هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتان بەردەوامە، ئەمجارەیان رێگەیەکی دیکە تاقیدەکرێتەوە، ئەویش بەکارهێنانی ڕۆنی قرشە بۆ ڤاکسین، بەڵام ئەم ڕێگایە ناڕەزایەتی ژینگەپارێزانی لێکەوتۆتەوە. ڕۆنی سکوالینی، یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە لە جگەری ماسی قرشدا هەیە، پێکهاتەکەی بۆ لەنێوبردنی کۆرۆنا کاریگەرە و زانایان بەنیازن سوودی لێ ببینن، بەڵام ژینگەپارێزان ئەوە بە دژە سروشت دەزانن و دەڵێن هەنگاوێکە بۆ لەناوبردنی گیاندارێکی دەریایی. گرووپی "هاوپەیمانی قرشەکان"ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا پێیوایە ئەگەر یەک جار تەواوی دانیشتووانی بەو جۆرە ڤاکسینەی دژی کۆرۆنا بکوترێن کە رۆنی سکوالینی تێدایە، ئەوا پێویست بە کوشتنی ٢٥٠ هەزار قرش دەبێت. کۆمپانیای گلاکسۆ سمس کڵاین کە تایبەتە بە دروستکردنی دەرمان و ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا، بۆ ئەو مەبەستە سوود لە قرش دەبینێت. کۆمپانیاکە مانگی ئایار رایگەیاندبوو کە بەشی یەک ملیار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا رۆنی سکوالین بەرهەمدێنێت، بۆ دەرهێنانی هەر تۆنێکی سکوالینیش، پێویستی بە 3 هەزار قرش دەبێ، واتە ئەگەر جیهان پێویستی بەوە بێت و بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ لە کۆرۆنا، پێویست بە کوشتنی ٢٥٠ هەزار قرشی دیکە دەبێت، ئەگەر هەر تووشبوویەک پێویستی بە دوو ڤاکسین هەبێ، ژمارەی قرشە کوژراوەکان دەبێت نیو ملیۆن.
دوو رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکردووە، بۆ ئەو شەڕە حکومەتی ئەرمینیا هەڵمەتی بەسەربازکردنی گەنجانی راگەیاندووە و وڵاتانیش بۆ نێوەندگیری و لایەنگری دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە. لەوە بارەوە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە شەڕ دژی سوپای ئازەربایجان لە هەر‌ێمی ناگۆرنی قەرەباخ دەستیپێکردووەتەوە، هاوکات پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی و قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرانسەری وڵات پەسندکرد. شەڕەکە لەسەر هەر‌ێمی ناگۆرنی قەرەباغ-ە، تا ئێستا 16 سەرباز و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی لە هەردوولا کوژراون، لەدوای ساڵی 2016ەوە، ئەمە یەکەمجارە شەڕی ئاوا توند لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا ڕووبدات. سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "سیاسەتی ئێران نەگۆڕاوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەمیشە باوەڕمان بە گفتوگۆی دوولایەنەیە و ئێران ئامادەیە بۆ نێوەندگیری". هەروەها چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئاگربەستی دەستەبجێ و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆدەکات. فەرەنساش پەیامی خۆی لەو بارەیەوە هەیە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و دەستپێکردنی گفتوگۆی لە هەردوولایەنی شەڕەکە کرد و وتیشی"نیگەرانین لەبارەی رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان". هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ "داوا لە هەردوو لایەنەکە دەکەم کە گرژییەکانی نێوانیان رابگرن، بەتایبەتی بۆردوومانکردنی گوند و ناوچەکان"، چونکە بەپێی راپۆرتەکان کەسی سڤیل بووەتە قوربانی. بەڵام تورکیا ناتوانێت بێلایەنی خۆی نیشانبدات و بە ئاشکرا پاڵپشتی لایەنێک دەکات، ئەردۆغان لە پەیامێکیدا دەڵێ"خەڵکی تورکیا وەک هەمیشە پاڵپشتی لە برا ئازەربایجانییەکان دەکات، چونکە ئەرمینیا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە". لە ساڵی 1990ـەوە و بە دیاریکراوی دوای هەرەسهێنانی یەکێتیی سۆڤیەت لە 1991، ئەرمینیا هەر‌ێمی ناگۆڕنی قەرەباغی داگیرکردن، کە هەرێمێکی سەر بە ئازەربایجانە و لەو شەڕەدا زیاتر لە 30هەزار کەس کوژران، دواتریش وەکو هەر‌ێمی سەربەخۆ ناساندی. لە ساڵی 1994 و بەنێوەندگیریی چەند وڵاتێک ئاگربەست لەنێوان هەردوولا راگەیەنرا، بەڵام گفتوگۆکان سەرکەوتوو نەبوون و هەردوولاش یەکتر بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکەن. https://www.youtube.com/watch?v=lnPaojA3L-k
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هەر‌ێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند: "735 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 286 كه‌س چاکبوونەته‌وە و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "ئه‌و 21 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، 10 كه‌سیان لە سلێمانی، 4 لە دهۆک، 2 لە هەولێر، 3 لە راپەڕین و 3 كه‌سی تریشیان لە هەڵەبجەیه. بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا ٤٦ هەزار و ٤٦٦ کەس لە هەر‌ێمی كوردستان توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٩ هەزار و ٧٠٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦٩٣ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش گەشته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژانه دوو گه‌شت ئه‌نجامده‌درێت. وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگه‌یاند: "لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی عێراق و ئێرانه‌وه، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە گەشتی ئاسمانیی لەنێوان هه‌ردوو وڵات ئەنجامبدرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه لە 25ی ئەیلووله‌وه، پرۆسەكە دەستیپێكردووە و تا 8ی تشرینی یەكەم بەردەوام دەبێت و ڕوونیشیكرده‌وه، كه هۆكاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ گەڕانەوە و ڕۆیشتنی ئەو هاوڵاتیانەیە، كه لە هەردوو وڵات گیریان خواردووە." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێران بەشێوەیەكی فەرمی داوای لە دەسەڵاتی فرۆكەوانی عێراق كردبوو كه تا كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حوسێن گەشتەكان لە ئێرانه‌وه بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی ئێران‌دا كۆرۆنا زیادی كردووە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "دوێنێ نوسراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌پێی مادده‌ی 66 بڕگه‌ی دووه‌م، داوای كردووه كه دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت." ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 28ی ئه‌یلوول، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: "كه نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و خاڵانه‌ی له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه بۆ په‌رله‌مان هاتووه، ئه‌وه‌ی تیایه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن بۆ خستنه‌ڕووی (هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه‌كان، دۆخی دارایی و پرسی مووچه، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوایین قۆناغی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا و بابه‌تی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری و ته‌ندروستی و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان." ئاشكراشی كرد: "كه یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌جۆرێك كه بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت گونجاو بێت، ده‌ستنیشان ده‌كرێت و تیایدا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ئاماده ده‌بن، له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌زیرێكی تر كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌پێویستی بزانێت، له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت بۆ په‌رله‌مان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت: "له عێراق و به‌تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیادبووندایه و به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین." نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا، ژماره‌ی چاكبووانیش گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی جیهانیی به رێژه‌ی 80%، هۆكاره‌كه‌شی بۆ باشتربوونی سیسته‌می ته‌ندروستی گه‌ڕانده‌وه." نوێنه‌ره‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریشی داوه و ده‌ڵێت: "80%ی عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، پابه‌ندنین به‌به‌ستنی كه‌مامه و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه." ئاماژەی بەوەشكردووە: "كه تائێستا 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له عێراق توشی كۆرۆنا بوونه، داواشی له حكومه‌ت كرد مووچه‌كانیان زیادبكات و ژیانیان پارێزراو بكات، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م دواییانه كراوه‌ته سه‌ریان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بانكی سەیدسادق، ئاگاداری جوتیارانی شارەزوور دەكاتەوە، كە سبەی سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول، بەشیك لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەش دەكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌بن. بانكی سەیدسادق ئاگاداریینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جوتیارانی سنوره‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه: "شایسته‌ی دارایی گه‌یشتووه و سبه‌ی سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول، دەست بە دابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران ده‌كرێت، بۆ ساڵی 2020 و تاوه‌كو كارتی ٣٥٠ دابەش دەكرێت." ئاشكراشی كردووه: "كه بڕی پارەی هاتووی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، یه‌ك ملیار و 655 ملیۆن دیناره."