پارتی لەگەڵ حیزبە کریستیانەکان کۆدەبێتەوە

کەیفی هادی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 20-10-2021 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییە کریستیانەکان کۆدەبێتەوە کە پێکهاتوون لە ئەنجوومەنی گەلی کلدانی،

لە ڕانیە نانەوایەک بە گولـلە بریندار کرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا. بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی ٢٦ ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی

بۆ یەکەمین جار وێنەی ئەو کەسە بڵاودەکرێتەوە کە سەدامی شاردبووەوە

بۆ یەکەمین جار وێنەی ئەو کەسە بڵاودەکرێتەوە کە لە ساڵی 2003 بۆ ماوەی 8 مانگ سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراقی لە چاڵێکدا لە باخەکەی خۆیدا حەشاردابوو، ئەوەش لە رێگەی بەڵگەفیلمێکی سینەمایی کە هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کوردستانی - نەرویجی

مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە کۆمەڵی دادگەری دەکات

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا باسی کۆمەڵی دادگەری دەکات، ئەو حیزبە لە قسەکانی مەلا بەختیار و فازڵ میران نیگەران بوون و مەلا بەختیاریش داوای لێبووردن دەکات. مەلا بەختیار دەڵێ" بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون،

بەدەل بەرواری حوکمدرا

دوای چەند دانیشتنێکی دادگای تاوانی هەولێر، بڕیاردرا مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی ساڵێک زیندانی بکرێن بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزادانی عێراقی. هەرچەندە حوکمەکەیان ماوەی ساڵێکە، بەڵام بەهۆی زۆر مانەوەیان لە زیندان بە راگیراوی،

شەڕی بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەستیپێکرد

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەڕی کاندیدیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتوو لەناو یەکێتی نیشتمانی دەستیپێکردووەو تائێستا چەند کەسێک رکابەری دەکەن بۆ ئەو پۆستە. بەپێی عورفی سیاسی لەدوای ساڵی 2005ەوە، پۆستی

لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ محەمەد دووشیوانی: لێخۆشبوون نییە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی (ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان)، کارمەندی سیكیوریتی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە ناحەق کوژرا. لە دیدارێکدا بافڵ

کۆڵن پاوڵ کۆچی دواییکرد

کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. کۆڵن پاوڵ، لە شەڕی ئازادی عێراقدا لە ساڵی 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو لە ولایەتی بۆشی کوڕدا.

پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ناکۆکن

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی دوای هەڵبژاردنیان کرد. بەپێی ڕاگەیەنراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر یەکدەنگی هەردوولا لە بەغداد بەتایبەت لەسەر پرسە