لیۆنێل میسی، ئەفسانەی مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئیدارەی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە ئەم هاوینە ڕیزەکانی یانەکە کەتەلۆنییەکە جێدێڵێت. کەناڵی Esporte Interativo رایگەیاند، دوای دۆڕانیان بەرامبەر یانەی بایرن میونشن، لیۆنێل مێسی داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بەرپرسانی یانەکەی ئاگادارکردووە کە نایەوێ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت بریارە کارگێری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات و هەوڵبدەن مێسی پاشگەزبکەنەوە. تائێستا دیار نییە لیۆ دەیەوێت یاری بۆ کام یانە بکات، بەڵام یانەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی و ئینتەر میامی ئەمریکی لەسەر هێڵن و ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.
تەقینەوەیەك لە نزیك ماڵی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی (حەنانە)ـی شاری نەجەف روویدا. پۆلیسی پارێزگاکە رایگەیاند، تەقینەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ 2020/8/16 بە دووری نزیکەی 50 مەتر لە ماڵی موقتەدا سەدر روویدا، بەڵام موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئامانجی تەقینەوەكە نەبوو. پۆلیسی نەجەف زیاتر ئاشكرایكرد کە تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێکەوە ڕوویداوە كە بە ئۆتۆمبیلێكەوە لكێندرابوو، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 18ی ئاب، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. بە گوێرەی پرۆتۆکۆلی نێوان هەردوو وڵات، سبەی دووشەممە مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیرانی بەرگری، وەزیری نەوت، كارەبا ، پلاندان، كۆچبەران و ژمارەیەك ڕاوێژكار بەرەو واشنتن بەڕێدەکەون، بڕیارە ڕۆژی ١٨ مانگ كاتژمێر 1:00 ی بەیانی بەكاتی بەغداد و ٦ ئێوارە بەکاتی واشنتن، بگەنە فڕۆكەخانە سەربازی ئەندروا لە نزیك واشنتن، بە مەراسیمێكی سەربازی پیشوازی لە كازمی و شاندە یاوەرەکەی دەكرێت. هەر لە میانەی سەردانەکەیدا كازمی و شاندە یاوەرەکەی بۆ هۆتێلی ویلارد لە واشنتن بەڕێدەكەون و ڕۆژی ٨/١٩ دانوستاندنی ستراتیژی عێراق و ئەمەریكا لە بارەگای وەزارەتی دورەوەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن و مایک پۆمپیۆ بەڕێوە دەچێت، كازمی لە شوێنی مانەوەی لەگەڵ سەرمایەدارە عێراقی و ئەمەریكییەکان و بەڕێوەبەری ژوورە بازرگانییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی عیراقی و ئەمەریكی كۆدەبێتەوە، كاتژمێر 6:00 بەیانی بەكاتی واشنتن لە هۆتێل ویلارد پشكنینی كرۆنا PCR بۆ كازمی دەكرێت و كاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ بەكاتی واشنتن و8:00 بەكاتی بەغداد ترەمپ و كازمی كۆدەبنەوە.
باوکێک دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئەشکەنجەدان و کوژرانی منداڵە تەمەن 14 ساڵانەکەیدا، وێنەی منداڵەکەی بە کوژراوی بڵاوکردەوە و داوای سزادانی تاوانباران دەکات. باوکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" داوا لە سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ دەکەم، خوێنی کوڕەکەم (ئەمیر سەمیر) بە هەدەر نەدەن، کە چوار کەس دوای رفاندن و ئەشکەنجەدانی بە پەتێک دەیخنکێنن. رووداوەکە لە بەغدا روویداوە و دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکە دەستگیرکراون و کەسێکیان دانی بە تاوانەکە و هاوتاوانی سێ کەسەکەی دیکەدا ناوە، بەڵام دووانیان دەستگیر نەکراون، سەمیری باوکی ئەمیر دەڵێ:" تا ئێستا یەکێک لە تاوانبارەکان بەهۆی ئەوەی خزمی کەسێکی ئەمنیە، سزا نەدراوە و رەنگە ئازادیش بکرێ، لەکاتێکدا تاوانباری یەکەم دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ ئەودا منداڵەکەمیان کوشتووە".
