Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13714 بابەت
بیروڕا
23-08-2020

پارێزگاری هەڵەبجە: هەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حیزبییەکان دەستێکی تێک...

پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە لەسەر ئالۆزییەکانی شەوی ڕابردوو کۆبووەوە. ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، لە دیوانی پارێزگارکە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی ئەمنی پەیوەندیدار بە ئاڵۆزییەکانی شەوی ڕابردوو کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند “هەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حیزبیەکان، دەستێکی تێکدەرە و دوورە لە ئامانجی خۆپشاندەران”. پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لە هەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینەبەر و دەستبردن بۆ مەلەفاتی حکومەت و دامودەزگاکان ناچێتە چوار چێوەی خۆپیشاندانەوە داواکاری خەڵکیش نیە. ئازاد تۆفیق وتیشی “داوا دەکەین خۆپیشاندانەکان بە مەدەنی بکرێن و دوور بخرێنەوە لە ئامانجی تایبەت و تێکدەرانە”.

بیروڕا
23-08-2020

بەسام عەلی: جێگەی گومانە تەنها تەقە لە بارەگای پارتی کراوە

شەوی ڕابردوو چەند خۆپیشاندەرێک هەڵیانكوتایە سەر ژمارەیەك باڵەخانەی حكومی لە پارێزگای هەڵەبجەو سووتاندییان، هەروەها هەندێكی دیکەیان بەردبارانكرد، لە ئاکامی ئەم هێرشانە زیانێكی زۆر بەو باڵەخانانە گەیشت. بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی 12 كراوە و دەشڵێت " بە ناچاری بە پاسەوانەكانمان وت تەنها تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانەوە بكەن." بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/8/23 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و شوێنی ‏فیشەكەكانیش بەسەر باڵەخانەكەوە دیارن، بۆ راگرتنی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە داوامان كردووە تەقە بەسەر خۆپێشاندەراندا بكەن. بەسام عەلی وتیشی “جێگەی گومانە كە تەنها تەقە لە بارەگای پارتی كراوە".

بیروڕا
23-08-2020

تەندروستی ڕۆژئاوای کوردستان: سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

تەندروستى رۆژئاواى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 27 تووشبووى ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکى دەستەى تەندروستى ئیدارەى خۆسەری رۆژئاواى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە تۆمارکردنى 27 تووشبووی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، کۆی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ 354 تووشبوو بەرزبوویەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 22 کەس.

هەواڵ
23-08-2020

ئەمڕۆ مووچە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ـی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە.  بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت وسبەینێ دووشەممە 2020/8/24 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت. رۆژی سێشەممە 2020/8/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداریفەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كۆبوەوە و بڕیاریدا مووچەی مانگی ئادار بە هەمان میكانیزمی مانگی شوبات بە لێبڕینی لەسەدا 21 دابەش بکرێت.

هەواڵ
23-08-2020

سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری ھەڵەبجە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی پارێزگاکەی تاوتووێ کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری ھەڵەبجە، ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە بە مافی هاوڵاتییان دەزانێت، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەکەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ کرد.  لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومی و موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی کە دوێنێ هەندێک کەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامیاندا.  سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاوڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان ، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر". ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا کە یەکێکیان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ـە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات. هەردوو پڕۆژەکەش لە قۆناخی کۆتایی ئامادەکارییدان و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان،  بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەنرێت.  دۆخی تەندروستی سنووری پارێزگاکە و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤاپرۆسی کۆرۆنا، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوون.

هەواڵ
23-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 35 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 42 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.

هەواڵ
23-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 277 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 324 هەزاردینارە.  نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 369 هەزار دینارە. 

بیروڕا
22-08-2020

تەندروستی هەڵەبجە: شەش کەس بریندار بوون

سنوور حامید، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: شەش بریندار هێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، سێ کەس لەوان بە گوللـە برینداربوون، لە نێویاندا پۆلیسێكی هاتوچۆ هەیە و بەشێك لە دەست و قاچیشی سووتاوە، ئەوانی دیكەش برینەكانیان ئاساییە.

