Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
بیروڕا
24-08-2020

حکومەت لە لیخۆشبوونی لە باجی چەند پرۆژەیەک پاشگەز دەبێتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لێخۆشبوونی باج بۆ چەند پرۆژەیەک هەڵبوەشێنێتەوە و پابەندیان بکاتەوە بە باجدان بە حکومەت.ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاب، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سێ نووسراوی فەرمییەوە، بڕیاریدا لێخۆشبوون لە باجی چەند جۆرە پڕۆژەیەک هەڵبوەشێنێتەوە و پابەندیان بکات بە باجدان بە حکومەت.لە سێ نووسراوی وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بە واژۆی وەزیر هاتووە" بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار، لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان و گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاوەکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێککەوتی دەرچوونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.

بیروڕا
24-08-2020

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێشئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکەوە دەکەن. باڵکێش زانیویەتی کە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئەو واژۆیەی چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەبێت، بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کردوویانە. هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە و بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.

بیروڕا
24-08-2020

ئۆتۆمبیلێک دوو هاوڵاتی دەشێلێت و شۆفێرەکەش هەڵدێت

له‌ سنووری قه‌زای پێنجوێن ئۆتۆمبیلێك دوو هاوڵاتیی لەسەر ماتۆرسکیلێک دەشێلێت و دواتریش شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵدێت.
بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی پێنجوین ڕایگەیاند، لە ئاکامی ڕووداوێکی ھاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك، دوو قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌.هاتوچۆی قەزاکە ئەوەشی راگه‌یاند،‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌، یەکێك له‌ ماتۆڕسواره‌كان گیانی لە دەست داوه‌ و ئه‌وی دیکەش بریندار بووه‌. هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووه‌ لەسەر ڕێگای پینجوین - گەرمک، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش هەڵهاتووە.

هەواڵ
24-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/22 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 32 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 42 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.

بیروڕا
24-08-2020

بە بڕی 48 ملیۆن دینار چەند بیرێک لە کانی قرژالە لێدەدرێن

لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لەسەر بودجەی پارێزگاکە، پڕۆژەیەک بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، کە مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ناهێڵێت. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو 9 بیریان هەڵکەند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/824 بەردەوامی درا بە پرۆژەکە و چەند بیرێکی دیکە هەڵکەندران. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاند ، پڕۆژەکە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و بە بڕی ٤٨ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، بۆ کەمکردنەوەی بۆن و مەترسییەکانی ئاگرنەکەوتنەوە و دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵی داپۆشراو لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە.

هەواڵ
24-08-2020

نرخی دراو لە بازاڕەکاندا

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 145 هەزار 500 دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 161 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار و 250 دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 750 دینارە

بیروڕا
24-08-2020

لافاوەکەی تورکیا 16 کەسی کردە قوربانی

ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی پارێزگای گیرەسوونی تورکیا گەیشتووەتە 16 کەس، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشتی تریش بێسەروشوێنن.شه‌وی شەممە 22ی ئاب لافاو لە چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای گیره‌سوونی تورکیا دروستبوو، کە سەرەتا شەش کەسی خنکاند و 10ی ب کەسی خنکاند و 10ی بێسەروشوێن کرد، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دوو تەرمی تر دۆزرانەوە ، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 8 کەس و گەڕان بەدوای 8 کەسەکەی تردا بەردەوامە.لافاوەکە بێجگە لە زیانی گیانی، زیانی زۆری ماڵیی بە خەڵک و حکومەت گەیاندووە.سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی یەکشەممە راگەیاند، ئەوان چاوەڕێی زیانێکی وەها زۆریان نەکردووە لە رووداوەکەدا.

هەواڵ
24-08-2020

کیم جۆن بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە

بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە، کیم جۆن ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە. لە ساڵی 2019ەوە، ئەوە دووەمجارە سەرۆکە گەنجە دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکوور بەهۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت. پێشترڕۆژنامەی "دەیلی ئێن کەی" کە بارەگاکەی لە سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشوورە نوسیبوی: "کیم جۆن ئۆن لەتەمەنی ٣٦ ساڵیدا، ڕۆژی ١٢ی ئەپرل گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری دڵ و خۆێنبەرەکانی بۆ بکەن". تەندروستی کیم لە مانگی ئۆگەست -ی پارەوە تێکچووە بەھۆی کێشانی جگەرەی لە ڕادەبەدەر و قەڵەوییەوە، ڕۆژنامەی ھێڵ لە ڕاپۆرتێکدا لە ژمارەی ئەمڕۆ ٢٢ ی نیسان باسی لەوەکردبوو کە، کیم ئێستا لە ڤێلایەک لەژێر چاودێری ورد و چارەسەردایە لە شاخی میوھیانگ لە باکوو ری پیونگ یانگ-ی پایتەخت.