زنجیرە وتار «یەکەم» زانکۆ ناوەندێکی ئەکادیمی گرنگە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری ھەمەجۆر. لەھەموو جیھاندا، بە تایبەت وڵاتە پێشکەوتووەکان زانکۆ ناوەندێکی ئەکادیمی گرنگی مەعریفیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی خاوەن بیری ئازاد. زانکۆ شوێنێکە کە تێیدا توانا شاراوەکانی فێرخوازان دەۆزرێتەوە، لەوێوە گرنگی پێدەدرێت تا دەگاتە ڕادەی چالاکبوونی ھەمیشەیی. ھەر لە کۆنەوە فێرگە، قوتابخانە و ناوەندەکان بوونەتە کۆلەکەی سەرخستنی شۆرش و برەودان بە شەمەندەفەری سەرکەوتنی ھەر کۆمەلگەیەک. حوجرەکانیش لە ڕابردوو کەسانێکیان بەرھەمھێنا کە کاریگەری ئەرێنی و راستەوخۆی ھەبوو لەسەر پڕۆسەی سیاسی، ئابووری، کۆمەلایەتی، تەنانەت ئەدەب و زانستیش، ئەوان خاوەن کەسایەتیەک بوون وەک مێدیاکانی ئێستا دەیانتووانی ڕای گشتی درووستبکەن و ئاراستەی بکەن، بەڵام ئەو سەردەم، سەردەمی شکۆ و خەبات و ناسیۆنالیزمی کوردی بوو! نەک وەک ئێستا کە لێدانە لە بەھا پیرۆزەکانی ئاین و خاک و نیشتیمان. لە ھەمان کاتدا زانکۆکان دەبێ ببنە داینەمۆی درووستکردنی نەوەکانی دواڕۆژ بە جوانترین شێوە و باشترین ئاستی ڕۆشنبیری. زانکۆکانی دنیا شوێنی نوێبوونەوە و ریفۆرم و چاکسازین، لە کوردستان زانکۆکان تەنھا کەسانێک لە نزمترین ئاستی ڕۆشنبیری، بە کەمترین زانیاریەوە بەرھەمدەھێنن. یەکێک لە پایە گرنگ و کاریگەریەکانی ھەر کۆمەلگەیەک زانکۆیە، زانکۆ سەرچاوەی پێشکەوتن و وەلاوەنانی کلتوورە داسەپێن و بۆگەنەکانە کە وەک مشەخۆر دەمانھاڕن. زانکۆکانی کوردستان شوێنێکن نین بۆ دەستگەیشتن بە زانست و فێربوونی پیشە و بەرزکردنەوە ئاستی تاک لە ھەموو ڕوویەکەوە، بەڵکو شوێنێکن ئاپۆڕای کەسی بڕوانامەداری بێ مەعریفە و ڕووکەشیانە درووستدەکەن، بۆ ئەوەی کۆمەلگە وەک گۆمە ڵێڵ بووەکان بۆگەن نەبێت، دەبێ لە جووڵەی بەردەوام و ھەمیشەیی دابێت، داینەمۆی ئەو جووڵەیە زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەن. لە کوردستان زانکۆکان شوێنێک نین تا فێری زانستی نوێ و مەعریفە و زانیاری نەبیستراو بیت، بۆیە کە لێی وورد دەبیتەوە ھەموو کات کۆمەلگەی کوردی بەرەوو دواوە ھەنگاو دەنێت، بەبێ ئەوەی یەک ھەنگاو بەرەوو پێشەوە بچێت. ڕاست گوتراوە کە دەڵێن: زانکۆکانی کوردستان کارگەیەکن بۆ بەرھەمھێانی کەسایەتی بڕوانامەدار، بە جۆرێک بڕوانامەیان پووچ کردووە دەتوانی بە پارە بێ ماندوو بوون و بڕینی ھیچ یەک لە قۆناغەکانی خوێندن بڕوانامەی باوەرپێکراو بەدەستبھێنیت، ھەلبەت ئەوە دەرفەتێکی باشبوو بۆ بەناو سیاسەتمەدار و دکتۆر و بزنسمانەکان تا بە ئاسانترین شێوە و بە کەمترین ماوە بەدەستی بھێنن. سەرەتا ئەو پەتا کوشندەیە تەنھا لە زانکۆ ئەھلیەکانی کەرتی تایبەت ھەبوو، گومان نیە کە درووستکراوی دەسەڵاتن، ئەوان کواڵیتی خوێندن و ئاستی فێرخوازانیان بەلاوە گرنگ نیە، ئەوەندەی بە چاوێکی بزنسیانە دەڕوانن نیو ئەوەندە زانستی و ڕۆشنبیرانە ناڕوانن، بەڵام ئێستا ئەو پەتا مەترسیدارە زانکۆ حکومیەکانیشی گرتۆتەوە، ھۆکاری سەرەکی مانەوەشی بەرپرس و دەسەلاتن. سەرەتای بیرۆکە و دامەزراندنی یەکەمین زانکۆ لە ڕۆژھەڵات بووە*، ئەو کات ڕۆژھەڵات سەرچاوەی ژیان