کوردستان

دوو تووشبووی تری کۆرۆنا لە رۆژئاڤا گیانیان لەدەستدا

16-08-2020
دوو تووشبووی تری کۆرۆنا لە رۆژئاڤا گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە رۆژئاڤای کوردستان دوو تووشبووی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستاندا ئاماژە بەوە داروە کە 22 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە پیاوێکی 83 ساڵ و ژنێکی 49 ساڵ بوون و خەڵکی حەسەکە و قامشلۆن. 

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوە کرد کە 22 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

حەسەکە: پێنج تووشبوو

 قامشلۆ: حەوت تووشبوو 

دێرک: چوار تووشبوو 

شەهبا: پێنج تووشبوو 

رمێلان: تووشبوویەک