كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان، تاپۆكۆدنی شەش هەزار پارچه زەوی باغمرە شەهابی ڕاگه‌یاند. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه: "تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی باغمرە شەهاب تەواو بووە و لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكرێن." ئاماژەی بەوەشکردووه: "كه هاوڵاتیانی ئەو كەرتە دەبنە خاوەنی تاپۆی خۆیان و دەتوانن كاروبارەكانیان بەو تاپۆیانە ڕایی بكەن." ئەوەش دوای ئەوە دێت، كه لە دانیشتنی ڕۆژی 5ى ئایارى ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تاپۆكردنی ئەو زەوییانەى کە بە زەوی کارتەکان ناسراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به ته‌رخانكردن و تاپۆكردنی 700 پارچه زه‌وی بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه: "كه تەرخانکردن و تاپۆکردنی 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له دوای نیگه‌رانی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بالوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه دێنه ده‌نگ و داوای چه‌ككردنی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه، كه خۆی به یه‌كێك له ئاڕاسته‌كه‌رانی ئه‌و گروپانه ده‌ده‌نرێت. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هێرش كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا واشنتۆن به چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز هۆشداریی توندی به حكومه‌تی عێراقی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق كردووه به‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كرده‌وانه "خودی خۆیان ده‌كاته ئامانج." ئه‌مساڵیش له به‌رامبه‌ر هێشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له پشت ئه‌و هێرشه‌وه بوون، ئه‌مریكا ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانهوه قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و مه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرده ئامانج. له‌ئێستاشدا سه‌ركرده شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكایان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی، ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی قه‌زای ره‌زوانیه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاندووه، كه دووبارەبوونەوەی به ئامانجگرتنی دامەزراوە گشتی و تایبەتییەکانی لە بەغدا و بەدیاریکراوی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەزای ڕه‌زوانیە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج کەس ڕەتدەکاته‌وه و به "پلانی ده‌زانێت بۆ وێرانکردنی وڵات و دروستکردنی ئاژاوە لەناو پێکهاتەکاندا." نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگەیاندووه، بەردەوامی هێرشە موشەکییەکان بووەتە هۆکارێک بۆ "ئاژاوەگێڕی" کە ئاسایشی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگە تێکدەدات و داواش لە حکومەت دەکات ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە بکات. هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌تایبه‌تی، بووه‌ته دیارده و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی وڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واشنتۆن هۆشداریی توندی به حكومه‌تی عێراقی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراقیش كردووه به‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كرده‌وانه "خودی خۆیان ده‌كاته ئامانج"، شەوی ڕابردووش گروپە چەکداره‌كتان لە قەزای ڕه‌زوانیە لە بەغدا، موشەکێکی جۆری کاتیۆشایان ئاڕاستەی بنکە دیپلۆماساییەکان لە بەغدا کرد، بەڵام موشەکەکە لەناو ماڵێکدا لە ڕەزوانیە کەوته خوارەوە و بەهۆیەوە ماڵەکە بەتەواوی خاپور بوو و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستدا، حکومەتی عێراقیش بە ئامانجی سزادانی ئەو لایەنانەی بەو کارە هەستاون لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلوول، نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 278 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 320 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 371 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلوول، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان) ده‌دات. دوێنێ دووشه‌ممه 28ی ئه‌یلوول، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگیشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له دانیشتنی ژماره 7ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان).
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد. بڕیارە هەر ئەمڕۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی ئەو وەزیرە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، قسەکردنە لەسەر، رۆڵی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و مانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان.
سەرپەرستیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد. سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەلاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند: "سەڵاح كوێخا نەیهێشت پلە و پۆست ناوی بزڕێنێت، ئەو دەسەڵاتە زۆرەی كه وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەیبوو، بەکاری نەهێنا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی یان بۆ پڕکردنی گیرفانی." له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: "هەست دەکەم غەدرم لەم پیاوە مەزنە کردووه، كه دوو ساڵ بوو داوای دەکرد خانەنشینی بکەم و كه‌سێكی تر لە شوێنەکەی دەستبەکاربێت، بەڵام من لێی پاڕامەوە کە لەبەر هەستیاری دۆخەكە و ئەو هاوسەنگییەی كه ڕایگرتبوو و لەبەر ئەو ڕێزەی کە لە گەرمیان هەیبوو، بەردەوام بێت و ساڵی ڕابردوو بەڵێنم پێدا کە یەک ساڵی دیکە خانەنشینی دەکەم، ئەوەبوو سەرەتای مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ خانەنشین کرا، به‌ڵام زۆر دڵگرانم کە نەیتوانی یەک ڕۆژ چێژ لە ژیانی خانەنشینی ببینێت، چونکە هەر کە خانەنشین بوو تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، بۆیه لێرەدا هیچم نییە بیڵێم جگە لەوەی زۆر داوای لێبوردن لە مامۆستا هیامی هاوسه‌ری ده‌كه‌م." سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 11 ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، چه‌ندین به‌رپرسیارێتی جۆراوجۆری له‌ناو حیزبه‌كه‌یدا وه‌رگرتووه، دوایین پۆستی حیزبی ناوبراو، به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی 12ی خانه‌قینی یه‌كێتی بووه، جگه له پۆستی سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێشتر هیچ پۆستێكی تری حكومی نه‌بووه.