و خاوەن کتێبخانەی مێژوویی کتێب و بەرزی ئاستی ڕۆشنبیری و پێشخستی شارستانیەت بوو، کەچی ئێستا دواکەوتووترین زانکۆکان لە جیھان زانکۆکانی ڕۆژھەڵاتن! لە ئێستاشدا زانکۆکانی ڕۆژئاوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوو پێشەوە دەچن و پەرە بە نەوەکانی داھاتوو دەدەن، پشتگیریان دەکەن بۆ ھەر بیرۆکە و پڕۆژەیەک، ئەوە کاری لە پێشینەی ھەر زانکۆیەکە، دەبێ پشتگیری خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەکان بکات، وایان لێبکات خەونی گەورەتر بکێشن و ئاوات بە خەونی گەورەترەوە بخوازن، نەک ببێتە ھۆکارێک بۆ دامرکاندنەوەی ئاستی فێرخوازان، زۆربەمان بە وزەیەکی زۆرەوە دێینە زانکۆ، بەڵام پێش گەیشتن بە کۆتایی رێگەکە ئەو وزەیە نامێنێت و خەونەکانیشمان دەبێتە خۆلەمێش. ئایە ئەوانە ھەر لە خۆوەن؟ چ پاڵنەرێکە وزەکانمان ناھێلێت؟ بە ڕای من بۆ گێرانەوەی شکۆی زانکۆ و دانەوەی ڕۆح بەبەر زانکۆ، دەبێ دەستی کەسانی حیزبی ببڕدرێت و سنوورێک بۆ ئەو ئیستیعماریەی حیزبەکان دابنرێت تا چیتر زانکۆ نەبێتە شوێنی کوشتنی خەونەکان. ناکرێ لە زانکۆ پلەی ئیداریت ھەبێت دکتۆر یان مامۆستا بیت، لە ھەمان کاتدا پلەی حیزبی و پۆستی سیاسی ھەبێت. ئەوە پێچەوانەی ڕێسا و پڕۆگرامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە. کەسە ئیداریەکانی زانکۆ ژینگەیەکی وەھایان ڕەخساندوە خوێندکاران ھێز و توانا و ئومێدیان بۆ خوێندن نەماوە، ئەوە یەکێکە لە پڕەنسیپەکانی دەسەلاتە تۆتالیتارەکان کە چین و توێژەکان بە گەنجی خاوەن وزە و بەھرەوە بێ ئومێد دەکەن. ئەگەر گوزەرێک بە نێو دەزگا ئەکادیمی و ئیدارەی زانکۆکان بکەیت، بۆت دەردەکەوێت دانانی سەرجەم ھەیکەلە ئیداری و ستراتیژەکانی زانکۆ ھەر لە سەرۆکی زانکۆوە بگرە تا تەواوی ڕاگرایەتی و بەرێوەبەرایەتیەکانی زانکۆ پڕیەتی لە کەسانی حیزبی! زۆربەشیان ئاستی خوێندەواریان لاوازە، چونکە کاتی خوێندنەوە و بەدواداچونی زانیاریەکانیان کەمە، ھەمیشە بەدوای گشتاندن و بڵاوکردنەوەی ئەجێندای جیزبەکانیاندان لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆ. دوای ھەموو ئەو ڕاستیانەش نامەوێت زانکۆکان لەکەدار بکەم و لە بایەخیان کەم بکەمەوە، بێگومان کەم تا زۆر کاریگەری ئەرێنیان ھەیە، بەڵکو بۆ ئەوەمە ببێتە زەنگێکی ئاگەدار کردنەوە، کە زانکۆ جێگەیەکە بۆ بەدەستھێنانی مەعریفە و ئاشنابوون بە دنیای تازە و زانستی نوێ و فێربوونی پیشە، نەک جێگەیەک بۆ نمایشکاری و مۆدێلی جلوبەرگ و پەی تۆکمە*، زانکۆ ساتگەلێکە بۆ نمایشکردنی ڕۆشنبیری و ڕەوشت بەرزی نەک نمایشکردنی لاشە و سەرقاڵبوون بە شتی لاوەکی. تا نەچینە کڕۆکی ناوەوەی زانکۆکانەوە نازانین چ تاریکیەک لە داھاتوو ڕوومان تێدەکات، بەداخەوەم. - بەپێی کتێبی گینس تایبەت بە ژمارە پێوانەییەکان کۆنترین زانکۆ لە ڕۆژھەلاتی ناوەراستە لە مەغریب، بەناوی قەرەویین، لە ساڵی(٨٥٦)ز دامەزراوە. - دەڵێن: ئۆتۆمبێل وشەیەکی ئیتاڵییە، ماشێن و تڕومبێلیش کوردین، بەلام کۆنترینیان (پەی تۆکمە)یە کە ھەمان مانای ماشێن و تڕومبێل و ئۆتۆمبێلی ھەیە. - زانکۆ لە زانین و کۆکردنەوە یان زانیاری و کۆکردنەوە ھاتووە، درووستتر زانستگەیە، بەلام زۆرتر زانکۆ بەکاردێت.