هەواڵ
22-08-2020

بنکەی ھاتوچۆ و شارەوانی ھەڵەبجە سووتێندران

باڵەخانەی شارەوانی ھەڵەبجە و بنکەی ھاتوچۆی شارەکە، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندران. بنکەی ھاتوچۆ شارەوانی ھەڵەبجە

بیروڕا
22-08-2020

سەرکردە شیعەکان بۆ لەکارلادانی کازمی کۆدەبنەوە

كازمی سەردانە ٤ ڕۆژییەكەی بۆ واشنتن كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بەغداد، بەڵام كازمی خۆی پێی وایە كە بەدەستی پڕەوە گەڕاوەتەوە و گەرەنتی مانەوەی وەرگرتووە، بەڵام نەیارانی ئەم سەردانەی كازمی بە خۆكوژی پێناسە دەكەن كە كۆتایی بە ژیانی سیاسی دەهێنێت.  كازمی لە واشنتن چی كرد ؟  ئەو پێشوازییە گەرمەی لە واشنتن لە كازمی كرا بێ هۆ نییە و ئەمریكا ویستی ئەو پەیامە بگەنێت كە عێراق بۆ ئێران جێناهێڵێت و پشتیوانی كازمییە بۆ دروستكردنی عێراقێكی ناوەندی بەهێز. لە پێش سەردانەكە ترەمپ پلانی وا بوو كە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن  بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی بدات لە عێراق و فشار لە كازمی بكات بۆ دەستبەجێ چەکكردنی میلیشیاكانی حەشد، بەڵام كازمی ژیرانە  ئیدارەی ترەمپی ڕازیكرد بە مانەوەی هێزەكانی ئەویش لە ڕێگای: ١- كازمی مەترسی كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق خستە ڕوو كە بەبێ ئەو هێزانە ناتوانێت لە حكومڕانی بەردەوامبێت و ئێران جارێكی تر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێتەوە. ٢- پێشنیازی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكای خستە بەردەم ئیدارەی ترەمپ تا ئەو كاتەی سوپای عێراق ئامادە دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق. ٣-  ڕاپۆرتێكی دوورو درێژ لەسەر مەترسی شەڕی ناوخۆ و مەترسی داعش خرایە ڕوو كە بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، عێراق دەبێت بە گۆڕەپانێكی مەترسیداری شەڕ. ٤- مەترسی پەلەكردن لە سنوورداركردنی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی بۆ ئیدارەی ترەمپ خستە ڕوو. ٥- ئەمریكای ڕازیكرد بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەگەر دەرفەت گونجا و نەبوو پێویستی بەكاتی زیاتر بوو. ٦-لە بەرامبەردا كازمی بەڵێنی پێدانی كۆمەڵێك گرێبەستی نەوتی و غازی و كارەبای بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان داوە. هەر بۆیە ئیدارەی ترەمپ بڕیاریداوە بەشێك لە هێزەكانی بكێشێنێتەوە بۆ كوەیت و هێزەكانی دیكەی لە بنكەی سەربازی ڤیكتۆریای فڕۆكەخانەی بەغداد و فڕۆكەخانەی هەریری كوردستان بهێڵێتەوە. هاوكات هێزەكانی لە سەربازگەكانی دیكە بكشێنێتەوە، چونكە ئەمە مەترسی كردنە ئامانجیان كەم دەكاتەوە و لە بەرامبەردا بەشێك لە شەقامی سیاسی عێراق  ڕازی دەكات و بڕیاری پەرلەمان جێبەجێ دەكات و بەڵێنی خۆشی بەجێدەهێنێت بەواتەیەكی تر تاكتیكە. هەوڵی لەكارلادانی كازمی  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ئێران و بەشێك لە هێزە سیاسییەكان چاوەڕێی ئەوە بوون كە كازمی لە واشنتنەوە بڕیاری دەستبەجێ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا ڕابگەیەنێت كە داواكاری سەرەكی ئەوان بوو بەڵام كازمی بە پێچەوانەوە مانەوەی سێ ساڵی هێزەكانی ئەمەریكای ڕاگەیاند و تووشی شۆكی كردن، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت كاردانەوەی تووندیان هەبێت لەوانە: ١- بڕیارە سبەی سەركردە شیعەكانی عێراق لە نەجەف كۆببنەوە و هادی عامری و قەیس خەزعەلی و مونتەزەر حوسێنی و مالیكی پێشنیازی لەكارلادانی كازمی دەخەنە ڕوو بەڵام موقتەدا سەدر كە هێزی یەكلاكەرەوەیە و تا ئێستا بڕیاری نەداوە، ترسی هەیە لە ئەگەری لادانی كازمیدا عێراق بكەوێتە دەست میلیشیاكان و دۆخی عێراق بكەوێتە شەڕی ناوخۆوە. ٢- ملیشیاكانی حەشد چالاكییەكانیان دژی هێزەكانی ئەمەریكا  زیاتر دەكەن ٣- بە ناڕاستەوخۆ شەڕی دژی حكومەت ڕادەگەیەنن و هەوڵی ئاژاوە و پشێوی دەدەن هەربۆیە دوو هەفتەی داهاتوو بۆ كازمی گرنگ و چارەنوسساز دەبێت و بڕیارە لەدوای گەڕانەوەی لەبەسرە لەگەڵ سەركردەكانی شیعە كۆببێتەوە بۆ ڕوونكردنەوەی وردەكاری سەردانەكەی. ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكەی ئەمەریكا و عێراق  لە سەردانەكەیدا كازمی چەند ڕێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكیەكان بە بڕی ٨ ملیار دۆلار ئیمزاكرد، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم ریكەوتنانە پەیوەستەبە: ١- سەقامگیری دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق بۆ ئەوەی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بتوانن كارەكانیان ئەنجامبدەن ٢- ڕێگری كردن لە ئێران، چونكە  بەشێكی ڕێكەوتنەكە تایبەتە بە بەرهەنهێنانی كارەبا و غازەوە وەك جێگرەوەی كارەبا و غازی ئێران كە ئەستەمە ئێران لەمە بێدەنگ بێت ٣- چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چونكە بەشێك لە ڕێككەوتنەكان پێویستی بە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا هەیە ٤- چاكسازی لە بەشێك لە یاساكاندا كە ڕێگرن لە جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان و ئاسانكاری لە ڕێگەی وەزارەتەكانەوە بۆ ئەوەی كارەكان بە خێرایی ئەنجامبدرێت و دووربێت لە گەندەڵی و ڕۆتین. ئەمەریكا چۆن پشتیوانی كازمی دەكات؟  لە دیداری ترەمپ و كازمیدا ترەمپ جگە لە بەخشینی ٢٠٤ ملیۆن دۆلار بڕیاری دا: ١- ئەمەریكا چەكی ئەو هێزانەی دەیكێشێتەوە ڕادەستی سوپای عێراق دەكات ٢- چەند یەكەیەكی نوێی دژە تیرۆر دادەمەزرێنێت و پڕچەكیان دەكات ٣- لە ڕووی كارگێڕی و بەڕێوبردنەوە ژمارەیەك ڕاوێژكاری پسپۆری ئەمەریكی بۆ كازمی دادەمەزرێنرێت ٤- لە ڕووی وزەوە عێراق بە ئوردن و میسرەوە دەبەسترێتەوە، جگە لەوەی بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە ٥- لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی بۆ حكومەتی كازمی كۆدەكرێتەوە بەڵام لە بەرامبەڕدا كازمی بەڵینیداوە لە ماوەی ٤ مانگدا هەنگاوی كرداری بنێت بۆ سنووردار كردنی دەسەڵاتی میلیشیاكان و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی ئایا سیاسەتی ئەمەریكا بەرامبەر بە عێڕاق دەگۆڕێت ئەگەر ترەمپ بدۆڕێت؟  لە دیداری كازمیدا لەگەڵ دیموكراتەكان و ڕاوێژكارێكی بایدندا ئەو پەیامە بەكازمی درا كە بایدن لە ئەگەری سەر كەوتنیدا پشتیوانی زیاتری حكومەتی كازمی  و هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ عێراق زیاتر دەكەن بەڵام ئەم پرسە تەنها بەڵێنە و ئەگەر بایدن سەربكەوێت ئەوكات پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمەریكا ئایندەی كازمی حكومەتەكەی یەكلایی دەكاتەوە، چونكە پەیوەندی ئێران و ئەمەریكا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق دەبێت. دەرئەنجام ١- كازمی  دەكەوێتە ژێر فشارێكی زۆری میلیشیاكان و ئێرانەوە، چونكە ئێران زۆر نیگەرانە لەكازمی، لەلایەك بەهۆی دیداری كازمی و ئاقانییەوە كە ڕەتیكردبووەوە مامەڵە لەگەڵ فەیلەقی قودسدا بكات و ڕایگەیاند كە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی ئێراندا دەكات نەك گرووپ و كەس. هاوكات ئەنجامی سەردانی كازمی بۆ واشنتن و نەكشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمەریكا و گرێبەستەكانی كارەبا و نەوت و غاز ئێرانی توڕە كردووە. ٢- كازمی ئەم دوو هەفتەیە بە قۆناغێكی یەكلاییكەرەوەدا تێپەڕدەبێت، كە ئایا دەتوانێت ئاڵۆزییەكان كۆنترۆڵ بكات یان شكست دێنێت، چونكە گەڕاوەتەوە ناو دۆزەخێك كە ملیشیاكان بڕیاریانداوە كازمی تێدا بسووتێنن. ٣-كازمی  ئێستا لەبری ئاڵۆزكردنی دۆخەكە، دەبێت  گرژییەكان كەمبكاتەوە و لەلایەكی ترەوە توڕەیی شەقام بەلای خۆیدا ڕابكێشێت دژی میلیشیاكانی حەشد ٤- بۆ ئەمەریكا گرنگە پەرلەمانی داهاتوو پاكبكرێتەوە لە حەشد و بڕیارەكەی ٢٠٢٠/١/٥  بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا هەڵبوەشێنێتەوە ٥- لەم چەند ڕۆژەدا كازمی بڕیاری تووند و گرنگ دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی، پشت بەست بەو گەرەنتیەی لە واشنتن وەریگرتووە ٥- تا دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا گرنگە كازمی هەنگاوی دژ بە حەشد نەنێت كە ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆ، چونكە پشتیوانی سیستانی لە دەستدەدات كە پایەی راگری دەسەڵاتی كازمییە( ڕای كەسییە) ٦- ڕاگرتنی باڵانسی داواكاری خۆپیشاندەران و ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاكان  گەورەترین  ڕێگری بەردەم كازمییە و دەبێت ئەم باڵانسە بە جۆرێك ڕابگرێت كە كێشەكان گەورەتر نەكات، چونكە كازمی بەسەر تاڵە موویەكدا هەنگاو دەنێت و هەر هەڵەیەك كۆتای بە دەسەڵاتی دەهێنێت(ڕای كەسییە) شرۆڤەكار: د.سەنگەر سەید قادر بەرپرسی دیسكی عێراق و كوردستانی ناوەندی ئیمارات بۆ لیكۆڵینەوەی ستراتیژی

