ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کاتیۆشایەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا سێ کەسی کوشت

28-09-2020
کاتیۆشایەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا سێ کەسی کوشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گوللـە کاتیۆشایەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

گوللـە کاتیۆشاکە بەسەر ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، بەهۆیەوە سێ کەسی خێزانێک کوژراون و دووی تریش برینداربوون کە دوویان منداڵن و یەکێکیشیان ئافرەتە.