ژنەکەی گابریێل گارسیا مارکێز، ڕۆماننووسی بەناوبانگی کۆڵۆمبی و جیهانی لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.. مێرسیدس بارشا، لە ساڵی 1932دا لە شاری ماگانگۆی کۆڵۆمبیا لە دایکوباوکێکی میسری لەدایکبووە ئەلیخاندرا فراوستۆ، وەزیری رۆشنبیریی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مێرسیدس بارشام پێگەیشت و سەرەخۆشی گەرم ئاراستەی خێزان و هەروەها گەلی کۆڵۆمبیا دەکەم. هەروەها ئیڤان دوکی، سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: مێرسیدس بارشا کۆچی دوایی کرد، ئەو خۆشەویستی گارسیا مارکێز، هاووڵاتی ئێمە بوو، مێرسیدس بەبێ هیچ مەرجێک هاوڕێگەی مارکێز بوو. گابریێل گارسیا مارکیز، لەدایکبووی ساڵی 1927ی شاری ئاراکاتاکای کۆڵۆمبیا و لە ساڵی 2014دا، لە شاری مەکسیکۆ لەتەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نزیکە پهنجا ئهندامی پهرلهمانی كوردستان، پێشنیازی ئهم پڕۆژه یاسایهیان كردووه تاوەکو له پهرلهمان پهسند بكرێت و وهك یاسا كاری پێ بكرێت. پڕۆژهكه له پهرلهمان خوێندنهوهی یهكهمی بۆ كراوه و ماوهتهوه لیژنهكان راپۆرتی خۆیان له بارهیهوه ئاماده بكهن و دواتر له دوای خوێندنهوهی دووهم و گفتوگۆكردنی پهسند بكرێت. دەقی پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان – عێراق بەناوی خودای بەخشەندە و میهرەبانبەناوی گەلەوەپەرلەمانی كوردستانی – عێراقپشت بە حوكمی بڕگەی (١) لە مادەی (56)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموار كراو و لە سەر پێشنیاری ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان – عێراق لە دانیشتنی ژمارە (…) رۆژی …. بڕیاری دەرچواندنی ئەم یاسایەی دا:یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی لە هەرێمی كوردستان – عێراقمادەی (1): مەبەستی ئەو دەستەواژە و زاراوانەی لەم یاسایەدا هاتووە ماناكانی لە بەرامبەریان نووسراوە:حكومەت: حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراقهەرێم: هەرێمی كوردستان-عێراقسەندیكا: سەندیكای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانمیدیای ئەلكترۆنی: هەرچالاكییەكی راگەیاندن كە تێدا بابەت و خزمەتگوزاری میدیایی پەخش یان بڵاوبكرێتەوە كە ناوەرۆكێكی ئەلكترۆنی هەیە، بەرهەم دەهێنرێ یا گەشەی پێدەدری یا نوێدەكرێتەوە دەستاودەستی پێدەكرێ و لەرێی تۆڕی زانیاری نێودەولەتی “ئینتەرنێت” یا هەر تۆڕێكی تری پەیوەندییكردن پەخش و بلاودەكرێتەوە.بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنی: گواستنەوە یان پەخش یان ناردن و یاخود وەرگرتنی چالاكی مێدیایی ئەلكترۆنی و ئەو بابەتانەی كە لە رێگەی لاپەڕە و ئەكاونتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و گروپەكانی ناو ئامرازەكانی پەیوەندیكردن یان هەر تۆڕێكی دیكەی پەیوەندیكردن بەهۆی بەكارهێنانی ئامێر و جێبەجێكاری (ئاپ (APPی ئەلكترۆنی سروشتەكەی هەر جۆرێك بێت یان هەر ئامرازێكی دیكەی تەكنیكی مۆدێرن بەو ئامانجەی لەلایەن خەڵكەوە دەستاودەستی پێ بكرێت.دۆمینی ئەلكترۆنی: ئەو دۆمینە تۆماركراوەیە لە تۆڕی ئینتەرنێت یان هەر تۆڕێكی دیكەی پەیوەندییكردن كە لە رێگەیەوە داخلی پێگەكە دەبیت.پێگەی میدیای ئەلكترۆنی: لاپەڕە یان بەستەر یان پێگە یان ئەپلیكەیشنی ئەلكترۆنی دەگرێتەوە كە ناوێكی دیاریكراوی هەیە وبەناونیشان (دۆمێنێك)ێكی دیاریكراو دادەمەزرێ و لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە یان هەر تۆڕێكی دیكەوە بەكاردێ.بابەتی ئەلكترۆنی: هەر بابەتێكی نوسراو یان بیستراو یان بینراوی وەستاو یان جولاو یان تێكەڵەیەك لەوانەی باسكران و لە رێگەی ئامرازی ئەلكترۆنیەوە بەرهەم دەهێنرێت و لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت یان تۆڕەكانی دیكەوە بڵاوبكرێتەوە.