زیاتر دەکات، سەردانی نەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرامبەر بەردەوام دەبێت و چوونی نەخۆشیش بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی بە خواستی نەخۆش دەبێت. د.محەممەد قادر وتیشێ"وەزارەتی تەندروستی قەدەغەی هاتووچۆی نەخستۆتە نێو پلانەکانییەوە، بەڵکو ئەو دەسەڵاتەی داوە بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ئەگەر خۆپارێزی نەکرێ، قەدەخەی هاتووچۆ سوودی نابێ". ئێستا لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار و 660 تووشبووی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا هەن، کە 11 هەزار و 207 کەسیان چاکبوونەتەوە و 732 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری تەندروستی کرد. دکتۆر هیوا مەحمود، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە نووسراوێکدا دەست لە کار کێشانەوەکەی خۆی پێشکەشکردووە و دەڵێت "داواکارم رەزامەندی بفەرموون بە دەست لە کار کێشانەوەم بە هۆکاری تایبەتی خۆم و ڕاسپاردنی کەسێکی دیکە بۆ وەرگرتنی کارەکانم تاکو وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دەست لە کار کێشانەوەکەم".
لەم مانگی ئابەدا پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 36-41 پلەی سیلیزیدایە، ئەمەش بەراورد بە پارساڵ چەند پلەیەک دابەزیوە. ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەراورد بە پار، هاوینی ئەمساڵ نیمچە فێنک بووە، چونکە تائێستا تەنیا سێ شەپۆلی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و تەنیا یەک جار پلەی گەرما گەیشتۆتە 46 پلە و لە گەرمیانیش گەیشتە 51 پلە، بەڵام پار تا ئەم کاتە 6 شەپۆلی گەرمای بەتین کوردستانی گرتبووەوە و پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی چەند جارێک سەرووی 45 پلەی تۆمارکرد. بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پلەی گەرما لەنێوان 36-43 پلە دەبێت، ئەم پلەیەش بەراورد بە ساڵانی پێشوو نزمە. هەرچەندە هاوینی کوردستان کەمێک فێنک بووە، بەڵام بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵی جیهان لە سنووری سەماوەی عێراق تۆمارکراوە کە 53 پلە بووە.
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکەی سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ناسنامە و وێنەی حەوت کەسی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەی تورکیا لە ناوچەی قامیشی شارباژێڕ لە نزیک چیای باڵۆسە کوژران کە زۆربەیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن. قوربانییەکان * سونگول دیلمان ناسراو بە (ئۆزگور کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * ئارەزوو مووحەمەدی ناسراو بە (بێریوان تاقەدار) لە 2016 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * دۆزگین عومەر ناسراو بە ( رۆژبین گوڵناز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * ئەسرین خەلیل ناسراو بە (شیلان شۆڕش شاهۆز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * دیلان مەحموود ناسراو بە (وەژین دۆغان کوردستان) لە 2017 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * فەرهاد خدر لەکی ناسراو بە (رێزان کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە. * مەدینە شێخۆ ناسراو بە (ئەیلەم جودی) لە 2018 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد كە ڕۆژانە شەش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە سنوورەكەیان دەكرێت. ئاسۆ قادر لەیل، سهرپهرشتیاری دهروازهی نێودهوڵهتیی پهروێزخان بە میدیای بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، رۆژانه شهش جۆر كاری نایاسایی و قاچاخچێتی له دهروازهكهیدا دهكرێت، بەشێوەیەک رۆژانه حەوت كۆمپانیا و هەشت قهپان پاره له شۆفێر و بازرگانان وهردهگرن و كهمترین داهات بۆ خهزێنهی حكومهت دەگەڕێتەوە. ئاسۆ لەیل دەڵێ" ئەو كۆمپانیا و قەپانانە مۆڵەتیان پێدراوە تا رۆژانه مامهڵهی شۆفێران و بازرگانان ڕایی بكەن، ئەوانیش بڕی جیاواز پارهیان ل ێوهردهگرن و لهو پارهیهش كهمترین پشکی بۆ حكومەت دەگەڕێننەوە، به جۆرێك كۆمپانیا ههیه (١٠) دۆلار له ههر بارههڵگرێك وهردهگرێت، تهنها (٢٠٪)ى ئهو پارهیه بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە و (٨٠%)ى بۆ كۆمپانیاكهیه. لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئاسۆ قادر دەڵێت: ”رۆژانه له دهروازهكهوه، هێلكه و مریشك و دووگ و پیاز و خهیار و ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی یاسایی، مامهڵهی نایاساییان پێوه دهكرێت و بڕێكی زۆر داهاتی بۆ چهند بهرپرسێك لێوه پهیدا دهكرێت“. ئاسۆ قادر لەیل، سهرپهرشتیاری دهروازهی نێودهوڵهتیی پهروێزخان.