کوردستان

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

28-09-2020
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لۆرێنزۆ گۆێرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لێکرا.

لۆرێنزۆ گۆێرینی، سەرەتا سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات و سبەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سبەی سێشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.