رۆژنامەی ئەلكترۆنی (صحیفە الكترونیە): وێبسایت یان ئامرازیەكی ئەلكترۆنییە كە لە رێگەیەوە ناوەڕۆكێكی ئەلكترۆنی بڵاودەكرێتەوە و خۆی لە هەواڵ و بابەت و وتارو ژانرە رۆژنامەنووسیەكانی دیكەدا دەبینێتەوە جا لەكاتێكی دیاریكراودا بێت یان دیارینەكراو.خزمەتگوازارییەكان یان ریكلامی بازرگانی بەشێوەی ئەلكترۆنی: هەر ناوەڕۆكێك كە بانگەشە بۆ كار و خزمەتگوزاری یان بەرهەم یان كەسانێك بكا لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێت یان هەر تۆڕێكی دیكەی ئەلكترۆنیەوە.خاوەنی (وێبسایت) یان پێگەی ئەلكترۆنی: كەسی سروشتی یان مەعنەوەی یە كە وێبسایتەكە یان ئامرازە ئەلكترۆنیەكە بە ناویەوە تۆماركراوە.سەرنووسەری پێگەی ئەلكترۆنی : كەسێكی سروشتییە كە خاوەنی وێبسایتەكە دیاری دەكات و لەبەرامبەر دامودەزگا كارگێڕی و دادوەرییەكاندا لە ناوەڕۆكی وێبسایتەكەدا بەرپرسە.مادەی (2): میدیای ئەلكترۆنی بە یەكێك لە پێكهێنەرەكانی سیستمی میدیایی هەرێم دادەنرێت، بەپێی بڕگەكانی ئەم یاسایە هەموو كەسێك ئازاد لە بەكارهێنانی، هیچ سانسۆرێكی پێش وەختە دانارێت بۆ ئەو بابەتانەی لە رێگەی میدیای ئەلكترۆنیەوە یان هەر تۆڕێكی دیكەی ئەلكترۆنیەوە پەخش و بڵاودەكرێتەوە.مادەی (3): بۆ دروستكردن یا دامەزراندنی پێگەی ئەلیكترۆنی، پیویستە خاوەنی ئیمتیاز یا دامەزرێنەری وێبسایتەكە راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە تیایدا ئاماژە بەئامنجی دامەزراندنی وێبسایتەكە و ناو و نازناو و رەگەزنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی و سەرنووسەرەكەی و ناو وزمانی نووسینی پێگە ئەلكترۆنییەكە بكات، راگەیەندراوەكە لەسەندیكای رۆژنامەنووسان تۆماردەكرێ و بەبەیانی دامەزراندنی پێگە ئەلكترۆنییەكە دادەنرێت.مادەی (4): ئەم یاسایە بەسەر ئەم وێبسایت ومیدیا ئەلكترۆنیانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەكرێت:خانەكانی بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنی.خزمەتگوازرییەكانی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و ئاژانسەكانی دەنگوباسی ئەلكترۆنی.رۆژنامە ئەلكترۆنییەكان.وێبسایتەكانی رۆژنامە وەرەقی و كەناڵە بینراو و بیستراوەكان و پیگە ئەلكترۆنییەكانی ریكلامی بازرگانی.پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراو وكۆمپانیا بازرگانییەكان.مالپەری ئەلكترۆنی دامەزراوە حكومی و فەرمییەكان.وێبسایتە كەسییەكان و لاپەڕە و ئەكاونتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و گروپەكانی ناو ئامرازەكانی پەیوەندیكردن.مادەی (5): دامودەزگاكانی حكومەت و دەستە گشتییەكان و هەر لایەنێكی دیكەی حكومی و رێكخراوەكان و سەندیكا و یەكێتیەكان و كۆمپانیاكان دەتوانن لە ماوەی شەست (60) رۆژدا بەپێی ئەم یاسا سەندیكا لە كردنەوەی وێبسایتەكەیان یان دەزگا میدیا ئەلكترۆنیەكەیان ئاگادار بكەنەوە و سەرنووسەرەكەی بناسێنن.مادەی (6): خاوەنی ئیمتیاز یا دامەزرێنەری مالپەری ئەلیكترۆنی پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێ:دەبێ هەڵگری ناسنامەی عێراقی بێت.دەبێ سەرچاوەی داراییەكەی دیار بێت.تەمەنی لە ٢١ ساڵ كەمتر نەبێ و لەرووی یاساییەوە ئەهلیەتی تەواوی تێدابێ.نابێ پێشتر لەبەر تاوان و كاری ئابڕوبەر و نەپاراستنی ئەمانەت حوكم درابێ.دەبێ ناوی وێبسایتەكە یان ئامرازە میدیاییە ئەلكترۆنیەكەی دیاری بكات و نابێ ناوەكەی هاوشێوەی وێبسایتەكانی دیكە بێت یان لەگەڵ داب و نەریتی گشتیدا نەگونجێ.مادەی (7): دەبێ سەرنووسەری مالپەر ئەم مەرجانەی تێدابێ:دەبێ ناسنامەی عیراقی هەبێ.