مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێتەوە پەیامێکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. دەقی پەیامەکە بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم . دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو . هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌سه‌ر ده‌رهێنانی كورته فیلمێك به‌ناونیشانی "وڵاتی پێشمه‌رگه"، كه تیایدا هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا "حه‌مكۆ" باسی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدییش باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمیی كوردستان داوای جوڵاندنی سكاڵا له دژی ناوبراو ده‌كات. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نوسراوێكی فه‌رمی كه ڕێككه‌وتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوولی 2020ی له‌سه‌ره، داوا له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی هه‌رێم/ ده‌سته‌ی مافی گشتیی ده‌كات، كه سكاڵا له دژی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا "حه‌مكۆ" بجوڵێنن." وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له نوسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "كه ناوبراو بێڕێزی به مه‌زهه‌بی شیعه كردووه و ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان ناكات و داوا ده‌كات سكاڵا له دژی ناوبراو بجوڵێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ڕێگری له‌و جۆره كارانه بكرێت." له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، حه‌مكۆ به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "من به‌رگریم له پێشمه‌رگه و كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌م كردووه و باجه‌كه‌شی هه‌ر نرخێك بێت ئاماده‌م و ئه‌وه‌ی كردوومه ئازادی ڕاده‌ربڕینه و سوكایه‌تیم به كه‌س نه‌كردووه." ده‌شڵێت: "منیش سكاڵا له دژی وه‌زیری ڕۆشنبیری و حیزبه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان خیانه‌تیان كردووه و بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره شیعه‌كان و چه‌ند ڕوخسارێكی دیاری ئه‌و گروپانه‌وه سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێت." جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ئیدانه ده‌كات و به هه‌وڵێكی ده‌زانێت بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی پاننایی ئازادی ڕاده‌ربڕین و سنورداركردنی مه‌ودای بواری كاری كۆمیدیا له هه‌رێمی كوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای "ئەستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان" پەسەند كرا. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوولی 2020، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (ئەستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان) و به ده‌نگی 71 په‌رله‌مانتار پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند كرا، كه لە 18 ماددە پێکھاتووە و دواتر دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ واژۆكردن." پڕۆژه‌كه به ئامانجی له ئه‌ستۆكردنی هه‌ر كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كی حكومییه كه له فه‌رمانگه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كاندا هه‌یه و له‌كاتی كارپێكردنی تووشی هه‌ر زیانێك یان تیكچوون ببێت چاككردنی یان دابینكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره. بەپێ ئەم پرۆژه یاسایه لیژنەیەک بۆ لیکۆڵینەوە لە زیانەکان پێکدەھێنرێت و بڕی قەرەبوو و چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت، کە لە ھەندێک حاڵەتدا دەکرێت بە گوژمه قەرەبووەکە بدرێته‌وه
شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری کوەیت کۆچی دوایی کرد ڕۆژی 18.7.2020 بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە میری کوێت گەیەنرایە نەخۆشخانە و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. بەو هۆیەوە کەناڵی فەرمی حکومەتی کوێت، پەخشی رەسمی خۆی راگرتووە و تەنیا قورئان پەخش دەکات و دواینی میریشی هەواڵەکەی بە فەرمی راگەیاند. شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ساڵی 1929 لەدایک بووە. لەساڵی 2006ـەوە بووەتە میری کوێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ناتوانرێ پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ خوێندنی ئەمساڵیش قۆناغی 1 و2 بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی گرفتەكانیان چارەسەركراوه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه بۆ قۆناغەكانی خوێندنی سێیەم تا پۆلی 11 بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن، ڕێنمایش دەركراوە كه بەشێوازی گروپی 5 بۆ6 كەسی لەناو ناوەندەكانی خوێندن درێژە بەخوێندنی ساڵیان بدەن." سه‌باره‌ت به خوێندن له گونده‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: "له گونده‌كان خوێندن ئاساییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابی له‌وێ كه‌مه و هێڵی ئینته‌رنێتیش به‌وێ ناگات تا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه ده‌بێت له قوتابخانه‌كان بخوێنن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌ڵاح كوێخا نموونه‌یە‌كی جوانی بە‌رپرسیارێتی پێشكە‌ش كرد و كاديرێكى ماندوونه‌ناس، دڵسۆز و كارامه‌ى لێهاتوو بوو." له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "ئه‌و ساڵانه‌ى كه سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى گه‌رميان بووه، له‌نزيكه‌وه پێكه‌وه كاریان كردووه و ويستوويه‌تى ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به گه‌رميان و گە‌رمیانییە‌كان بكات و كار و ئه‌ركه‌كانى به خه‌مخۆرى به‌ڕێ ده‌كرد و زۆر مه‌به‌ستى بووه زۆرترين ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارىی بگاته خه‌ڵكى قوربانيده‌رى گه‌رميان و كه‌سوكارى سە‌ربە‌رزی ئه‌نفالكراوان." سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، ڕۆژی 30ی ئاب، به‌هۆی گه‌یشتنی به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خانه‌نشین كرا و دواتر دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، ده‌ركه‌وت تووشی كۆرۆنا بووه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه كرا له سلێمانی و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول، گیانی له‌ده‌ستدا و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێكدا له گۆڕستانی به‌رلوت له كه‌لار، به‌خاكسپێردرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێ شەممە، 29 ی ئەیلوول، بانکی ڕەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: "بڕی 8 ملیۆن دینار پێشینە دەده‌ن بە خانەنشینانی عێراق، پێشینەکەش بەگوێرەی بڕی موچەی خانەنشینەکەیه و پێویسته لە ماوەی سێ ساڵدا بدرێتەوە بە بانک." نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "پێشینەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاتر نییە." ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه: "كه ئه‌و خانه‌نشینانه دەتوانن لەڕێگەی لقەکانی بانكی ڕه‌شیده‌وه لە پارێزگاکانی عێراق داوا بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە پێشکەش بکەن." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، بانكی ڕافیده‌ینیش پێدانی پێشینه‌یه‌كی 50 ملیۆنیی به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی عێراق به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند و داوای كرد بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین بكه‌ین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، هۆشداری لە پێكدادان له‌نێوان شیعه‌كان دەدات لە عێراق و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ژمارەیەك لایەنی گوماناویی هەوڵی تێكدانی ڕەوشەكە دەدەن، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاشتی عێراق بخەنە مەترسییەوە. موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ڕەوتی سەدر، سەبارەت بەو بۆردومانەی كە دوێنێ دووشەممە ،28ی ئه‌یلوول كرایە سەر ماڵێك لە قەزای ڕەزوانییە سەربە بەغدا ڕایگه‌یاندووه: "ژمارەیەك لایەنی گوماناویی هەوڵی تێكدانی ڕه‌وشی ئاسایش و ئاشتی عێراق ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: "ئامۆژگاریی هەمووان دەكەم كه بگەڕینەوە بۆ بنەمای عەقڵ و خۆشەویستی نیشتمان، بەرلەوەی وڵات پەلكێشی شەڕی ناوخۆیی بكرێت و پێكدادان له‌نێوان شیعه‌كان، یان شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ڕووبدات." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كه عێراق ئەمانەتە لە ئەستۆیان و ڕشتنی خوێنی هەر عێراقییەك لەلایەن براکانیانەوە حەرام كراوە." ئەم په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ دووشەممە 28ی ئه‌یلوول، دوو مووشەك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان كرا، به‌ڵام موشه‌كه‌كان لەسەر ماڵێك لە قەزای ڕەزوانییە سەربە بەغدا كەوتنەخوارەوە و به‌هۆیه‌وه 5 هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی كە سیانیان منداڵ و دووانه‌كه‌ی تریان ئافرەت بوون، كوژران و دوو منداڵی تریش برینداربوون، دوای ڕووداوه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی و نوری مالێكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و داوای چه‌ككردنی گروپه چه‌كداره‌كانیان له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە: "هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانه لە ڕۆژی 20ی ئه‌یلوول، پێنج تۆمەتبار دەستكیربكەن، كه كاریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی هاوڵاتیان بووه له‌ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "كه تۆمەتباران هەستاون بە فریودانی چەند كەسێك لەڕێگەی ئافرەتەوە و دواتر ماڵەكانیان تاڵانكردون و پارەو چەك و زێڕیان لێ دزیون، لە هەندێك تاوانی تریشدا لەڕێگەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە دەستی چەند كەسێكیان بڕیوه و مامەڵەشیان بە شوێنەواری بەنرخ و گرانبەهاو مێژوییەوە كردووە." ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه: "كه لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵی تۆمه‌تباره‌كاندا چەندین پارچە چەك و زێڕ و بڕە پارەیان پێوه گیراوە، كە بریتین لە (چەكێكی جۆری ئیم فۆر، یەك دەمانچە، 2650 درهەمی ئیماراتی ). ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه سەرجەم تۆمه‌تباره‌كان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا به‌رده‌وامه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێ شەممە، 29ی ئه‌یلوول، بەڕێوه‌بەرایەتی كارگێڕیی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی لەسەر بەكارهێنانی بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمانی كوردستان له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی و به هێڵی ئینته‌رنێتی په‌رله‌مان ڕاگەیاند و بەكارهێنانی ئه‌و تۆڕانه‌ی قەدەغەكرد. سامان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان به تۆڕی مدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مرۆ بە بڕیاری بەڕێوه‌بەرایەتی كارگێڕی پەرلەمانی كوردستان، سێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (سناپ چات، تیك تۆك و ئینستگرام)، لە ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمانی كوردستان قەدەغەكراوه، به هێڵی ئینته‌رنێتی په‌رله‌مان." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانه له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و پاش ده‌وام و له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ئازادن له به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕانه و هه‌ر تۆڕێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه كرد. وەزیری بەرگری ئیتالیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: "كه ئیتالیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و پێشمه‌رگه." گویرینی، هیواشی خواستووه كه لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەنه‌وه، کە زیاتر له 3 مانگه بەهۆی کۆرۆناوه به‌شێوەیەکی کاتی وەستاوه. هاوكات مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و بوونی هێزەکانی ئیتالیا و هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ زانی و ڕایگه‌یاند، کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، لەسەر بنەمای دەستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕايگەياند، سەرژمێری گشتی دانيشتوانی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دواخرا، کە بڕيار بوو کۆتایی ئەساڵ ئەنجامبدرێت. دەستەی ئاماری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "لەمیانی کۆبوونەوەیەکی وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و سەرۆکی دەستەی ئامار و ڕاوێژکاری نیشتمانی، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان کرا." ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "كه جه‌ختیان له کارکردن و ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کردوەتەوە و هاوڕاشبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری گشتی ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت، بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و دارایی دا." بڕیاربوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، به‌ڵام دواخر بۆ ساڵی 2021.