هەواڵ
22-08-2020

دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، ھێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیسی ھەڵەبجە، لەبەردەم لقی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کۆبوونەتەوە.

بیروڕا
22-08-2020

پۆلیسی ھەولێر: کاوە عەبدولقادرمان لەژێر دەستی خەڵک ڕزگار کردووە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، ڕایەگەیندراوێکی لەسەر کاوە عبدالقادر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، لەسەر کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و پەلاماردانی لەناو بازاڕی ھەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە چووەتە نێو بازاڕی شاری ھەولێر، خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام لە لایەن خەڵکی کاسبکاری نێو بازاڕ و سڤیل، پەلاماری دراوە و ویستراوە ئازاری پێبگەێنن. ھەر بەگوێرەی ڕاگویەندراوەکەی پۆلیسی ھەولێر، "لەوکاتەدا پۆلیس بە ئەرکی خۆیان ھەڵساون و بە هانای کاوە عەبدولقادر چوونە، ھەروەھا توانیویانە پەرلەمانتارەکە لە ژێردەستی خەڵکەکە دەرباز بکەن و نەهێڵن ئازارى پێبگات". لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکارییانە ڕەتدەکەینەوە کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە و دوورە لە ڕاستیەوە".

1 2 ... 1073 1074 1075 ... 1142 1143