تەمەنی لە ٢١ ساڵ كەمتر نەبێ و ئەهلیەتی تەواوی هەبێ بۆ كاری رۆژنامەوانی.لانی كەم دەبێ بڕوانامەی ئامادەیی یان هەر بڕوانامەیەكی دیكەی هاوتەریبی (معادل) ئەوەی هەبێ.نابێ پێشتر لەبەر تاوان و كاری ئابڕوبەر و نەپاراستنی ئەمانەت حوكم درابێ.نابێ لە یەك كاتدا سەرنووسەری وێبسایتێكی ئەلكترۆنی دیكەی بێ.گەر داواكاری مۆڵەت كەسێكی سروشتی بوو یان كۆمپانیای تایبەتی كەسێك بوو، دەتوانێ خۆی وەك سەرنووسەری وێبسایتە ئەلكترۆنیەكە دەستنیشان بكات.مادەی (8): لەكاتی بەتاڵ بوونی پۆستی سەرنووسەر یان لەدەستدانی یەكێك لەو مەرجانەی كە لە مادەی (8)دا هاتووە، دەبێ خاوەنی ماڵپەڕەكە لە ماوەی شەش مانگدا كەسێكی دیكە وەك سەرنووسەری وێبسایتەكە لە جێگەی دابنێ كە هەمان مەرجەكانی سەرنووسەری تێدا بێت، لەو ماوەیەشدا خۆی بەرپرسە لە وێبسایتەكە.مادەی (9): خاوەنی وێبسایت بۆی هەیە وێبسایتەكە بفرۆشێ یان دەست بەرداری ببێ بۆ كەسێكی دیكە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی سەندیكا، بەومەرجەی ئەوكەسە هەمان ئەو مەرجانەی تێدا بێ كە لەم یاسایەدا هاتووە.مادەی (10): هەر گۆڕانكارییەك لە دۆمین یان سەرنووسەری وێبسایتەكەدا هات، دەبێ خاوەنی وێبسایت لە ماوەی مانگێكدا سەندیكا لە گۆڕانكارییەكان ئاگادار بكاتەوە.مادەی (11): سەرنووسەری وێبسایت یان خاوەنی ئەكاونت و لاپەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرپرسە لە ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی بڵاویدەكەنەوە. دەبێ بێبەرامبەر راستكردنەوە و وەڵام و بەدرۆخستنەوەكان لای خۆیان بڵاوبكەنەوە كە لە لایەن ئەو كەسایەتیە راستەقینە و مەعنەویی و دامودەزگا حكومی و ئەهلیانەی ناویان هاتبێ یان یان ناڕاستەوخۆ تۆمەتباركرابن. وەڵامەكان دەبێ لەو كاتەدا بڵاوبكرێتەوە كە خاوەن سكاڵا داوای دەكات و دەبێ راستكردنەوە و وەڵام و بەدرۆ خستنەوەكە لە هەمان شوێن و بە هەمان زمان و هەمان قەبارە بڵاوبكرێتەوە كە بابەتە سكاڵا لێكراوەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە.مادەی (12): هەموو ئەو وێبسایت و ئامرازە میدیاییە ئەلكترۆنیانەی كە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەو بابەتانە بڵاوبكەنەوە كە بەپێی بڕگەكانی (2) و (4) مادەی چوارەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006 تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر)دا بە تاوانی تۆقاندن هاتوون.مادەی (13): جگە لەو سزایەی كە لە مادەی (13) هاتووە، دادگاكان بەپێی بڕگەی (دووەم)ی مادەی شەشەمی یاسای ژمارە (35)ی 2007 یاسای رۆژنامەگەری كوردستان سزای سەرپێچیكەران دەدات.مادەی (14): دادوەر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان مافی لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو تاوانانە هەیە كە لەم یاسایەدا هاتووە.مادەی (15) مافەكان:میدیاكارانی میدیای ئەلكترۆنیی، سەرەڕای ئەوەی هەمان ئەو مافانەی رۆژنامەنوسانیان هەیە كە بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێم بۆیان فەراهەمبوە، ئەم مافانەی خوارەوەیشیان بۆ دەستەبەرە: مافی ئاشكرانەكردنی پاسۆردی تایبەت بە وێبسایتەكانیانمافی پاراستنی ئامێرەكانیان لە رادێر (التنصت) و هاككردن.مادەی (16): سزاكانهەركەسێك پەلاماری میدیاكاری ئەلكترۆنیی بدات، یان دەستدرێژیی جەستەیی بكاتە سەر، یاخود سوكایەتیی پێبكات، وەك ئەوە وایە سوكایەتیی و دەستدرێژیی كردبێتە سەر فەرمانبەرێكی میریی.خاوەنی وێبسایت سزا دەدرێت بە غەرامەكردنێك كە لە 300 سێسەد هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە 500000 پێنجسەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، گەر سەرپێچی مادەی (11)ی ئەم یاسایەی كرد. گەر هەر بەردەوامیش بوو، مۆڵەتە تۆماركراوەكەی هەڵدەوەشێتەوە.خاوەنی وێبسایت سزا دەدرێت بە غەرامەكردنێك كە لە 500 پێنجسەد هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە 1000000 ملیۆنێك دینار زیاتر نەبێت، ئەگەر:یەك: سەرپێچیی مادەی (10)ی ئەم یاسایەی كرد.دوو: پێش تەواوكردنی لێكۆڵینەوە (تحقیق)ی دادگا، وردەكاریی لێۆڵینەوەكەی بڵاوكردەوە.سێ: سەرپێچیی مادەی (9)ی ئەم یاسایەی كرد. سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەر بەردەوام بوو لەسەر سەرپێچییەكردنی ئەم مادەیە، مۆڵەتە تۆماركراوەكەی هەڵدەوەشێتەوە و ناتوانێت تاكو ماوەی (3) سێ ساڵ، خاوەندارێتیی “وێبسایت” بكات.سەرنووسەری “وێبسایت”، یان خاوەنی ئەكاونت و لاپەڕە فەرمییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سزا دەدرێن بە غەرامەكردنێك كە لە 1000000 ملیۆنێك دینار كەمتر نەبێت و 5000000 پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، ئەگەر ناوی كەسێكیان زڕاند، یان سوكایەتییان پێكرد، یاخود هەڕەشەیان لێكرد، یان پێشێلی یەكێك لە مەرجەكانی نێو مادەی (12)ی ئەم یاسایەیان كرد. ئەگەر هەر بەردەوام بوون، تۆماركردنەكەیان هەڵدەوەشێتەوە و ئەكاونت و لاپەڕە فەرمییەكەیشیان دادەخرێت.لە كاتی بڵاوكردنەوەی مادەیەكی میدیایی دا، كە بەپێی خاڵەكانی (2) و (4)ی “مادەی چوارەم”ی “یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006 یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) لە هەرێمی كوردستان- عیراق” بە تاوانی تۆقاندن هاتوون و قەدەغەكراون، سەرنووسەری “وێبسایت” و خاوەنی ئەكاونت و لاپەڕەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سزاكانی هەمان ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە.مادەی (17): هەر تاوانێك كە لەم یاساییەدا هاتووە گەر لە ماوەی سێ مانگ لە بڵاوكردنەوەیدا لە لایەن داوكاری گشتی یان كەسی زیان لێكەتووەوە سكاڵای لەسەر بەرز نەكرایەوە بەكۆتایی هاتوو دادەنرێ.مادەی (18): هەموو ئەو وێبسایت و ئامرازی میدیا ئەلكترۆنیانەی كە لە مادەی (5)ی ئەم یاسایەدا هاتووە، دەبێ لە ماوەی ساڵێك (سێ مانگ) دوای كارابوونی ئەم یاسایە لە سەندیكا خۆیان تۆمار بكەن.مادەی (19): حكومەت بەرپرسە لە فەراهەمكردنی پشتیوانی بۆ میدیا ئەلكترۆنیەكان و ئەو كەسانەی كاریان تێدا دەكەن و رەچاوی بڕگەكانی ئەم یاسایە دەكەن، دەبێ كارئاسانیان بۆ بكات بۆ ئەوەی دەستیان بە نوێترین تەكنەلۆژیا و ئامێرەكان و تۆڕە پێشكەوتووەكانی ئینتەرنێت رابگات.مادەی (20): كار بە هیچ یاسایەك ناكرێ كە لە گەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێ.مادەی (21): لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەكەن.مادەی (22): ئەم یاسیا لە رۆژی بڵابونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) كاری پێ دەكرێت.هۆیەكانی دەرچواندنی ئەم یاسایە:رۆژ بەرۆژ میدیای ئەلكترۆنی لە كۆمەڵگەی كوردستان و نێودەولەتیدا رۆڵ و كاریگەریەكانی زیاتر دەبیت و ئامرازێكی گرنگ و سەكۆیەكی فراونی پەیرەوكردنی ئازادی وخستنەرووی بیرورا جیاوازەكان و گواستنەوەی هەواڵ زانیارییە، پێشكەوتنی بەردەوامی تەكنەلۆژیای پەیوەندییكردن و زانیاری دەرفەتێكی لەباری بۆ هەموو كەسێك رەخساندووە، بەئاسانی دەستیان بە تۆرەكانی ئەنتەرنێـت و پێگە ئەلكترۆنییەكان و سۆشیال میدیا رابگات، میدیای ئەلكترۆنی لەیەك كاتدا دەتوانرێ وەك كەناڵێكی (بینراو و بیستراو ونووسراو) بەكاربهێنرێ، بۆیە لەبەر گرنگی و كاریگەرییەكانی ئەم جۆرە میدیایە بەسەر كۆمەڵگا و لەپێناو رێكخستنی بواری میدیای ئەلكترۆنی دروست، ئەم یاسایە دانرا.