هەواڵ
23-08-2020

بایرن میونخ بووە پالەوانی ئەوروپا

یانی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی ببێتە پالەوانی چامپیونزلیگ. لە یاری کۆتایی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یانە ئەڵمانیەکە توانی ببێتە براوەی یارییەکە. یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، توانی بە ئەنجامی گوڵێکی بێبەرامبەر سەر بکەوێت بەسەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و بۆ جاری شەشەم ببیتە پاڵەوانی جامپیۆنزلیگ. یارییەکە بە تاکە گۆلی یاریزانی بایرن میونخی ئەڵمانی (کۆمان) کە لە خولەکی (59)دا تۆماری کرد، کۆتایی هات.

بیروڕا
23-08-2020

دەوامی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕاگیرا

سەرۆکایەتی شارەوانی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کاروباری شارەوانییەکە ڕاگەیاند و دەڵێت "دەوامی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەڵەبجە ڕاگیرا" ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی ئەو کارەساتە نەخوازراوەی شەوی ڕابردوو 2020/8/22، لە لایەن هەندێ کەس بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئەنجامدرا، بۆ ماوەیەک کاروباری هاوڵاتیان ڕاناپەڕێنین و فەرمانبەران دەوام ناکەن.

بیروڕا
23-08-2020

سەرۆکی حکومەت: ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەموو لایەک پێویستە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەنجامدا و بارودۆخی سنووری گەرمیانیان تاووتوێ کرد. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەستخۆشی لە بەرپرسانی دەڤەری گەرمیانکرد کە لە کاتی دروستبوونی پشێوی و پەلاماردانی دامودەزگاکانی حکومەت و موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتییان لە سنوورکە، بەرپرسانە ڕەفتاریان کرد و هەوڵی پاراستنی موڵکی گشتیی و خەڵکیان دا. لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بارودۆخ و کێشە و گرفتەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی تاووتوێ کرد. ھەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە و لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ھاوڵاتییانی ناوچەکە، مەسرور بارزانی دەڵێت "بەداخەوە خەڵکێک هەوڵ دەدات داوای ڕەوای هاوڵاتییان بۆ مەرامی سیاسی و شەخسی خۆی بەکاربهێنێت و هانی خەڵک دەدات بۆ تێکدان و سووتاندنی موڵکی گشتی و پشێوی نانەوە، ئەم ڕەفتارانەش بە تاوان دادەنرێن و پێویستە ئەنجامدەرانی، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر. سەرۆکی حکومەت وتیشی "دۆخی نەخوازراوی تەندروستی و قەیرانی دارایی، کە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، هەماهەنگیی و هاوکاری هەموو لایەکی پێویستە.

بیروڕا
23-08-2020

ھاتوچۆی ھەولێر: سێ شوفێر بە یەک ملیۆن دینار سزادران

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران لە ئەگەری دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان. هاتوچۆی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت كە بەشێک لە شوفێران دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان دەكەن و شێوەو نووسینەكانی سەر تابلۆکە دەگۆڕن و دەیكەن نووسراوی ئینگلیزی، ئەمە سەرپێچییە لە یاسا و ڕاشیدەگەیەنێت "سزاکەی یەك ملیۆن دینارە، چونكە تاكە شوێن كە رێگاپێدراوە بۆ دەستكاری تابلۆ، وەزارەتی ناوخۆیە". بەڕێوبەرایەتییەکە ئاشكراشیكرد، خاوەنی سێ ئۆتۆمبیل بەهۆی دەستكاریكردنی تابلۆكانیان، جگە لە سزادانیان بە بڕی یەك ملیۆن دینار، نیشانەی گلدانەوەش خراوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكانیان.

1 2 ... 1072 1073 1074 ... 1143 1144