شاندێکی باڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەردانی زاخۆ دەکات

فه‌ریق روكن "عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری"، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندنێكی باڵای ئه‌منیی عێراق گه‌یشته‌ زاخۆ و بڕیاره‌ بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەربکاته‌وه‌. شانده‌كه‌ كاتژمێر 12:00

فرۆشتنی سیمکارتی بێخاوەن قەدەغە کرا

به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌(110 له‌ 1/9/2021) تایبه‌ت به‌ رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیم كارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن ( مۆبایل و

جێگری مەزڵوم کۆبانێ کوژرا

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دوو پاسەوانی خۆی لە هێزی قامشلۆ کوژراون. مەزڵوم کۆبانێ، لە تویتەر نووسیویەتی: لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج.

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان جەڵتەی مێشک لێی داوە و بێهۆشە

عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، ئەندامی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایگەیاند، "جەمال قاسم سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کاتێکدا لە رۆژی ٢٠٢٢/٧/٢٢ دەچووە لۆزانی سویسرا بۆ بەشداری دیدارێکی تایبەت لەسەر پەیماننامەی لۆزان، لە ڤیەننای

حەشدی شەعبی هەڵدەکوتنە سەر پێشمەرگەیەک و سووکایەتی پێ دەکەن

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوەئەمڕۆ ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە روداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیان کوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی لیوای ٩ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم

گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیرکران کە ویستوویانە تەقینەوە لە هەولێر بکەن

ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، شکست بە پیلانی دووگروپی تیرۆریستی دەهێنن .ئەندامانی ئەو دوو گروپەش دەستگیردەکرێن کە مەرامیان بوو کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن و پیلانی تیرۆرکردنی چەند کەسایەتیەکیشیان داڕشتبوو .

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو، لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی سێشەمەی داهاتووی دیاری کرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا لە سنووری پارێزگای دهۆک.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی،بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق

په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە، په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سوپاسالار کۆدەبێتەوە. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوای

سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمرۆ هەینی 22ی تەممووزی 2022، کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران. بە