ئەمڕۆ دووشەممە، لۆرێنزۆ گۆێرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێ‌کرا.
ئەستێرەی جیهانی کیم کارداشیان، کە کەسێکی ئەرمەنی- ئەمریکییە، لەسەر جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ هاتەدەنگ و داوا دەکات، لایەنی نێودەوڵەتی بچنەسەر هێڵ و چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کێشەکە بدۆزرێتەوە. کارداشیان لە توویتێکدا نووسیویەتی، نزا بۆ "ژن و پیاوە ئازاکانی ئارتساخ" دەکەین کە وڵاتەکە دەپارێزن. لە تویتێکی دیکەدا کارداشیان دەڵێ" ئازەربایجان هێرشی کردووەتە سەر ئەرمینیا و حکومەتی ئازەربایجان سۆشیالمیدیای بلۆککردووە و بۆ پروپاگەندەی جەنگ بەکاری دەهێنێت".
لۆرێنزۆ گۆێرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێ‌کرا. لۆرێنزۆ گۆێرینی، سەرەتا سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات و سبەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سبەی سێشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە دواى دەربڕینى ناڕەزایەتی ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ڕ‌ۆشنبیرى، کە تێیدا بە فەرمانى وەزیرى رۆشنبیرى لە مەودوا پێدانی ژمارەی سپاردن بەكتێب بەشێوەیەكی مەركەزی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانەوە دەدرێت، لەوبارەیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە. دەقی رونكردنەوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان: بڵاوكردنەوەی فەرمانێكی وەزاریمان بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی كتێب، نیگەرانی نووسەران‌و رووناكبیرانی كوردستانی لێكەوتەوە، وەك هۆكارێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادیی چاپكردنی كتێب لێكیان دایەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە: 1-ئەو فەرمانەمان پشتی بە رێنمایی ژمارە(6)ی ساڵی 1999ی وەزارەتی رۆشنبیری بەستووە، كە ئەویش لەبەر رۆشنایی یاسای چاپەمەنیی هەرێمی كوردستان ژمارە(10)ی ساڵی 1993 دەرچووە.كە لەمادەی نۆی ئەو یاسایەدا زۆر بەروونی بڵاوكرنەوەی ئەو بابەتانەی قەدەغە كردووە كە جنێو‌و تانوت لێدان‌و ناوزڕاندنی كەسان‌و دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی ئاین‌و مەزهەبەكان‌و داب‌و نەریت‌و سیستمی گشتی تێدا بێ. 2-فەرمانەكەی وەزارەتمان جەختی لەو مادە یاساییە كردۆتەوە، هیچ نێتێكی خراپی بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادیی بیروڕا لەپشتەوە نییە. 3- ئەم فەرمانە بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنە، بەجۆرێك رێگە لەبڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانە بگرێ كە زمانی كوردی دەشێوێنن، دارشتن‌و رێزمانی كوردی‌و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن. هەروەها بۆ ئەوەی كتێبەكان مافی خەڵكی دیكە پێشێل نەكەن‌و سنورێك بۆ جنێودان‌و ناوزڕاندن دابنرێت. 4- ئەمڕۆ 27-9-2020، بریاری پێكهێنانی لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردن بەسەرۆكایەتیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی كتێبخانە گشتییەكان‌و ئەندامێتی بەرێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و هەڵەبجە‌و ئیدارەی گەرمیان درا‌و لەپارێزگاكانیش لیژنەی لاوەكی دروست دەكرێ بۆ وەرگرتنی داوای ئەو نووسەرانەی داوای ژمارەی سپاردن دەكەن‌و ناردنی بۆ لیژنەی باڵا لەرێی ئیمەیلەوە. ئەوە بۆ یەكەمجاریشە داوای ژمارەی سپاردن لە هەڵەبجە‌و گەرمیان وەردەگیرێت، ئەوەش بۆ كارئاسانی بۆ نووسەران‌و رووناكبیران. 5- نووسەران‌و رووناكبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی نییە، وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان هەردەم داكۆكیكاری مافەكانی نووسەران‌و رووناكبیران‌و ئازادی بیر‌ورا دەبێ. وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان27-9-2020
گوللـە کاتیۆشایەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون. گوللـە کاتیۆشاکە بەسەر ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، بەهۆیەوە سێ کەسی خێزانێک کوژراون و دووی تریش برینداربوون کە دوویان منداڵن و یەکێکیشیان ئافرەتە.