Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
15-08-2020

عێراق.. لە 24 کاتژمێردا 2 پزیشک بە کۆرۆنا مردوون

رۆژ بە رۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاتر تەشەنە دەکات، ئێستا ئەو ڤایرۆسە بەرۆکی ژمارەیەکی زۆر پزیشکیشی گرتووە و لە 24 کاتژمێردا 2 پزیشک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. لە 24 کاتژمێردا دکتۆر هیشام جەنابی لە پارێزگای بابل و دکتۆر عەلی موسا لە پارێزگای موسەننا، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. د.هیشام لە چەند ڕۆژی رابردوودا 3 ئەندامی خانەوادەکەی بە کۆرۆنا مردوون و چەکد کەسێکی تریشی تووشبوون. فارس بریفکانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی راگەیاند، دۆخی عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێ، هاووڵاتییانیش وەکو پێویست رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن، نەخۆشخانەکان پڕبوون و جێگەش نەماوە، ئەوەشی جێگەی مەترسییە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆری پزیشک ڕۆژانە تووش دەبن.

هەواڵ
15-08-2020

پەرلەمانتارێکی شیعە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی "دەڵێ ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی مەرجەکانی بەغدا نەداتەوە، ئەوا  میکانیزمی گوشاری زۆر گەورەی یاسایی و دەستووری هەیە، کە دەکرێت بەغدا بەکاریان بهێنیت". حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە رایگەیاند، هەلێکی گەورە لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی، ئەگەریش وەڵامی مەرجەکانی بەغدای نەدایەوە، ئەوا رێکاری گوشاری زۆر گەورەی یاسایی و دەستووری هەیە دەکرێت بەغدا بیانگرێتەبەر. فەدعەم  ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەتوانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشی خەجاڵەتی بکات لە رێگەی گرتنەبەری هەنگاوی یاسایی، ئەمەش لە پێناوی گەرەنتی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی تەواو شەفاف و  پاراستنی لە دەست چاوتێبڕینی گەندەڵەکان.

گشتی
15-08-2020

یاریزانانی بارسیلۆنا گەڕانەوە ئیسپانیا

ساتی گەیشتنەوەی یاریزانانی بارسیلۆنای ئیسپانی بۆ ھەرێمی کەتەلۆنیا-ئیسپانیا.

بیروڕا
15-08-2020

ڕووسیا: دەستکرا بە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕووسیا ڤاکسینەکەی بەرهەمهێنا. لە سەر ڤاکسینەکە وڵاتی ڕووسیا رایگەیاندووە کە ڤاکسینەکەیان یەکەم تۆمارکراوی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە جیهان و لە کۆتایی مانگی ئابدا بەردەست دەبێت. ڕەزامەندیدان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە لە دوای قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی دەبێت، کە لەسەر هەزاران کەس تاقیدەکرێتەوە و ئەمەش بە قۆناغێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ رەزامەندی نیشاندانی وڵاتەکە لەسەر بەرهەمهێنانی هەر ڤاکسینێک. ئەو ڤاکسینەی لە ڕووسیا بەرهەم دەهێندرێت ناونراوە "سپۆتنیک ڤی" وەکو وەبیرهێنانەوەیەک بۆ یەکەم سەتەلایتی یەکێتیی سۆڤییەت کە ئەو ناوەی هەبوو. ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دڵنیایی داوە لەوەی ڤاکسینەکە بێ زیانە و یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی وەکو خۆبەخش لەسەر تاقیکراوەتەوە.

هەواڵ
15-08-2020

عێراق 72ەمین وڵاتی جیهانە بۆ خەرجی سەربازی

بە گوێرەی پۆلێنکارییەک، عێراق لە ریزبەندی 72ەمین وڵاتی جیهانی دێت بۆ زۆترین بودجە تەرخانکردن لە کەرتی سەربازیدا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای Global Firepower  لە ساڵی 2020 د ا 135 وڵات کە ناویان لە لیستێکدا هاتووە کە زۆترین پارە بۆ کەرتی سەربازی خەرج دەکەن، عێراق لە پلەی 72دێت لە بودجەی خەرجی ساڵانەی سەربازی، هەروەها لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی 14ەمین دێت، لەدوای، سعودیە، ئیمارات، جەزائیر، میسر، مەغریب، عومان، کوێت، قەتەر، لیبیا، ئوردن، لبنان، سودان و سووریا. وەک لە ئاماری ئەو دەزگایەدا ئاماژەی بۆ کراوە،  خەرجی ساڵانی عێراق لە بودجەی سەربازی بەرگریدا، ملیارێک و 730 ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا سعودیە بودجەی ساڵانەی سەربازی بەرگری 67 ملیار و 13 ملیۆن دۆلارە. لە ئاستی جیهاندا، ئەمریکا بەرزترین خەرجی سەربازی بەرگری هەیە کە نزیکەی 750 ملیار دۆلارە، دوای ئەویش چین دێت، کە نزیکەی 237 ملیار دۆلارە

بیروڕا
15-08-2020

تەنها ئەمڕۆ 20 كەس بە كۆڕۆنا لە هەرێم مردوون

بەپێیی نوێنترین ئامار كە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوەتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێریی ڕابردوودا لە هەرێمی  كوردستاندا 20 كەس بە ڤایرۆسیی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە و 568كەیشی توشی ڤایرۆسەكەوبوون. هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 3 ھەزار و 524 پشكنین ئەنجامدراوە، ھەزار و 729 ھەولێر، 467 سلێمانی، ھەزار و 206 دھۆك، 122 گەرمیان دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:... ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٧١) ١. کەرەنتین:          (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ١١٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك). ٢. پشکنین:            (٣٥٢٤ پشکنینی نوێ) (١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك) ٣. تووشبوو:          (٦٥٨ تووشبووی نوێ) (٤٤٣ هەولێر) (١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان) (٦٧ دهۆك) ٤. چاکبوون:          (١٧٩ چاکبوون) (١١٥ هەولێر) (٢٥ گەرمیان) (٣٩ دهۆك) ٥. مردن:        (٢٠ مردن) (١٣ هەولێر) (٦ سلێمانی، ١ گەرمیان) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی        (٢١٥٨٤ دەرچوو) پشکنین    ٢٤٤٩٧٢              (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە) تووشبوون ٢٠٦٦٠               (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە) چاکبوون ١١٢٠٧                 (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٧٢١           (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە) مردن ٧٣٢                  (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بیروڕا
15-08-2020

هەرێمی كوردستان: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێیی پێشبینیەكانی کەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و  پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت،  لە سلێمانىیش پلەكانی گەرما لە بەرزترین پلەدا  ٣٩ دەبێت و لە نزمترین پلەشدا  ٢٩ دەبێت لە پارێزگایی دهۆک بەرزترین پلەیی گەرما  ٤١دەبێت و نزمترین پلەیی گەرماش ٢٤پلە دەبێت ئەوە لەكاتێكدایە لە  کەرکوک  بەرزترین پلەیی گەرما ٤٣ پلە دەبێت و نزمترین پلەش  ٢٨ پلە دەبێت.

بیروڕا
15-08-2020

ئورمیە : كۆڵبەرێكی كورد كوژرا

سوپایی پاسدارانی ئێران ،لە  سنووری  شاریی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون. رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند:  سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بەهۆیەوە كۆڵبەرێك كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون. بەپێی ئەو بەڵكانەی رێكخراوەكە لەسەر كوشتن و برینداركردنی كۆڵبەران تۆماریی كردووە،  لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ کۆڵبەر کوژراون.

بیروڕا
15-08-2020

ڕوسیا و چین بڕیارێكی ئەمریكایان ڤیتۆكرد

دوایی ئەوەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، پڕۆژە بڕیاریی درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەكی بە ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیانكرد، هەریەكە لە ڕوسیا و چین بڕیارەكەیان ڤیتۆكرد و ڕێگەیان نەدا درێژ بكرێتەوە. ئەو بڕیارەیی ئەمریكا و چین نیگەرانی  كۆشكی سپی لێكەوتەوە و بەكارێكی هەڵەیی دەزانێت كە لە بەرامبەر ئێراندا ئەنجامدراوە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە و بارەیەوە دەڵێت: سەقامگیریی و ئاسایش و ئەمنیەتی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەركی ئەنجومەنی ئاساییشە بەڵام ئەنجومەنەكە ئەو بڕیارەیی ڕەتكردەوە، ئەوەش هەڵەیە.. پەمپیۆ دەڵێت: ئەمكارە ڕێگە خۆشكەرە بۆ گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا كە بەكەیفی خۆیی چەك بەرهەم بهێنێت و كاریی ئابووریی و بازارگانیی بە چەكەوە بكات ئەوەش گەورەترین زیان بە سەقامگیریی ناوچەكە دەگەیەنێت. لەلایەكی تریشەوە حەسەن ڕۆحانیی سەرۆك كۆماریی ئێرانە ڤیتۆكردنی بڕیارەكەی ئەمریكای لە لایەن چین و ڕوسیاوە بە كارێكی گەورە ناو بردوو وتی: چین و ڕوسیا دەیانەوێ سەروەریی بۆ خۆیان و جیهان بگەڕێننەوە 

بیروڕا
15-08-2020

ڕۆژئاوای كوردستان:١١ كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لە دەستدا

 بەپێی بەیاننامەیەكی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری باشوریی سوریا ئەمڕۆ شەممە ١١ كەس بە ڤایرۆسی كۆڕۆناگیانیان لە دەستداوە بەپێی ڕاگەیەنراوەكە:شەش حاڵەتی گیان لە دەستدانی ڤایرۆسەكە لە شاریی جەزیرە بووە و ٣حاڵەتیش لە كۆبانێ و٢حاڵەتی گیانلەدەستشانیش لە  شەهبا بووە  بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێریی ڕابردوودا ١٨٢ كەسی نوێ توشی ڤایرۆسەكە بوون

بیروڕا
15-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 290 هەزار  دینارمامەڵەیی پێوەدەكرێتنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 342 هەزار دینار مامەڵەیی پێوەدەكرێتنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 390 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت ئەوە لە كاتێكدایە لەماوەی دوو هەفتەیی ڕابردوودا بە بەردەوام نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە و شارەزایانی بوارەكەش پێیان وایە بەهۆی بەرزبونەوەی خواستی جیهانی لەسەر زێڕ بەردەوام نرخەكەیی بەرزدەبێتەوە

بیروڕا
15-08-2020

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە دەبێت نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 750 دینار نرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار دینار  نرخی 100 یۆرۆ بە 143 هەزار دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزار دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار و 250دینار نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەبەردەوام لە گۆڕانكارییدایە و لە ئێستاشدا نرخی 100 دۆلاریی ئەمریكی بە 123 هەزار و 750 دیناریی عێراقیی مامەڵەیی پێوەدەكرێت.

1 2 ... 1085 1086 1087 ... 1142 1143