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەر‌ێمی كوردستان ڕایگەیاندووه: "كه سه‌رژمێری و لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه نزیكه‌ی 900 قوتابخانه‌یان لە گوندەکاندا هه‌یه، به‌ڵام ئینته‌رنێتیان پێنەگەیشتووە، بۆیه ئەو قوتابخانانه پێویستە دەوام بکەن و بچنەوە پۆلەکان و بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان دەوام بکەن، چونکە ژمارەی قوتابییه‌كان کەمە و هەر گوندێکیش نزیکەی 15 قوتابی هەیە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كه‌ده‌بێت نێوان هه‌ر قوتابیه‌ک بۆ قوتابیه‌ک به‌هه‌موو ئاراسته‌كان به لایه‌نی كه‌مه‌وه مه‌تر و نیوێک بێت و دووربن له‌یه‌كتره‌وه و هه‌موو قوتابی و مامۆستایەکیش ماسكی پێبێت." باسی لەوەشکردووە: "كه سوود لە مامۆستایانی قوناغەکانی تر دەبینن بۆ وانە وتنەوە، بە پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەییشه‌وه و ده‌شڵێت، "كاتێك پۆلەکانی تر بە ئەلیکترۆنی وانە دەخوێنن، پۆلەکان. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "حكومه‌ت ٥٤٠ ملیۆن دیناری داناوه بۆ بابه‌تی گه‌رمی پێ‌و و مادده‌ی پاكژكردنه‌وه له‌ناو پۆله‌كان و بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێ‌و هه‌بێت و گه‌رمی قوتابییه‌كان بگرێت، پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆله‌وه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی دارایی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "بەهۆی بەردەست نەبوونی پارەی نەختینەوە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلوول دواکەوتووە و هەموو هەوڵێکیش ده‌ده‌ن بۆ دابینکردنی مووچە." وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كه لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنى نەخشە ڕێگایەکى تایبەت دەکات بۆ خەرجکردنى شایستە داراییە بنەڕەتییەکانى 3 مانگى داهاتووى ئەمساڵ و بەمزوانە نەخشە ڕێگاکە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و هەرکات پەسەندکرا، دەتوانن گرەنتى مووچە و شایستە داراییەکان بە تەواوەتى بکەن." تائێستا حکومەتی عێراق، واده‌ی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ڕانەگەیاندووە، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر لە ڕۆژانی 18 بۆ 25ی هەموو مانگێک خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی ڕادەگەیاند، تائێستاش 320 ملیار دینارەکەی هەر‌ێمی كوردستانی نه‌ناردووه، کە پێشتر هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی كۆرۆناوه، دۆخی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه له سلێمانی له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه و له‌ئێستادا ده‌نگۆی مردنی هه‌یه. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، تۆڕی میدیایی باڵكێش په‌یوه‌ندی به بێستوون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه كرد، وتی: "له‌ئێستادا ژیانی سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆتایی هاتووه، مانه‌وه‌ی ته‌نها به‌هۆی ئه‌و ئامێری هه‌ناسه‌دانه ده‌ستكرده‌وه‌یه، مه‌گه‌ر به "معجزه" ژیانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن، "له حاڵه‌تی لابردنی ئامێری هه‌ناسه‌دانه ده‌ستكرده‌كه، ئه‌گه‌ری مردنی زۆره." به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، ناوبراو له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا هه‌ردوو گورچیله‌ی وه‌ستاوه و له‌سه‌ر داوای هاوسه‌ره‌كه‌ی شووشتنی گورچیله‌ی بۆ كراوه، دكتۆرێكیش ده‌ڵێت، "ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه دوایین هه‌وڵه بۆ مانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه." سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 11 ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، چه‌ندین به‌رپرسیارێتی جۆراوجۆری له‌ناو حیزبه‌كه‌یدا وه‌رگرتووه، دوایین پۆستی حیزبی ناوبراو، به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی 12ی خانه‌قینی یه‌كێتی بووه، جگه له پۆستی سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێشتر هیچ پۆستێكی تری حكومی نه‌بووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28ی ئه‌یلوول، به‌هۆی دانانی نارنجۆكێكه‌وه له گوندی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه ناحیه‌ی وارماوای قه‌زای شاره‌زوور، كه‌سێك برینداربوو. ڕزگار غه‌فور، قایمقامی شاره‌زوور به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك له گوندی قه‌ره‌گۆل ویستوویه‌تی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا سه‌ربكه‌وێت، نارنجۆكێك پیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه برینداربووه." وتیشی: "تائێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 28ی ئه‌یلوول، له‌كاتی كردنه‌وه بازاڕ نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٧٥ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣١٧ ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٦٨ ھەزار دینارە.