کوردستان

شه‌ش هه‌زار كار‌ته‌ زه‌وی له‌ هه‌ولێر تاپۆ كرا

29-09-2020
شه‌ش هه‌زار كار‌ته‌ زه‌وی له‌ هه‌ولێر تاپۆ كرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان، تاپۆكۆدنی شەش هەزار پارچه‌ زەوی باغمرە شەهابی ڕاگه‌یاند.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌: "تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی باغمرە شەهاب تەواو بووە و لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكرێن."

ئاماژەی بەوەشکردووه‌: "كه‌ هاوڵاتیانی ئەو كەرتە دەبنە خاوەنی تاپۆی خۆیان و دەتوانن كاروبارەكانیان بەو تاپۆیانە ڕایی بكەن."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، كه‌ لە دانیشتنی ڕۆژی 5ى ئایارى ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تاپۆكردنی ئەو زەوییانەى کە بە زەوی کارتەکان ناسراون.