Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
بیروڕا
24-08-2020

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە کونسوڵی توركيا کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆنسوڵی تورکیا کرد لە ھەولێر. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێیم کوردستان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان، پێشوازی لە هاكان كه‌راچای، کونسوڵی وڵاتی توركيا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى لە هەولێر کرد.

بیروڕا
24-08-2020

پیاوێک لە زێی گەورە خنکا

بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ناحیەی کەورگۆسک پیاوێک خنکا. بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند "لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگاکە، هاوڵاتییەک بە ناوی "قادر حەمەدشێخە"ـی تەمەن 78 ساڵ خنکا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە "تیمەکانی ژێر ئاوی بەرگری شارستانی خەبات سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەیدا."

بیروڕا
24-08-2020

هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە کرا

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هاوردەكردنی تەماتەی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەكرد. لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە تۆڕی میدیایی باڵکێش و واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی هێنانی تەماتە بۆ هەرێم. بێگەرد تاڵەبانی لەو بارەیەوە رایگەیاند “لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی کوردستان لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێ گەیشتووە، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی تەماتە بۆ کاتێکی نادیار”. 

گشتی
24-08-2020

مێسی دوو مەرجی بۆ پاریس سانجێرمان هەیە

دەنگۆی ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی تا دێت لە میدیاکەناەوە فراوانتر دەبێت و ئیدارەی یانەی بارسیلۆناش نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.  ماوەیەکی زۆرە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرنگیەکی زۆر بەو ئەستێرەیە ئەرژەنتینیە دەدەن و هەوڵ دەدەن بیگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بۆ ئەوەی لەگەڵ سیانەیەکی بەهێزتر بۆ یانەکەیان بونیاد بنێن. ڕۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا دەڵێت “لیۆنێل مێسی ئامادەیە بچێتە یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵام دوو مەرجی بۆ یانە فەڕەنسیەکە هەیە. هەر وەک ڕۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی باسی دەکات، مێسی دەیەوێت بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانەی وەربگرێت، لە پێناو ئەوەی ببێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو یاریزانانی تۆپی پێ، مەرجی دووەمی ئەو یوریزانەش ئەوەیە کە هەر کاتێک بیەوێت یانەکە بەجێ بهێلێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکە ئەو بڕیارە بدات و گریبەستی دیاریکراو نەبێت. لە لایەکی دیکەوە یانەی بارسیلۆنا لە پێناو مانەوەی لۆنێل مێسی، گوێ بۆ هیچ گرێبەستێک ناگرن کە پێشکەشی یانەکەیان دەکرێت.

بیروڕا
24-08-2020

ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا کۆنتڕۆلنەکراوە

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکا، ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەیە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکاندا بەردەوامی هەیە و زیانی زۆر بە دارستان و خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە، دەیلی مەیلی بەریتانی لەسەر ئاگرەکە دەڵێت “1,2 ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە”.  هەروەها بەهۆی خێرایی تەشەنەکردنی ئاگرەکە، زیاتر لە 250 هەزار کەس ماڵ و شوێنەکانیان چۆڵ کردووە و بەرگری شارستانی وڵاتەکەش لە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکەدان. بەرپرسانی حکومی ناوچەکە هۆکاری کۆنتڕۆلنەکردنی ئاگرەکەکە بۆ هەبوونی بای بەهێز دەگەڕێننەوە و تیمەکان بەبێ وەستان لە 24 کاتژمێردا، خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە، بەرپرسانی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا داوایان لە هەردوو وڵاتی کەنەدا و ئوستڕالیا کردووە بۆ ئەوەی لە کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە هاوکارییان بن. لە لایەکی دیکەشەوە ناوەندی کەشناسی ویلایەتی کالیفۆرنیا، هەواڵی زریان و هەورە بروسکە، لەگەڵ هاتنی بای بەهێزی بڵاو دەکاتەوە و بەرپرسانی ویلایەتەکەش دەڵێن “ مەترسی زیاتر گەورەبوونی ئاگرەکە لە ئارادایە.

هەواڵ
24-08-2020

پارتی پەیامێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاو دەکاتەوە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێك لە بارەی خۆپیشاندانەكانی‌ چەند رۆژی رابردوو بڵاو دەكاتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكان غەدرێكی گەورەیە لە داواكاریی ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە لەپێناوی مافەكانی خۆیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. دەقی پەیامەكە: یەكێك لە سیما جوانەكانی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی و پێشكەوتوو، بوونی ئازادی رادەربڕین و ئەو چالاكیە مەدەنیانەن كە‌ بۆ داواكردنی ‌مافی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە ئەنجام دەد‌رێن، بیگومان خۆپیشاندانیش، هەم شێوەیەكە‌ لە ئازادی رادەبرین و هەمیش چالاكیەكی مەدەنیانەیە بۆ داواكردنی مافەكانی هاووڵاتیان. هەربۆیە ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان جیا لەوەی بڕوای تەواومان بە مافی خۆپیشاندانی مەدەنیانە و هێمنانە هەیە، لە هەمانكاتدا وەك پڕنسیپی سیاسیشمان پشتگیری و پشتیوانی لێدەكەین و، بە دیدی ئێمە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی یاسادا، جۆرێكە لە بەشداری راستەوخۆی هاووڵاتیان لە پرۆسەی سیاسی وڵات و، ئامانج لە ئەنجامدانیشی ھێنانەكایەی دیالۆگێكی راستەوخۆی نێوان حكومەت و هاووڵاتیانە، بۆ ئەوەی پێكەوە رێگەیەكی دروست بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و هێنانەدی خواست و داواكاری سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بدۆزینەوه.‌ دیارە باردۆخی ئێستای كوردستان هاوشێوەی بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان، لەبەردەم چەند قەیرانێكی تەندروستیی و ئابووریدایە، ئەم قەیرانانەش راستەوخۆ كاریگەریان لەسەر سەلامەتی و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كردووە، بۆیە هاووڵاتیان وەكو چۆن ئەركی سەرشانیانە هاوكار و پاڵپشتی حكومەتی خۆیان بن، مافی خۆشیانە داوا رەوا‌كانیان بگەیەننە حكومەت و، لەبەرامبەریشدا ئەركی سەرشانی دامەزراوەكانی وڵاتیشە كە گوێ لە خواست و داوای هاووڵاتیان بگرێت و، بەپێی ئەو هەلومەرجەی وڵاتی پێدا تێپەردەبێت، چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و نیگەرانییە، كاتێك ئەم خۆپیشاندانانە ئەنجام دەدرێن، هەندێك خەڵك و لایەن، خۆیان دەخزێننە ناو خۆپیشاندەران و، ژینگەی مەدەنی خۆپیشاندانەكە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەكاردەهێنن و، ئاراستەی خۆپیشاندانەكە بەرەو توندوتیژی و هەڵكوتانە سەر دامودەزگا حكومی و حزبیەكان دەگۆڕن، بەمەش لەلایەك جۆرێك لە ناسەقامگیری دروست دەكەن و ئاشتی كۆمەڵایەتی تەواوی خەڵكی كوردستان دەخەنە مەترسیەوه ‌و، لەلایەكی دیكەش ئامانجی خۆپیشاندانەكە ‌لەناو ئەو پشێوی و ئاژاوەیەدا وون دەبێت و، باردۆخەكە‌ بەرەو ئاراستەیەك‌ دەبەن كە تێگەیشتنێكی هاوبەش لەنێوان دامودەزگاكانی حكومەت و هیز و لایەنە سیاسییەكان و خەڵك دروست نەبێت، كە ئەمەش كۆسپ لەبەردەم هەنگاوەكانی پێكەوەیی و دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ داواكاریەكانی هاووڵاتیان دروستدەكات. لێرەدا جێگەی خۆیەتی راشكاوانە جەخت لەسەر ئەوە بكەینەوە، كە ئەو كەس و لایەنانەی خۆیان دەخزێنە ناو خۆپیشاندانی رەوا و مەدەنیانەی هاووڵاتیان و، پاشان لە ژێر پەردەی خۆپیشانداندا، هەڵدەكوتنە سەر نەخۆشخانە و فەرمانگە حكومیەكان و بارەگای هێز و لایەنە سیاسیەكان و، بەرد بارانیان دەكەن و  دەیانسووتێنن، ئەوانە هەرگیز وەك خۆپیشاندەر مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت و دەبێت بەیاسا سنووریان بۆ دابنرێت و، لە هەمانكاتدا دەبێت بە یاسا خۆپیشاندان و خۆپیشاندەرانیش بپارێزرێن و، هەموو ریوشوێنیكی یاسایی بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی ئاراستەی ئاشتیانە و مەدەنیانەی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بە لاڕێدا نەبردرێت، كە ئەم بەلارێدابردنە غەدرێكی گەورەیە لە داواكاری ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە لەپێناوی مافەكانی خۆیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و، هاوكات پەرەپێدانی‌ فەرهەنگێكی نامۆشە لەناو كۆمەڵگەكەماندا. لە كۆتاییدا ، جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوه،‌ كە پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتیوانی مافە رەواكانی خەڵكی كوردستانە و هەموو هەوڵی خۆشی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییە دڵسۆزەكانی دیكە، پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە بوونە هۆكاری ئەم قەیرانانە و، ئەو بارگرانیەی لەسەر شانی هاووڵاتیانی خۆشەویستە‌‌ سووك بكرێت كە ئێستا بەهۆی ئەم باردۆخەوە گوزەرانی قوڕس كردوون، هاوكات پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵە یاسایانەش دەكەین كە سنورێك لە چوارچێوەی یاسادا بۆ سەرجەم ئەو كەس و لایەنە ئاژاوەگێرانە دادەنێت كە ژینگەی ئاشتی و مەدەنیانەی خۆپیشاندانەكان بەرەو ئاراستەی توندوتیژی و ناسەقامگیری سیاسی و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان دەبەن. مەكتەبی سیاسیپارتی دیموكراتی كوردستان24ی ئابی 2020

بیروڕا
24-08-2020

منداڵێکی ئێزیدی دوای شەش ساڵ دۆزرایەوە

شەش ساڵ لە دوای ڕفاندنی، منداڵێکی ئێزیدی دۆزرایەوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کرا. کاتێک ڕێکخراوی تیرۆرسی داعش، قەزای شنگالی داگیرکرد، بە دەیان منداڵ و ئافرەتی ئێزیدی ڕفێندران و بەشێکیان لە وڵاتانی دراوسێ کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرا. سەعدیە خەلەخ شەمۆ، کاتێک لە لایەن لە لایەن داعشەوە رفێندرا، تەمەنی تەنھا 11 مانگ بوو، بەڵام دوای 6 ساڵ لە رفاندنی دواجار لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵ دۆزرایەوە. لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA، دەرکەوت ھەمان ئەو منداڵەیە کە ماوەیەکی زۆرە بە دوایدا دەگەڕێن. دوای کۆتایی ھاتنی پشکنینەکان، سەعدیە خەلەف ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

بیروڕا
24-08-2020

ژن لە نێوان دوو جەمسەری توندووتیژیدا

ژن لە جەمسەی خێزانی باوك سالاری و جەمسەری کۆمەلگەی پیاو سالاریدا گوزەر دەکات، کە واتە ژن دووجار بووتە قوربانی. جارێك بەهۆی جیاوازی چینایەتی و جارێك بەهۆی رەگەزەکەیانەوە کە لە لایەن ڕەگەزی نێرینەوە دەچەوسێنرێنەوە. تووندوتیژی پیاوان بەرامبەر بە ژنان ڕابردوویەکی دووروو درێژی هەیە، باوك دەیدات بە کوڕ و کوڕیش دەیداتەوە بە کورەکەی خۆی. بەگوێرەی بۆچوونی پسپۆڕان، هۆكارەكانی هەڵكشانی رێژەی ئەو دیاردەیە لە كۆمەڵگە دەگەڕێتەوە بۆ گەلێك هۆكاری جیاجیا، لەوانەش زیادبوونی گرفتە كۆمەڵایەتییەكان و كێشەی ئابووری و ئاڵۆزیی دۆخی سیاسیی وڵاتەكە و ئایین و چەندان هۆكاری تاكەكەسیش. تووندوتیژی جۆری زۆرە وەك:تووندوتیژی جەستەیی، دەروونی، تووندوتیژی دژ بە تاك یان دژ بە کۆمەڵ، تووندوتیژی خێزان و تووندوتیژی کۆمەڵایەتی و سیاسی. لە سەرووى هەموو ئەمانەشەوە تووندوتيژی دین و مەزهەب. تووندوتیژی دژ بە ژنان بارودۆخێکی خنکینەرو سامناکە و لە سەرتاسەری جیهان بوونی هەیە، بەلام لە ولاتێکەوە بۆ ولاتێكی تر جیاوازە. هەر کۆمەڵگەیەک ڕێژەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان تیایدا لە هەڵکشاندا بوو وەك: جیابوونەوەی ژن و مێرد، نەبوونی پەروەردەیەکی تەندروستی مندال، چەوساندنەوەی دەروونی و لاوازی سیستەمی پەروەردەیی. نەبوونی دیالۆگ لە نێوان خەڵکدا. هەروەها لەڕووی سیاسیشەوە، نەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و نەبوونی یەکسانی لە ناو کۆمەڵدا، پێشێلکردنی یاسا لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە. گەندەڵی و نەبوونی ئازادی و نەبوونی هەلی کار بەشیوەیەکی یەکسان، گرانی بازاڕ و قەیرانی نیشتەجیبوون، کاتێک ئەمانە هەموویان لە کۆمەڵگەدا هەبوون، ئەکرێت بڵێین لەو کۆمەڵگەیەدا زەمینەخۆشە بۆ کاری توندوتیژی. لە ئێستادا تووندوتیژی لە هەرێمی كوردستان، رۆژ بەرۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت هۆكاری ئەمە چیە؟ تووندوتیژی جۆر و شێوازی زۆرە وەکو ئاماژەم پێکرد، بیگومان بەپێی ئەوەش هۆکارەکانی جیاوازن. هۆکاری تووندوتیژی کۆمەڵایەتی یان خێزانی جیاوازە لە هۆکاری توندوتیژی سیاسی. بەڵام هۆکاری هاوبەشی نێوانیان ئەگەڕێتەوە بۆ هەڵچوون و توڕەبوون و گیانی تۆڵەسەندنەوە و نەبوونی گیانی لێبووردن و پەروەردەی سەقەتی خێزان و کۆمەڵگە و سیستەمی فێرکردن. لەسەر ئاستی خێزاندا (باوک، دایک، برا گەورە) دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە پەروەردەکردن و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی ئەندامانی بچووکی ناو خێزانەکە. چونکە ئەوانن دەبنە پێشەنگ بۆ منداڵان و بەتایبەت لە قۆناغی هەرزەکاریدا، چونکە منداڵ لاسایی گەورە دەکاتەوە لە هەڵوێست و هەڵسوکەوتدا و گەورەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر کەسێتی منداڵ. لەسەر ئاستی کۆمەڵگەشدا، دەسەڵاتی سیاسی بە پلەی سەرەکی و پاشان ئاین و دابونەریت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵی زۆریان هەیە بەسەر کۆمەڵگەوە و زەمینە خۆشکەری تووندوتیژین. بۆ نموونە: ئەم شوێنانەی تاکی تێدا ئاراستە دەکرێت، بەوەی هەرتاکەو بە مانا جیاوازیەکانەوە بڵنگۆیێکیان هەیە کە تێیدا ئاراستە دەکرێن و بەو نێوەندەشیانەوە کاریگەرن چ لە ئاستی تاکبێ ئاراستە دەکرێن چ لە ئاستی گروپ و نێوەندیتر کە تێیدا لێدوان و پەیامی سەیروسەمەرە دەدرێت و هانی خەڵک دەدەن بۆ کاری تووندوتیژی. هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ پەرەسەندنی دیاردەی تووندوتیژی دژ بە ژنان لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

بیروڕا
24-08-2020

سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە سوراغی نییە

لە دوێنێ یەکشەممە 23/8/2020، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، خدر کەریم، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە لە دوێنێوە لە ماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە. کەسوکارەکەی داوا لە دامودەزگا ئەمنییەكان دەکەن هاوکاریان بن بۆ سۆراغكردن و دەسكەوتنی زانیاری لە بارەیەوە.

بیروڕا
24-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 27 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٠) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٦٩٩ پشکنینی نوێ)(٩٦٢ هەولێر)، (٧٠١ سلێمانی، ١٧٨ گەرمیان)، (٥٠ هەڵەبجە)، (٢٨٠٨ دهۆك) ٣. تووشبوو: (٤٥٨ تووشبووی نوێ)(١٢٧ هەولێر)(٩١ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)(١٩٩ دهۆك)(١٣ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٢٩٧ چاکبوون)(٢٢٢ هەولێر)(٢١ سلێمانی ، ٢٩ گەرمیان)(٢٥ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٧ مردن)(١٢ هەولێر)(١١ سلێمانی)(١ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)پشکنین ٢٨١٤٣٤ (١١٦٠٦٩ هەولێر، ٨٢٧٣٢ سلێمانی، ٧٩٩٨٣ دهۆك، ٢٦٥٠ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٥٢٥٢ (١٠٢٦٣ هەولێر، ١١٠٧٠ سلێمانی، ٣١٣١ دهۆك، ٧٨٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٥١٨٢ (٥٨٤٣ هەولێر، ٧٦٩٤ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٠٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩١٤٠ (٤٠٨١ هەولێر، ٢٨٢٧ سلێمانی، ٢١٦٣ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە)مردن ٩٣٠ (٣٣٩ هەولێر، ٥٤٩ سلێمانی، ٢٦ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٤ی ئاب ٢٠٢٠

بیروڕا
24-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 1483 کەس پلازمای خوێنیان بەخشیوە

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بەخشینی پلازمای خوێن و بەکارھێنانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، تا ئێستا 2,067 دوو هەزار و شەست و حەوت نەخۆشی کۆڕۆنا پلازمای خوێنی نەخۆشانی چاکبووی کۆڕۆنایان وەرگرتووە. ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، دوای دوو جار بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەو نەخۆشانەی لە کۆڕۆنا چاکبوونەتەوە بۆ بەخشینی پلازما، 1,483 هاوڵاتی دوای چاکبوونەوەیان پلازمایان بەخشیوە.

بیروڕا
24-08-2020

وەزارەتی ناوخۆ: بۆڕی نەوت لە ھەولێر و دھۆک کونکراوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، وەڵامی نووسراوێکی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان لەبارەی کونکردنی بۆری نەوت لە چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەداتەوە.

1 2 ... 1071 1072 1073 ... 1143 1144