جیهان

بایرن میونخ بووە پالەوانی ئەوروپا

23-08-2020
بایرن میونخ بووە پالەوانی ئەوروپا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یانی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی ببێتە پالەوانی چامپیونزلیگ.

لە یاری کۆتایی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یانە ئەڵمانیەکە توانی ببێتە براوەی یارییەکە.

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، توانی بە ئەنجامی گوڵێکی بێبەرامبەر سەر بکەوێت بەسەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و بۆ جاری شەشەم ببیتە پاڵەوانی جامپیۆنزلیگ.

یارییەکە بە تاکە گۆلی یاریزانی بایرن میونخی ئەڵمانی (کۆمان) کە لە خولەکی (59)دا تۆماری کرد، کۆتایی هات.