بیروڕا

ھاتوچۆی ھەولێر: سێ شوفێر بە یەک ملیۆن دینار سزادران

23-08-2020
ھاتوچۆی ھەولێر: سێ شوفێر بە یەک ملیۆن دینار سزادران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران لە ئەگەری دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان.

هاتوچۆی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت كە بەشێک لە شوفێران دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان دەكەن و شێوەو نووسینەكانی سەر تابلۆکە دەگۆڕن و دەیكەن نووسراوی ئینگلیزی، ئەمە سەرپێچییە لە یاسا و ڕاشیدەگەیەنێت "سزاکەی یەك ملیۆن دینارە، چونكە تاكە شوێن كە رێگاپێدراوە بۆ دەستكاری تابلۆ، وەزارەتی ناوخۆیە".
 
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاشكراشیكرد، خاوەنی سێ ئۆتۆمبیل بەهۆی دەستكاریكردنی تابلۆكانیان، جگە لە سزادانیان بە بڕی یەك ملیۆن دینار، نیشانەی گلدانەوەش خراوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكانیان.