بیروڕا

بەڕێوبەری تەندروستی ڕاپەڕێن دەست لە کار دەکێشێتەوە

15-08-2020
بەڕێوبەری تەندروستی ڕاپەڕێن دەست لە کار دەکێشێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری تەندروستی کرد.

دکتۆر هیوا مەحمود، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە نووسراوێکدا دەست لە کار کێشانەوەکەی خۆی پێشکەشکردووە و دەڵێت "داواکارم رەزامەندی بفەرموون بە دەست لە کار کێشانەوەم بە هۆکاری تایبەتی خۆم و ڕاسپاردنی کەسێکی دیکە بۆ وەرگرتنی کارەکانم تاکو وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دەست لە کار کێشانەوەکەم".