نزیکەی چوار هەزارو 350 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستانی تۆماركراو 75 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. بە گوێرەی ئامارێكی نوێی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، نزیکەی چوار هەزار و 350 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و دوو هەزارو 675 تووشبووش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. كۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 176 هەزار و 931 كەس و ژمارەی چاكبووەکانیش گەیشتە 125 هەزار و 374 كەس، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە بۆ پێنج هەزارو 860 کەس بەرزبووەتەوە.
ئیدارەی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر یانەی بایرن میونخ، ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزان. ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە کە یانە ئیسپانیەکە سبەی دووشەممە 2020/8/17 کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات. ڕۆژنامە ئیسپانیەکە دەڵێت "لەگەڵ بڕیاردان لە دورخستنەوەی کیکی ستینی ڕاھێنەری یانەکە، ناوی چەند راھێنەرێک بۆ وەرگرتنی سەرکردایەتیکردنی یانە ئیسپانیاکە دیاریکراون. رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی دەیەوێت چەند ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی بفرۆشێت لە نێویاندا، سێرجیۆ بۆسکێتس و لویس سوارێز و جۆردێ ئەلبا ھەن.ھەروەھا یانەکە تەنیا بیر لە فرۆشتنی چوار یاریزان ناکاتەوە کە ئەوانیش لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەکە و تیرشتیگن ـی گۆڵپارێز، لەگەڵ کلیمنت لۆنگلی و دی یۆنگ.
رۆژی شەممە 2020/8/15 مەسرەر بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینار. خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا دەڵێت "بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ کوردستان دەنێرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ" دەقی راگەیێندراوەکەی خالید شوانی: لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراێکانی هەرێمی کوردستان و ومووچەی فەرمانبەران، ودوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە و 12 جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆک وەزیرانی هەرێم وحکومەتی فیدرالی گەیشتە دو قۆناغ ورێکەوتنەکە راگەیاندرا، پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان وداکشانی زۆری بەخۆ بینی ، ودانوسانێکی قورس وئاڵۆز بوو ولەیەک کاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورێکانی هەرێمی کوردستان بوو ، رێکەوتنەکە تاکوو ئیقرار کردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوام ئەبێت وقۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە . بەپێی رێکەوتنەکە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت . رێکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و ووردبینی ومیکانیزمی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارای وئابوری لەخۆئەگرێت . رێکەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێکانی لەخۆ گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدرالی ژمارە 6 ساڵی 2019 ئەبێت . سوپاس بۆ هەموو ئەو لایان وکەسایەتیانەی هاوکار وپشتیوانمان بوون و سوپاس بۆ هاوڵاتیانی کوردستان کە سەرەڕای زۆری موعاناتەکانیان پشوو درێژ بوون لەگەڵمان . خالید شوانی
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 2020/9/1 تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکەن و رۆژی چوارشەممە 2020/9/9 کۆتاییان پێ دێت. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ھایووە، کە هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەڕمی بکەوێت، تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٢) ١. کەرەنتین: (١٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٧٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١ سلێمانی)، (٦١ دهۆك). ٢. پشکنین: (٣٣٢١ پشکنینی نوێ) (١٥١٧ هەولێر)، (٤٦٦ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (٤٥ هەڵەبجە)، (١١٧١ دهۆك) ٣. تووشبوو: (٥٣٧ تووشبووی نوێ) (٢٩٧ هەولێر) (٥١ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان) (١٣٤ دهۆك) (٢٩ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٢٨٩ چاکبوون) (١١٤ هەولێر) (٢٤ گەرمیان) (١٣٥ دهۆك) (١٦ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢١ مردن) (١٢ هەولێر) (٣ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین) (٢ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٧١٥ هاوڵاتی(٢١٦٤٣ دەرچوو) پشکنین٢٤٨٢٩٣(١٠٥٣٢٩ هەولێر، ٧٥٦٣٤ سلێمانی، ٦٤٩٩٠ دهۆك، ٢٣٤٠ هەڵەبجە) تووشبوون ٢١١٩٧(٨٧٤٤ هەولێر، ٩٩٨١ سلێمانی، ١٨٢٠ دهۆك، ٦٥٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١١٤٩٦(٤٣٣٠ هەولێر، ٥٨٢٧ سلێمانی، ٧٩٥ دهۆك، ٥٤٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٩٤٨(٤١٧٠ هەولێر، ٣٦٧٠ سلێمانی، ١٠١٢ دهۆك، ٩٦ هەڵەبجە) مردن ٧٥٣ (٢٤٤ هەولێر، ٤٨٤ سلێمانی، ١٣ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦ـی ئاب ٢٠٢٠