بیروڕا

بە بڕی 48 ملیۆن دینار چەند بیرێک لە کانی قرژالە لێدەدرێن

24-08-2020
بە بڕی 48 ملیۆن دینار چەند بیرێک لە کانی قرژالە لێدەدرێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لەسەر بودجەی پارێزگاکە، پڕۆژەیەک بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، کە مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ناهێڵێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو 9 بیریان هەڵکەند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/824 بەردەوامی درا بە پرۆژەکە و چەند بیرێکی دیکە هەڵکەندران.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاند ، پڕۆژەکە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و بە بڕی ٤٨ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، بۆ کەمکردنەوەی بۆن و مەترسییەکانی ئاگرنەکەوتنەوە و دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵی داپۆشراو لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە.